دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە دوا ماڵئاوایی ڕابەری بزووتنەوەی پادشایی دەستووری، شەریف عەلی کوڕی حسێن-مان پێگەیشت کە دوێنی دووشەممە کۆچی دوایی کرد.
لەکاتێکدا دڵتەنگیی قووڵی خۆمان بۆ ئەم کۆستە دەردەبڕین، بەشانازییەوە یادی کاروانی ڕەسەنی ژیانی تایبەتی و سیاسی کوچکردوو دەکەینەوە کە کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و میانڕه و بو
لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقدا و لە تێکۆشانی نیشتمانپەروەرانەی ولە نێو ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا
لەپاش ڕوخانی ڕژێمی لەناوچو، بەشدارییەکی کارای هەبوو لە داڕشتنەوەی بونیادنانی دیموکراسی دەوڵەتی نوێی عیراقی، لەکاتی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عیراقیشدا ڕۆڵێکی وەهای بینی کە خزمەت بە واقیع و ئایندەی عیراق و عیراقییەکان بکات و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان مسۆگەر بکات.
داواکارین لە خودای گەورە کۆچکردوو شەریف عەلی کوڕی حسێن بخاتە بەر میهرەبانی فراوانی خۆیی و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامی و خۆڕاگری ببەخشێت بە بنەماڵە بەڕێزەکەیان.
إنا لله وإنا إلیه ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!