ناو: کاکەخان
ناوی باوک: نەسرەدین
ناوی تەواوی(کاکەخان نەسرەدین ئەمین مەعروف)ە، ساڵی(1954) لە گوندی(#قەسرۆک#)ی بناری #خاڵخاڵان# لە ناوچەی شێخ بزێنی سەروودا، لە شارەدێی(#ئاغجەلەر#)ی شارۆچکەی #چەمچەماڵ# لە دایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی(سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی) لە شاری #کەرکووک# تەواوکردووە، لەساڵی خوێندنی(1976-1977) لە شاری(نەجەف) لەبەشی(زمانی عەرەبی و زانستی ئیسلامی) لە کۆلێژی(فقهی ئیسلامی) کە یەکێک بووە لە کۆلێژەکانی زانکۆی مستەنسڕییەی بەغدا وەرگیراوە، لەساڵی(1979-1980)دا ئه و کۆلێژە بە سەرکەوتوویی و بەپلەی(باش) تەواو دەکات.
پیشەی مامۆستای مامۆستایەتی:
لە13-01-1981 لە خوێندنگەی(دواناوەندی #دیانا#) لە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی #هەولێر# بە مامۆستای(زمانی عەرەبی و ئاین) دامەزراوه، پاش ماوەیەک دەگوازرێتەوە بۆ دواناوەندی(شەعب) لە #کۆیە# و دواتریش بۆ ناوەندی ودواناوەندییەکانی(قەندیل و ڕووناکی و چیمەن) لە شاری هەولێر، ساڵی(1992) دەکرێتە یاریدەدەری پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەولێر، هەر له و ساڵەدا دەبێتە ئەندامی کۆنگرەی(یەکێتی مامۆستایانی کوردستان) و ئەندامی لقی هەولێری ئه و ڕێکخراوە، بۆ ماوەی(14) ساڵ لە بواری پەروەردە کاریکردووە تا ساڵی(1995)ی زایینی.
کاری سیاسی:
لە ڕیکەوتی(05-06-1980) لە ڕیگەی دکتۆر محەمەد سابیر(مام قلینجی-هەمەوەندی) پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە دەکات، ساڵی(1991) لەگەڵ شانە چەکدارەکانی بروسک بەشداری ڕاپەڕینی شاری هەولێر دەکات، ساڵی(1992) لەگەڵ دامەزراندنی(کۆمیتەی ڕێکخستنی #زانکۆی سەلاحەدین#)ی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# دەبێتە کارگێڕی ئه و کۆمیتەیە و لە یەکەم کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەندامی کۆنگرە بووە، ساڵی(1993) دەکرێتە لێپرسراوی(کۆمیتەی ڕێکخستنی پەیمانگاکانی هەولێر).
کارگێڕی:
لە(20-06-1995) دەکرێتە بەڕێوەبەری شارەدێی #تەقتەق#، بە دووەم بەڕێوەبەری تازە دامەزراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت دوای بەڕێوەبەری شارەدێی عەنکاوە، ماوەی(17) ساڵ بەڕێوەبەری شارەدێ بووە لە شارەدێیەکانی(تەقتەق، #شۆڕش#-#دێگەڵە#، ئاغجەلەر) لە کۆیە و چەمچەماڵ، هەندێکجاریش بەوەکالەت بووە بە قایمقامی کۆیە و چەمچەماڵ تاوەکو(30-11-2011)ی زایینی، لە ماوەیەدا(5)ساڵ خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی(تاک) بووە لە نێوان ساڵانی(2004-2009)ی زایینی.
مامۆستای زانکۆ:
لە ڕیکەوتی(07-06-2009)دا بڕوانامەی ماستەر لە بواری(هاوسەرگیری مسیار) لە #زانکۆی کۆیە# بەدەستدەهێنێت بە ناونیشانی(زواج المسیار بین الشریعة و القانون)، دواتر لەسەر داوای خۆی پێشنیاری گواستنەوە دەکات لەوەزارەتی ناوەخۆ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی لە(30-11-2011) گواستنەوەی ڕاژەی بۆ دەکرێت بۆ بەشی پەروەردەی ئاینی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کۆیه، ماوە(9) نۆ ساڵان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئه و زانکۆیە خزمەت دەکات وەک بەڕێوەبەری کتێبخانەی زانکۆی کۆیە و مامۆستا لە بەشی پەروەردەی ئاینی کۆلێژی پەروەردە، دوای(40) ساڵ خزمەت لە بواری پەروەردە و خەباتی سیاسی و کارگێڕی و زانکۆیی لە(17-05-2021) وەکو مامۆستای زانکۆ خانەنشین دەبێت و لە گەڕەکی بانەڕەقەی تەقتەق نیشتەجێیە.[1]