بەقەڵەمی مامۆستا#شێخ محەمدی خاڵ#،
کوڕی سەید مەحمودی (شێخ مەحمودی #ئاڵیاوا#یە)یە ئاڵیاوا گوندێکە لەدامێنی گوند و شاخی #گڵەزەردە#یە، هاوشانی گوندەکانی #کانی سپیکە#و #گۆپیتە#، دوو کیلۆمەترێک لە پردەکەی #تانجەرۆ#وە دوورە، کوڕی شێخ مارفی کوڕی #شێخ حەسەنی گڵەزەردە#یە، لە سلێمانی ساڵی 1335کۆچی 1810لەدایکبووە، دایکی کچی #شێخ مارفی نۆدێ#یە، وەک # حاجی کاک ئەحمەدی شێخ# خاڵی بووە، کەوابوو لەباوانەوە لە بنەماڵەی شێخ حەسەنی گڵەزەردەیە و لەدایانەوە لە بنەماڵەی شێخ مارفی نۆدێ یە، کە هەردوو بنەماڵەکە لەساداتی بەرزنجەن، شێخ حسێنی قازی سەرێکی زل و دوو چاوی ڕەش و باڵایەکی مامناوەندی بووە، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لای باوکی دەستی کردووە بەخوێندن لە ماوەیەکی زۆر کەما قورئان تەواودەکات و ئەحمەدیی و انساب السبیان، لەبەردەکات وەکە گوڵستان و بوستان و کلیات ی شیخی سعدیی و دیوانی خواجە حافزی شیرازیی ئەخوێنێ لەگەڵ عواملی جرمانی و تسریفی زەنجانی، وەک کافیە و شافیە ی ابن حاجب دا، دوای ئەوە ئینجا لای شێخ معروفی نۆدێی دەست دەکات بەخوێندنی پەرتووکەبەرزەکان، وە لەگەڵ هەموو دەرسێکا دەستکاری یەکی زەبتی دەکات، وە دەرسێکی ڕەوان بێژیی بلاغت پێ دەڵێ، وە لەسەرچاوی وێژە هەموو جارێک دەم و لێو و قوڕگی تەڕدەکات تائەیخاتە سەر ڕێی شعر وتن بە کوردیی وفارسی وتورکی و عەرەبی، ئینجا بەچەکوش بۆی گەڵاڵە ئەکات، وەبڕێک خراویی ئەیداتەوە دەستی، تا لە ساڵی 1345کۆچی، 1830زاینی، خوێندن تەواوئەکات، وە لەهەر چوار زبانەکانا شاعرێکی ڕێکوپێک و ڕەوان دەبێت وە لەو مزگەتەی کە ئێستا هەر بەناوی ئەوەوە ناوئەبرێ دائەنیشێ و دەست دەکات بەوانە وتنەوە و نووسین و خوێندەوار پێ گەیاندن، بەڵام ئەوەی دەست ئێمە کەوتبێ هەرئەمانەن،
1-کۆمەڵەشعرێکی بە فارسی لەداستانی سنعان و ترسا کەنسخەیەکی ناتەواوی لای من هەیە،
2-کۆمەڵەشعرێکی بەعربی لەداستانی مجنون لیلی دانسخەیەکی ناتەواوی لای من هەیە،
3-سراج السالکین، کەبە فارسی نووسیویەتی لەڕەوشت و خودا،
4-سەرگوزەشتی مەولودنامەیە بە کوردی کە ئێستاش هەر ئەوە ئەخوێنرێتەوە، جاران لە زۆر کۆنەوە باوبووە لەناو نووسەران و وێژەران و خاوەن قەڵەمانا مەتەڵ لغز دانان بەپەخشان یا بەهۆنراوە بۆ پرسینەوەو تییژکردنەوەی بیری خوێندەواران، ئینجا بەم پێ یە شێخ حسێنی قازیش وەک زانایانی پێش خۆی شعری مەتۆڵەکەی داناوە کە یەکێکیان لەسەر (ساوەر)ە کە دەڵێ،
بێ وجودی اسلی ئەوتو زائلی
ساوەرە بیزانە گەر تۆ عاقلی،
واتە ئەوە چی یە کەبەبێ اسلی ئەو تۆ ناژیت، لەنێو شعری دووەما خۆی ئیشارەتی بۆ ئەکات.کەئەو شتە ساوەرە کەبێ اسلی ئەو -کە گەنمە -کەس ناژی، ئەگێڕنەوە کەمەلایەک بووە ناوی مەلامجنون بووە، زۆر خوێنەوار و زاناولەخواترس بووە، بەڵام ئیش و کاری دنیایی دا زۆر بێئاگابووە، ئینجا شێخ حسێن بە فارسی بەم مەلا مجنون دەڵێ،
فرزانە دین دهر ملا مجنون است،
اوساف حەمیدە اش زحد بدون است.
