نووسینی: وەفایی
$سەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا$
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕێبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە،
ئەم پارچە هۆنراوەیە لەلایەن هونەرمەند #سوارە محەمەد# ەوە کراوە بە گۆرانی
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکێشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتووە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۆ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتووە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستووە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتووە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پێش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
ەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا
ئیشارێکە لە نووری شەوچرادا
سجوودی بردە ئەبرۆت ڕۆژ لە سەر ڕوو
شەوی دوێنێ کە تۆ زولفت وەلادا
ئەمن چاوم لە ڕۆژ وا پڕ لە خوێن بوو
کە ئاوێنەی جەمالی خۆی جەلا دا
شەو و ڕۆژ هەر لە فیکری زاری تۆ دام
بە هیچێ عومری شیرینم بە با دا
ئەرێ ڕۆحم بە لێوی پڕ لە خەندەت
ئەرێ هۆشم بە چاوی سورمەسا دا
لەبەر تاقی برۆت بمرم چ نابێ
کە من شا بم لە بن باڵی هومادا
مورادی ڕۆحمە بۆیە (وەفایی)!
بە دڵ ماچێ لە غونچەی لێوی نادا
[1]