دەقی پیرۆزباییەکەی گەلاوێژ ساڵح فەتاح:
بەڕێزان (ئەنصات مەرکەزی) ئەوساو (المرصد)ی ئێستا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم بەبۆنەی 28 ەمین ساڵەی دەرچوونی بڵاوکراوەکەتان، ئەو بڵاوکراوەیەی کەسەرکەوتوانەو بەزمانی عەرەبی پەیامی گەلی کورد دەگەیەنێتە گەلی عەرەب لە عێراق و لە جیهانی عەرەبیدا.
دەمەوێ ئەوەتان بیربخەمەوە کە ئه نصات مەرکەزیەکەی ئێوە یەکێک بوو لەو بڵاوکراوانەی جەنابی مام زۆری خۆشدەویست و زۆریش ئومێدی پێی هەبوو، هەربۆیەش درێخی نەکرد لەهاوکاریکردنتان.
ئێستا واستافە بەتواناکەتان وەرزێکی نوێی کارکردنی دەستداوەتێ وەرزی گۆڤارو بەمالپەڕیکردنی (المرصد) کەبەڕاستی پێویستیەکی ئەم سەردەمەی میدیایە، بۆیە لێرەدا هەم پیرۆزبایی ئەم هەنگاوە پێشکەوتوەتان لێدەکەم.
سەرکەوتووبن لە گەیاندنی پەیام و دەنگی گەلی کورد بە گەلی عەرەب، بەتایبەت کە میدیای کوردیمان زۆرو میدیای عەرەبیمان کەمە بۆیە ئەرکی ئێوە قورستر دەبێت بەڵام دڵنیام لەسەرکەوتنان.
گەلاوێژ[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!