ناو: کەژاڵ
ناوی باوک: عەلی حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون: #28-03-1989#
$ژیاننامە$
کەژاڵ عەلی شێوەکارێکی شاری #کەرکووک#ە، لەدایکبووی ساڵی 1989یە، خاوەنی چەندین بەرهەمی ڕەنگینە.
ناوی تەواو کەژاڵ عەلی حەسەن لە دایکبوی کەرکووک، ئامادەییم تەواو کردووە و هاوسەرگیریم کردووە خاوەنی دووکچم، وینەکێشان هیوایەتیکە بۆمن هەر لە مناڵییەوە وێنەم کێشاوە و لەگەڵم گەورە بووه.
وە ئێستا 2022 وەک کارێکە بۆ من داواکاری بۆرتریت ئامادە ئەکەم خۆشبەختانە باوکم بە تایبەتی لەگەڵ برا و هاوسەرەکەم هەموو کەسەکانم هاندەرم بوونه، بەشداریم کردووە لە چەند پێشانگایەکی هاوبەش لە کەرکووک و #هەولێر# و #سلێمانی#، بڕوانامەی بە شداریکردنم پێ بەخشراوه.
هونەر بەگشتی و وێنە کێشان بەتایبەتی خەم و ئازارەکان کەم ئەکاتەوە مروڤ بەدوور ئەگرێ لە جەنجاڵی مێشک و ئارامت ئەکاتەوه، کاتێک بۆیە و ڕەنگەکانم لە لامن هەست ئەکەم خۆشبەخترین کەسی سەر ڕووی زەویم.[1]