دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەرِێز کاک محەمەدی حاجی مەحمود
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان پیرۆزباییەکی گەرم لە بەرِێزتان و سەرکردایەتی نوێی پارتەکەتان دەکەین و هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان ببێتە هاندەرێک بۆ پته و کردنی هاوخەباتیمان لەپێناو تەبایی و یەکخستن و یەکرِیزی نیشتمانیی و یەک دەنگیمان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان و گەشەپێدانی کاری پێکەوەیمان بۆچارەسەری ئه و کێشانەی ڕِوبەرِوی بارودۆخ و ژیانی وڵات و میللەتەکەمان بۆتەوە.
سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین و شاد بن
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]