دەقی پرسەنامەکەی نوێنەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان:
بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
لە نزیکەوە ئێمە بەهاوخەمتان دەزانن و لەڕێی ئێوەشەوە پرسەو سەرەخۆشی لەکەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
بەم بۆنە خەمناکەوە لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموومان بدات، ئەمە دواناخۆشی بێت و جێگای خوالێخۆخشبووی دایکتان بەهەشتی بەرین بێت.
نوێنەرایەتی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!