دەقی پیرۆزباییەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان و هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان، سەرکردایەتی نوێ، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم.
هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لەم هەلومەرجە تایبەتەدا هاندەرێکی گرنگ بێت بۆ پێشخستن و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەردوولا لەپێناو تەبایی و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نیشتمانیی و کۆدەنگیمان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان.
لەم دەرفەتەدا جەخت لە هەماهەنگی، دید و ڕوانینی هاوبەش دەکەینەوە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان. هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین و بەرژەوەندییە تایبەت و حزبییەکان بەره و ئاقارێکی نادیار و لێکترازانمان نەبەن. سەربەرزیی و سەرفرازی خەڵکی کوردستان بنەمای کارکردنمان بێت و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر ئەرکی لەپێشینەمان بێت.
هەر شاد و سەرفراز بن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
6 ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!