دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان:
بەتوندی هێرشی مووشەکیی بەرەبەیانی 2022/3/13 بۆ سەر شاری هەولێر ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین.
ئەمە جاری چەندەمە شاری هەولێر و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانج.
ئەم کردارە لە خزمەتی هیچ لایەنێکدا نییە و پێویستە ڕێز لە سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان بگیرێت و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و تەسفیە حیسابی وڵاتان.
لێرەدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر ئەویش بەرێگەی تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەریی سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەروەها داوا لە پەرلەمان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێکی جیدی و یەکلاکەرەوە بگرنە بەر و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێت.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان
13/3/2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!