ناو: مەحمود
ناوی باوک: محەمەدمەلا ڕەحیم
ساڵی لەدایکبوون:1943
رۆژی کۆچی دوایی: #04-03-1998#
شوێنی لەدایکبوون:شاری سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە گەڕەکی سەرشەقام لە دایکبووە قۆناغی سەرەتای لە قوتابخانەی #سەرشەقام# خوێندووە و ئامادەی کشتوکاڵی بەکرەجۆ و پەیمانگای کشتوکاڵی لە# بەغداد# تەواو کردووە ساڵی 1967 پاش تەواو کردنی خوێندن لەبەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی #سلێمانی# بە فەرمانبەر دامەزراوە و ژیانی هاوسەری پێکهێناوە کوڕێک و 5 کچی هەیە.
هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە حەز و خولیای وەرزشی هەبووە لە تیپی وەرزشی قوتابخانەی سەرشەقام یاری کردووە و پاشان بۆتە ئەندامی تیپی وەرزشی خەبات گۆڵچی تیپەکە (گۆڵپارێز) بووە هەروەها لە تیپی وەرزشی ئەزمەڕ یاری کردووە، یاریزانێکی باشی تۆپی سەبەتە (باسکە) بووە لە تیپی سلێمانی هەتا کۆتایی ساڵی شەستەکان بەردەوام بووە لە وەرزش پاشان بەهۆی کاری وەزیفی و بارودۆخی سیاسی ئەو سەردەمەی کوردستان لە وەرزش دوورکەوتۆتەوە.
[1]