یەکێک لەمامۆستا دێرینەکانی شاری
سلێمانیسلێمانی. لە ساڵی 1923 لە خانەوادەیەکی ناوداری سلێمانی لە دایکبووە. لە منداڵیدا دەخرێتە (حوجرە) و پاشان قوتابخانە.بەماڵەوە دەچنە
هەڵەبجەهەڵەبجە و هەر لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات و زۆربەی کاتەکانی لە ماڵی پووری بەسەردەبات لەگەڵ شاعیری گەورەی میللەتەکەمان
گۆرانگۆرانی نەمر کە دەبنە خاڵۆزا و پورزا و گۆرانی مەزن یارمەتیی زۆری دەدات و هانی داوە کە بەردەوام بێت لەسەر خوێندن. پاش تەواوکردنی خوێندن لە هەڵەبجە لە خانەی مامۆستایانی (ڕۆستەمیە) لە بەغدا وەردەگیرێت و بە پلەی بەرز خوێندن تەواو دەکات. ساڵی 1944دەبێت بەمامۆستا لە گوندی (
عەبابەیلێعەبابەیلێ) و پاشان بەمامۆستای دەچێتە
خورماڵخورماڵ،
عەواڵانعەواڵان،
مۆرتکەمۆرتکە،
سێوسێنانسێوسێنان و
جافەرانجافەران و قەرەداغ، دواتر دێتەوە بۆ سلێمانی و لە قوتابخانەی خالیدیە دەبێت بە مامۆستای زمانی ئینگلیزی و هەروەها لە قوتابخانەکانی (
کانێسکانکانێسکان و
ئەمین زەکی بەگئەمین زەکی بەگ و
مەولانا خالیدمەولانا خالید) کاری مامۆستای کردووە تا لە ساڵی 1972 خۆی خانەنشین دەکات. لەگەڵ کاری مامۆستایدا بەهرەیەکی زۆری هونەری تێدابووە بەتایبەتی هونەری وێنەگرتن و فۆتۆگرافی. بەوێنەکانی سرووشتی جوانی ئەو ناوچانەی تۆمار کردووە کە تیایاندا مامۆستا بووە. ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لەگەڵ هونەرمەند (
ئازاد شەوقیئازاد شەوقی) لە درووستکردنی کەژاوەکانی پەروەردەی سلێمانی بۆ بۆنەکانی
نەورۆزنەورۆز و یادەکانی ئەوسەردەمە. لە کۆتایی ساڵانی پەنجاکان و سەرەتای شەستەکاندا یەکەم کەس بووە کە بە کامێرای سینەمای تۆماری ئاهەنگەکانی نەورۆزی کردووە لە یاریگای سلێمانی (مەلعەبەکە) . لە ناوەڕاستی ساڵی پەنجاکاندا (1956-1957) لە شەقامی
پیرەمێردپیرەمێرد تەنیشت مزگەوتی (بنتەبەقی هەرمنی) ستۆدێۆیەکی وێنەگرتن دادەنێت بە ناوی (ستۆدیۆ ئاسۆ) کە دەبێتە باشترین و بەناوبانگترین ستۆدیۆی سەردەمی خۆی. (کە ئێستا بووە بە (دەرمانخانەی نەوال) . وێنەی زۆربەی زۆری کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی و بۆنەکانی ئەوسەردەمەی گرتووە، هەروەها یەکەم کەس بووە کە کارتی جەژنە پیرۆزەی درووست کردووە کە بریتیبوون لە وێنەی سرووشتی جوانی (
سەراوی سوبحانئاغاسەراوی سوبحانئاغا و
سەرچنارسەرچنار و
چەقچەقچەقچەق و
باخی گشتیباخی گشتی و چەند وێنەیەکی سلێمانی) کە لێیان نووسرابوو (جەژنتان پیرۆز بێت) . کاتێک واز لە کاری وێنەگرتن دەهێنێت هەرچی فیلیم و جامە نێگەتیڤەکانی کە هەیبوو دەیدات بە (بابە عەلی خاوەنی ستۆدیۆ گۆیژە و ڕەفیقی ڕەسمچی).
دواجار لە کۆتایی ساڵی هەشتاکاندا لەلایەن حیزبی بەعس و دەزگا ئەمنییەکان دەخرێتە ژێر چاودێری و چەندجارێک هەڕەشەی لێدەکرێت، بەناچاری کوردستان جێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە هەندەران و لە ساڵی 1989 لە وڵاتی (دانیمارک) نیشتەجێ دەبێت و هەر بەو ڕۆحە کوردی و نیشتمانپەروەریە درێژە بە ژیان دەدات. مامۆستا فایەق براگەورەی هەر یەک لە هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان شێوەکار (جەمال بەختیاری ڕەحمەتی و وەرزشەوانی دێرینی باسکەی شاری سلێمانی مامۆستا سەڵاح حامید)ە، مامۆستا فایەق زۆر بە باشی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەزانی و هیوایەتێکی زۆری هەبوو لەگەڵ کتێب خوێندنەوە و دەستی هۆنراوە نووسینیشی هەبوو. دوا جار لە ڕۆژی (30-05-2012) لە شاری ئۆدێنسەی دانیمارک کۆچی دوای دەکات.
[1]