دەقی ڕاگەیەندراوەکەی شارەوانی #سلێمانی#:
راگەیەندراوێک لەبارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی
لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی تەواو لە پێناو شاری سلێمانی و خەڵکەکەیی و ئەنجامدان و بەردەوام بوونی پڕۆژە ستراتیژییەکان، لە هەوڵ و پەیوەندیدابووین لەگەڵ بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشتو گوزار، وە پەیوەندی کردنمان لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی ئەوەیان پێداین کە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان وە پڕۆژەکە ڕاناگیرێت لە ئێستادا.
ئێمەش هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین لە چارەسەرکردنی کێشەکەیان و خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان.
بۆیە بە پێویستی دەزانین بە هەموو لایەکی ڕابگەیەنین کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت.
لەیلا عومەر عەلی
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!