واتا: تاق و لۆق:
چەند شتێکە لەپاڵ یەکدا بن و ناڕێک وەستابن.
نموونە: برژانگی تاق و لۆق وەستاوە.
نموونە: ڕایەڵی جاجمەکە تاق و لۆق کەوتووە.[1]
جۆری وشە: هاوەڵناو
کەم؛ تەک و تووک؛ یەک نە یەک.
نموونە: ڕێواس کاتی نەماوە، تاقولۆق بووە.
جۆری وشە: هاوەڵکار
تاقولۆقە؛ تاق-تاق لە کۆمەڵ.
نموونە: لەو لەشکرە گەورە، چەند کەسیک تاقولۆق گەڕانەوە.[2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!