چوومە ڕاو
پیاوێک هەبوو کە پێیان ئەوت (خلەی مۆتە) لە ڕەگەزی (گورزەیی گاور زادەیی) بوو، ماڵی لە (شاخەپیسکە) بوو، زۆر دەست کورت بوو، ئەوەی خوا دابوویە بەندەی خۆی نەیبوو ئەو دەمە خەڵک گڵێخەیان دەکرد لە بەهارا ئەیان فرۆشت (خلەی مۆتە) بە کۆڵە گڵێخەوە بە نزیکی دیوەخانی شاخەپیسکەیا هاتەوە کوێخا حەوێز وتی: خلە ئەوە چی یە پێتە؟ خلە وتی: مام کوێخا تاژییەکان هەر قوورە قوورەیان بوو ڕانەدەوەستان منیش چوومە ڕاو ئەو مامزەم پێ گرتن وەهێنامەوە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نووسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە (38)[1]