دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #وەزارەتی پێشمەرگە#:
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی توندی ئه و پەلامارو دەستدرێژیانەی سەر شاری هەولێری پایتەخت دەکات، دووپاتی دەکەینەوە ئەمە دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری و پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی ناوچەکە. پەلامار و هێرشی له و شێوەیە، ئیرادەی گەلی کوردستان لاواز ناکات و بە ئیرادەی پۆڵاینی پێشمەرگانەوە ڕووبەڕوی مەترسی و هەڕەشەکان دەبینەوە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان، خوازیاری پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچەکەیە، خەباتیشی بۆ بەرگریکردنە لە خاک و خەڵکی کوردستان و ناوچەکە. لەمڕوانگەیەشەوە: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکەین، کاری جددی بکەن لەسەر ئه و پەلامارو هەڕەشانە .
نیگەرانین بە ڕووداو و پەلاماری له و شێوەیە، هەر هێرشێک بۆ سەر هاوپەیمانان و دۆستانمان بکرێت، بەهێرش و پەلاماری سەر پێشمەرگە و خەڵکی کوردستانی دەزانین، هێزی پێشمەرگە لەهەرێم، هاوشان لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکان و سوپای عێراق ئەرکی ئەولەویەتی ئێستایان ڕوبەڕوبونەوەی #داعش# و ڕاوەدوونان و تێکشکاندنیانە.
سەلامەتی و پاراستنی ئاسایشی هەرێم، بەئەرکی ڕاستەقینەی سەرشانی خۆمانی دەزانین، له و ئەرکەش درێخی ناکەین.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
13ی ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!