دەقی پیرۆزباییەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێز کاک محە ممە د حاجی محمود سە ڕۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بە ڕێزان کادر و ئەندامانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆنگرەی حزبەکەتان بە سە ڕکە وتوویی و هەڵبژاردنی بە ڕێز محە ممە د حاجی محمود وەک سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
بەڕێوەچوونی کۆنگرەی حزبە تێکۆشەرەکەتان لەم کاتەدا، گرنگە بۆ؛ خۆ نوێکردنەوە و تۆکمەترکردنی حزبە کە تان بەجۆرێک کە لەئاست داخوازی و چاوەڕوانییەکانی گەلەکەماندا بێت و زامنی یەکدەنگی و یەکریزی نێوماڵی کورد بێت.
بە هیوام لە گە ڵ حزبە کوردستانییە کانی تر بە یە ک ڕیزی و یە ک دە نگی، پارێزە ڕی دە ستکە وتە کان و بە دیهێنە ڕی مافە کانی گە لی کورد بن.
پیرۆزباییتان لێدە کە م و سە ڕکە وتوو بن.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!