دەقی پەیامەکەی حزبی زەحمەت کێشانی کورستان:
بەرێزان بەڕێوەبەر و کارمەندان و تەواوی ستافی کەناڵی کوردستان24، بەناوی هاوڕێیانمان لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، هاوخەمی هاوپیشە و هاورێیانمانین لە کەناڵە بەرێزەکەتان بەهۆی ئەو پەلامارەی شەوی ڕابردووی شاری #هەولێر#، کە زیانی زۆری بە دامەزراوەی بەرێزتان گەیاندووە.
هیوامان لەشساغی و بەردەوامیتانە و خواستی ئێمە سەلامەتی هاوپیشەکانمانە لە هەموو دامەزراوەی ڕاگەیاندن و میدیاکارانی کوردستان.
بەهیوای دووبارەنەبوونەوەی ڕووداو و دەستدرێژی لەم جۆرە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ڕاگەیاندنەکانی کوردستان.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
13/3/2022[1]