دەقی پیرۆزباییەکەی ستران عەبدوڵڵا:
هەڤاڵ و برا کاک محەمەد عوسمان
سەرنووسەری المرصد
هەڤاڵانی ستافی المرصد
پیرۆزبایی بیرەوەری 28 ساڵەی دەستپێکی ئەم دامەزراوە سەنگینەی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانتان لێ دەکەم کە ئێستا دوو ساڵە خولێکی چۆنایەتی گەشەپێدانی دەست پێکردووە و لەژێر تایتڵی (المرصد) درێژە بە هەمان ڕەوتی خزمەتی (الانصات المرکزی) دەدات.
ئەم سەکۆ گرنگەی ڕاگەیاندنەکەمان لەوەتەی هاتۆتە کۆڕی خزمەتەوە کاری بۆ پێشکەشکردنی زۆرترین زانیاری و لێکدانەوە و فاکت و دیکۆمینت کردن کردووە کە بۆ دەستەبژێری سیاسی کوردستانی و عیراقی پێویستن و بۆتە خۆراکێکی پر چێژ و پر زانیاری دەوڵەمەندی بەردەم بڕیار بەدەستی سیاسی کە لە پێناو تێگەیشتن لە ڕەوتی سیاسی وڵات و ناوچەکە پێویستە.
بە درێژایی ساڵانی خزمەتی (الانصات) لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو بووە و لەم وەرزە تازەیەشدا (المرصد) بۆتە تۆڕێکی فراوانی پێدانی زانیاری و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن کە جگە لە گۆڤارە کاغەزییەکەی هەموو پەنجەرەکانی سۆشیال میدیای خستۆتە گەڕ لە سایت و پەیج و دەستە خوشکەکانی بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێکەوە لەبەردەم و لەبەر دیدەی خوازیارانی زانیاری و ئاگاهی و لێکدانەوە بێت.
ئەمساڵ (المرصد) بەم هەموو کۆشش و توانا پوختەیەوە خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی چۆنایەتی خزمەتگوزاری میدیایی کە بە هەق هی ئەوەیە ناوی خولی نوێی لێ بنرێت.
ئەمەش بە شانازییەوە بۆ تێکۆشەرانی ئەم بڵاوکراوەیە و لەگەڵ چاپەمەنییە دەورییەکانی تری بەردەوامی دانە بەهەمان ئەو هیوا و ئومێدانەی سەرۆک #مام جەلال#ی نەمر بە سەکۆی (الانصات) ی هەبوو و ئەمڕۆش بە پوختی و بە هیمەتێکی نوێوە درێژەی پێ دەدەن.
پیرۆز بێت یادی شایانی المرصد درێَژەپێدەری کەلتوری الانصات و پەرەپێدەری بەرەو ئایندەیەکی گەشی میدیای یەکێتی کە ئەرکی زۆر زۆری لەپێشە ئەنجامی بدات و هیمەتی هەموو هەڤاڵانی گەرەکە.
دووبارەو بۆ هەمیشە پیرۆزە
ستران عەبدوڵڵا
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!