گۆڕانی دەنگیی لە وشەی وەرگیراودا
زمانی کوردی، وەک هەموو زمانێکی دیکە، وشە دەبەخشێت و وشەش وەردەگرێت، لە دۆخی وشە وەرگرتندا، دوو زمان هەیە، زمانی سەرچاوە، کە وشەکەی لێ وەردەگیرێت، لەگەڵ زمانی ئامانج یان زمانی وەرگر، وشە لە زمانی یەکەمەوە بە زۆر هۆکار دەچێتە زمانی دووەم، بەڵام لە زمانی دووەمدا، دەکەوێتە ژێرکاریگەری چەند مەرجێکەوە، وەک ئەوەی دەکەوێتە ژێر یاسای دەنگسازی و وشە سازی و واتایی زمانی وەرگرەوە.
چەند نمونەیەک لە وشەی وەرگیراو، دەخەینەڕو، کە دوچاری گۆڕانی دەنگ بوونەتەوە، لە زمانی کوردیدا، وەک:
عەرەبی کوردی
ذلیل زەلیل
مقص مقەست
ابراهیم برایم، بلە
ثابت سابت، تابت
مثل مەتەڵ
فاطمة فاتم، فاتمۆک، فاتیلە
هەندێک، لەم وشە وەرگیراوە عەرەبییانە، لەلایەن چینی نەخوێندەوار و خەڵکی ئاساییەوە، دەنگەکانیان پاش و پێش دەخرێن، وەک:
جومعە :جوعمە
تەسلیم: تەسمیل
دەعوەت: دەوعەت
مەکتەب :مەتکەب...هتد.
[1]