دەقی پیرۆزباییەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی:
بەڕێزان: سەرنووسەرو ستافی کاری بڵاوکراوەی (المرصد)
بیست و هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی بڵاوکراوەی (الانصات المرکزی) لەخۆتان و تەواوی ستافە ماندوونەناسەکەتان پیرۆز دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
لەماوەی ڕابردوودا (الانصات المرکزی) وەک بڵاوکراوەیەکی گرنگ بەزمانی عەرەبی ڕۆڵێکی دیارو بەرچاوی هەبوو لە گەیاندنی پەیامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شەقامی عەرەبی و ڕۆشنبیرانی عەرەب، هاوکات گواستنەوەی دیدو بۆچوونی ئەوان بۆ کوردو خوێنەرانی کورد، کە لەو بوارەدا مینبەرێکی کاریگەرو جێ بڕواو متمانە بوو.
ئومێدەوارم لە وەرزی نوێدا و لەبڵاوکراوەی (المرصد) بەهەمان شێوە بەردەوام بن و پەرەی زیاتر بە کارەکانتان بدەن و پردی گواستنەوەی دەنگی کوردو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بن بۆ گۆڕەپانی عێراقی و عەرەبی و گەیاندنی پەیامی ئەوان بۆ کورد، هەروەک ڕۆڵتان هەبێت لە پەرەپێدانی ڕۆحی پێکەوەژیان و پێکەوە کارکردنی نێوان پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکان.
دووبارە ساڵیادی دەرچوونی ئەم بڵاوکراوەیەتان لێ پیرۆز بێت و بەهیوام لەلووتکەی سەرکەوتن و پێشکەوتن بتانبینم.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!