#نێچیرڤان بارزانی# پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر #هەولێر# بڵاوکردەوە
زۆر بە توندی ئه و هێرشە مووشەکييە سەرکۆنە دەکەين کە درەنگانی شەوی ڕابردوو بە شێوەيەکی ترسنۆکانەی دڕندە، بە بێ هيچ پاساوێک خەڵک و ئارامی و سەقامگيريی هەولێری پايتەختی هەرێمی کوردستانی بە ئامانج گرت.
سوپاس بۆ خوای مەزن کە هيچ زيانێکی گيانی لێنەکەوتەوە. هاوسۆزی هاووڵاتييانی خۆشەويستی هەولێرين کە لە نيگەرانی و دڵەڕاوکێدا کاتێکی سەختيان بەڕێکرد. بەرەنگاربوونەوەی تەحەدی و هەڕەشە و مەترسييەکان، تەبايی و يەکڕيزی و کاری پێکەوەيی لە هەموو لايەن و پێکهاتەکانی کوردستان دەخوازێت.
بە ئامانجگرتنی به و شێوەيەی هەولێر و دووبارەبوونەوەی، پێشهاتێکی ترسناک و پێشێلکردنی زەقی ئارامی و سەقامگيری و سەروەريی عيراقە و جگە لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و زيانگەياندن بە ئێستا و داهاتووی تەواوی عيراق، هيچ ئەنجامێکی ديکەی نابێت .
داوا لە حکومەتی فيدراليی عيراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەين بە جددی لەسەر ئەم دەستدرێژيانە بوەستن و هەموو هەوڵێک بدەن تا چيتر ڕێگە نەدرێت بێڕێزی بە سەروەری و سەقامگيريی وڵات و ئاسايش و ئاراميی هاووڵاتييانی بکرێت.[1]
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#13-03-2022#