ناو: گوڵاڵە
ناوی باوک: مەجید شەریف
ساڵی لەدایکبوون:1952
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-03-2003#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی
$ژیاننامە$
ساڵانێکی زۆر خزمەتی گەیاندووە بە چەندین نەوەی شاری سلێمانی، وەک پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی. خوالێخۆشبوو لە ساڵی (1952) لە گەڕەکی دەرگەزێن لە دایک بووە و لە ساڵی (1977) بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی (بەغدا) ی تەواو کردووە. لە ساڵی (1978) هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (سیروان محەمەد محەمەد سەڵتە) و سێ نەوەی بەجێ هێشتووە بە ناوەکانی (کانی، کەنار، کارێز). هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ هاوسەر و کچەکانی دەخوازین. کۆتا ساڵەکانی خزمەتکردنی لە ئامادەیی بەختیاری کچان بووە و دانیشتووی هەمان گەڕەک بوو. لە ڕێکەوتی (2003-03-14) بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
[1]