گۆڤاری بار یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە هەڵبەستە کە لە ئێران و عێراق و تورکیا بڵاو دەبێتەوە.
گۆڤاری بار لە لایەن وەشانخانەی سیتاڤ لە شاری (#وان#) بڵاو دەبێتەوە. بابەتەکانی ئەم گۆڤارە بە زاراوەکانی کورمانجی, سۆرانی و زازاکی و بە ئەلفوبێی لاتینی بڵاو دەبنەوە.
بەرپرسانی ئەم گۆڤارە ئامادەیی خۆیان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی بابەت بە دیکەی زاراوەکانی کوردی ڕاگەیاندووە.
مەبەستی ئەم گۆڤارە بڵاو کردنەوە و ناساندنی شیعری شاعیرانی هەموو ناوچە کوردییەکانە و هەروەها باس و وتووێژ لە گەڵ شاعیرە بەناوبانگە کوردەکانە.
ئەندامانی ئەم گۆڤارە بریتین لە:
1- یەحیا عومەری: هەڵبەستڤان, کارناسی باڵای زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆی وان, خاوەنی خەڵاتی پێشبڕکێی هەڵبەستی ئارژەن ئاری 2015
2- ڕێبین محەمەد: وەرگێڕ, کارناسی باڵای زمان و وێژەی کوردی زانکۆی “یووزوونجوو یل”
3- مرادێ مرادان: هەڵبەستڤان, کارناسی کۆمەڵناسی, خاوەنی خەڵاتی پێشبڕکێی هەڵبەستی ئارژەن ئاری 2019
4- ئیبراهیم شادمان مێسرکانلوو: وەرگێڕ و ڕۆژنامەوان, کارناسی باڵای زمانناسی
5- ئەمەریکێ سدیقایێ: هەڵبەستڤان, کارناسی باڵای زمان و وێژەی کوردی زانکۆی وان, خاوەنی خەڵاتی پێشبڕکێی هەڵبەستی ئارژەن ئاری2018
6- سومەیا ئیشک ئوغڵوو: کارناسی ئیلاهیات
7-وڵات ڕامین ئازاد:نووسەر و ڕەخنەگری وێژەیی, کارناسی مرۆڤناسی
[1]