در علم و ورع پر خردو عاقل اوست
درعالمی دنیوی ملا مجنون است، واتە زانای دانا لەم جیهانەدا مەلا مجنونە، ڕەووشت و خووی جوانی لە ژمارە نایەت، لەزانین و پارێزگاریی دا زۆر ژیر و بەبیرە لەم جیهانەدا، مەلا مجنونە، هەر لە شعری فارسی یەتی ئەم تاقە شعرەی کە دەڵێت:
خوردەگی جملە لذیذ ند ولی نعمت ماست
هر کەمارا بدهد ماست ولی نعمت ماست، واتە خواردەمەنی هەموو خۆشن بەڵام نعمتی بەڕاست ماستە، هەر کەسێک ماست بدا بەمن ئەوە وەلی نعمتی منە،
لە ساڵی 1269هیجری، 1855زاینی لەگەڵ خاڵیدا واتە حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخ ئەچێ بۆ بەغدا، وەلە خزمەت #موفتی زەهاویی# دا میوان ئەبن، وە لەو ماوەیەدا لەکۆڕی ئەوا زۆر لە زانایان و شاعرانی بەغدا دەبینێ، ت وە لەگەڵیان دەکرێتەوە، کە یەکێکیان شاعری عراق عەبدولباقی عومەربی ئەبێ، وە لە شعری کتوپڕری دا دانامێنێ، پێ بەپێی ئەوان ئەڕوا، من وا ئەزانم ئەم چوونە بەغدایەی لەگەڵ ئەحمەدا بۆ ئەوە بووە کە بەیارمەتیی موفتی زەهاویی و والی بەغداوە بکرێ بە قازی سلێمانی، بۆ ئەوە بووە، وە لە ساڵی 1270کۆچی، 1654زانینی، بوو بە قازی سلێمانی، شێخ حسێن ی قازی بیرێکی بەهێز وزەینێکی تیژو هەستێکی بەرز وسرووشتێکی پاکی هەبوو، لەبەر ئەوە شتی زۆری نووسیووە لە هۆنراوە و پەخشان، بەڵام چونکە کوڕ و کچی خوێنەواری نەبوو کەئاگاداری نووسراوەکانی بکەن هیچی نەماوە، داخی بەجەرگم تا مەلاکۆنەکان مابوون کە زۆر شعرو قسەی نەستەق و مەتەڵۆکەی شێخ حسێنی قازییان لەبەربوو، من ئەو هۆش و گۆشەم نەبوو کە کۆیان بکەمەوە کە ئەوانیش مردن ئەو شعر و قسەجوانانەی کەلەبەریان بوو کران بە ژێرخاکەوە، بیرم دێ کە شێخ مستەفای کوڕی عەبدولسەمەدی قازی هەموو حەفتەیەک ئەهاتە خزمەت باپیرم کە هەردووکیان پیاوبوون، لەکاتی شێخ حسێنی قازیی دا، وە زۆر شعری شێخ حسێن وشاعیرە کوردەکانیان بۆ یەکتر ئەخوێندەوە، نەخوازەڵا وردەکاریی شێخ حسێن قازیی کە بۆ منداڵی داناوە، وەک ئەمەی کە دەڵێت:
کاکە کاکە:گاکەی کاکە، گاکەی کاکەی کاکەی خوارد، یا باریی کا لە بارییکە، باریکە بەپێنج شایی، یا کوردی پەنک پشت، کەپکی بەکوتەک کوشت.
