ناو: سەید نەجمەدین
نازناو: ئەنیسی
ڕۆژی لەدایکبوون: 1946
ڕۆژی کۆچی دوایی24-12-2021
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
شوێنی کۆچی دوایی: مەهاباد
ژیاننامە
نەجمەدین ئەنیسی ناسراو بە بەهار مەهابادی (لە هێندێک لە شێعرەکانیشیدا وەکو شەیدا خۆی ناساندووە) نووسەر، شاعیر و لێکۆڵەری بەتوانای کورد سالی هەزار و نۆسەد و چل و شەش لە شاری مەهاباد چاوی بە دنیا هەلێناوە.
سالی 1971 لە دەنگورەنگی مەهاباد وەکو نووسەر دەستی بە کار کردووە. هەر لە تەمەنی بیست سالیەوە کاتێک کە هەست بە کەموکۆڕی لە چاپی دیوانی شاعیرانی کورد دا کردووە دەست دەکا بە کۆ کرنەوە و چاپی سەرلەنوێی دیوانی ئەو شاعیرانە و 120 دیوانێ لە شاعیرانی کورد کۆکردووەتەوە و کاری زانستی لەسەر ئەنجام داون و لەوانە دە دیوان لەچاپ دراون کە بریتین لە دیوانی شاعیران: حەریق شەهید یا چاوەش شێخ ئیسماعیلی بەرزەنجی، ئەحمەدی کۆر، شێخ نەجمەدین سابیری، شێخ حەسەنی شاهۆ، حەمدی بەگی ساحیبقڕان، زێوەر، ئەسیری، ئەحمەد موختاربەگی جاف
و هەروەها 110 دیوانەی تریش بەختەوەرانە کارەکانیان تەواو بووە و ئامادەی چاپن.
ئەم پەڕتووکانەشی لە بابەت فەرهەنگ و مێژووی کوردەوە نووسیوە:
فەرهەنگی شاعیرانی کورد پێنج جڵد، ناودارانی کورد پێنج جڵد، پەندی پێشینیان، زاراوەی خواناسی عیرفانی، قوڕئان و حەدیس لە شێعری کوردیدا دوو جڵد، ژنەشاعیرە کوردەکان، شاعیرانی نوێخوازی کورد، ئاوێنەی مەهاباد (مێژووی مەهاباد)پێنج جڵد، شاعیرانی خواناسی کوردشاعیرانی عارفی کورد دوو جڵد، زەمبیل فرۆش، خەییام لێکۆڵینەوەی و لێکدانەوەی فەلسەفەی خەیام، لێکۆڵینەوە لەسەر بەیتە کوردییەکان سی جڵد، شاعیرانی مەهاباد یا شاعیرانی موکریان پێنج جڵد، دیوانی شێعری لاس و خەزاڵ، دیوانی شێعری دەمدەم، فەقێ ئەحمەدی دارشمانە(شیعر)، غەزەل و غەزەلی کوردی، داشۆڕین لە شێعری کوردیدا
بەشێکیتر لە کارەکانی مامۆستا ئەنیسی کۆکرنەوە و تۆمار کردنی بەیتی زۆربەی بەیتبێژانی کورد و هەروەها نووسینی ژیاننامەکانیان بووە. بەداخەوە مەرگ مەودای پێنەدا بەشێکی زۆر لە بەرهەمەکانی خۆی بە چاپ بگەیێنێ و ڕۆژی 24 مانگی 12 سالی2021 بەهۆی جەلتەی مێشک گیانی لەدەست دا و لە گۆرستانی هونەرمەندانی مەهاباد بەخاک سپێردرا. [1]