شێخ حسێنی قازی لە پێش مردنیا ئەو گردەی کە ئێستا پێی دەڵێن گردی شێخ حسێنی قازی، ئەیکڕێ، کاک ئەحمەدی شێخ لێی دەپرسێ:ئەمەت بۆ کڕیووە ؟ ئەویش دەڵێت بۆ ئەوەی کەمردم وەک پێغەمبەر لەمڵکی خۆما بنێژرێم نەک لەخاکێکی حەراما وەک ئەم هەموو گۆڕانەی کەلەم مزگەوتانەدا قووت کراونەتەوە، شێخ حسێنی قازی لە ساڵی1292هیجری 1875زاینی کۆچی دوایی کردووە، بەپێی فەرموودەی خۆی لەگردە نێژراوە کە شێخ محەمەدە بچکۆلەی کوڕی کاک ئەحمەدیش ئەمرێ لە تەنیشت شێخ حسێنەوە بینێژن، ئێستا ئەم خاڵۆزا و پورزایە هەردووکیان لە تەنیشت یەکەوە نێژراون وە بەناوی هەردوکیانەوە گردەکە ناوئەبرێت.
شێخ حسێنی قازی زانایەکی پڕ بووە لە دین و عەقیدە و ئەدەب، پاشان وەک قازی حوکمداری ئەم شارەی کردووە، بۆ ماوەیەک، لەوانەیە لەناو ئەم بابەتەمانا چەند بەریەککەوتێک هەبێت لە زانیاری و ساڵەکان بۆ مێژوو ئەم کارە سرووشتی نەبێت ناچارییە چونکە هەموو ئەوانەی کەبەدواچوون دەکەن بۆ ژیانی ئەم زاتانە تووشی گیروفتی لەو بابەتەدەبن، لە ڕێی مامۆستامەوە مامۆستا ئەحمەد حسێن دوو پەرتووکم دەست کەوت کەنووسینی شێخ حسێنی قازییە، یەکەمیان مەولونامەی پێغەمبەرە کە چاپ کراوە لەسەرئەرکی عەبدولخالق محەمەدئەمین عەسرییە یە ساڵی 1984 نرخەکەی 500فلسە، دووەمیان حکایە لەیلی وەلمەجنون-للەعلامە الشیخ حسێن القازی 1810-1857. دراسە و تحقیق و مقارنە دکتۆر ڕەئوف عوسمان، سەرەتای پەخشانی کوردی.
ئەدەب دابەشدەکرێت بۆ هۆنراوە و پەخشان، دیارە هۆنراوە پێش پەخشان کەوتووە لە ئەدەبی کوردیدا، مەولودنامەکەی شێخ حسێنی قازی (1791-1870ز)کە بەشێوەزاری کرمانجی ناوەڕاست نووسراوە باسی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)دەکات، پاشان چەند چیرۆکێکی کوورت دەربارەی کەڵک و گەورەیی مەولود خوێندنەوە دەگێڕێتەوە لە ڕووی زمان و ڕووخسارەوە نرخی ئەم نووسینە لەوەدایە، بە پەخشان نووسراوە، نموونەیەکە لە (سەجع) ی کوردی، بە جۆرێکی سادە چیرۆک، یان چیرۆک دەگێڕێتەوە، زمانە کوردییەکەی هەر ئەو زمانە تێکەڵەیە کە ئەدەبی قوتابخانەی کلاسیکی پێنووسراوە، هەر چەندە لە زۆر شوێندا نووسەر سەرەتایەکی بۆ نووسینی کوردی پەتی داناوە، پەخشانی بەم جۆرە و هەر لە شاری سلێمانیدا بە بەشێک دادەنرێت لەو تەوژم و ڕاپەڕینەی ئەو سەردەمە لە میرنشینی باباندا دەبینرا، واتە هەر ئەو هۆ و بارودۆخەی قوتابخانەی #نالی# هێنایەکایەوە، هەر ئەوەش بوو بەهۆی پەیدابوونی پەخشانی کوردی، لێرەدا دەتوانین نموونەیەکی جوانی نووسینی کوردی تۆماربکەین.
شێخ حسێنی قازی پاش ئەوەی باسی بیستنی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)دەکات و دەڵێت:
(دەرگای بەهەشت کرایەوە، دەرگای جەهەنم داخرا، گوڵی بەهەشت خۆشحاڵ بوون، درەخت سووربوون.کانی بە حەوزبوو، خونچە دەمی دایەوە، کانی وشک ژیایەوە، تەیران هەموو هاتنە خرۆش، سەرچاوە هاتنە جۆش، حۆریان گردبوون، ویڵدانی بەهەشت شەرابەنتەهوریان نۆشکرد، بولبول مەستبوون لەسەر چڵان، نەسیم وەربوون بەنێو گوڵان، گوڵاڵە سووربوون، کەوسەر سەرکەوت، زیخی دەرکەوت جۆگەی پڕ بوو، وشکی تەڕبوو چیمەنی شینبوو، نێرگز ڕەنگیبوو، گوڵی گەشبوو، وەنەوشە ڕەشبوو، نێرگز بشکوت.گیای بزوت، درەختی هاتە میوە.کەوتە دەر، قەسری موزەییەن کرا، ساحیبی موعەییەن کرا، فەرشیان ڕاخست، عەروسیان داخست، هەوا موعەتەر بوو.بۆن خۆش زۆر بوو...)لەپەرتووکی پۆلی 10یی ئامادەیی وەرگیراوە،
بۆ پەرتووکەکەی دکتۆر ڕەئوف عوسمان کە زۆر ماندوو بووە تاکوو ئەو نووسخەیەی دەست کەوتووە لە شاری بەغدا لە ڕێی پەیوەندی خۆیەوە پاشان هاتووە، توێژینەوە و لێکۆڵینەوەوە، بەراوردکارییەکی وردی بۆ کردووە، نووسینەکەی قازی لە 80 لاپەڕەیەکەوەک خۆی داناوەتەوە، دەقەکەشی شیکردووەتەوە بەو زمانە عەرەبی زانە بەهێزە کە شایەنی ڕێزە، پەرتووکەکە لەسەر ئەرکی د.تەها ڕەسوڵ چاپکراوە.
نموونەیەکی هۆنراوەی شێخ حسێنی قازی
پەنجە بووەتە سۆمری ئەبرۆت پەیڕەوی مانی ئەکا
خامە بۆ زنجیری گێسوت عەنبەر ئەفشانی ئەکا
.......
قوتی ڕۆحە لێوەکەت یاقووت وەها ناودار نییە
مەنعی بازاڕی عەقیقی و لەعلی ڕۆحانی ئەکا
.........
دڵ بەنەشئەی عەکس مەستی چاوەکەت لا یعقل ە
بۆ کەبابی جەرگ و دڵ نمەک دانی ئەکا
گەر لەپەردەی ناوازی ئاوزای تۆ بکرێتە گوێ،
توتی شیرین زمان ئاغازی خۆشخوانی ئەکا،
لێوی یاقووتی نگینی خاتەمی نارو زهور
سووری دەستی ئاسف ە داوای سلێمانی ئەکا
ئەم هۆنراوەەم لەپەرتووکەکەی د.خالید سابر وەرگرتووە کە باس لە بنەماڵەی شێخ مەحمودی نەقیب دەکات. بەرەبابی شێخ حسێنی قازی لاپەڕە 340کە پەرتووکەکە شەجەرەی بنەماڵەدێرینەکانی سلێمانی یەو نزیکەی 1500 لاپەڕەدەبێت.
[1]