دەقی ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
لە 2ی ئادار لە کاتژمێر 16:00دا هێزەکانی یەژەئا-ستاری ئێمە بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە شاخی ئۆرتێی سەر هێڵی قاشورێیان داوە. له و چالاکیەدا سەنگەرێکی داگیرکەران خاپورکراوە، 3 داگیرکەر سزا دراون و 2 داگیرکەریش برینداربوون.
لە 23ی شوباتدا لە کاتژمێر 14:00دا شاخی هەکاری سەر بە هەرێمی مەتینا 3 جار، لە 24ی شوباتدا گۆڕەپانەکانی کونیشکا، کەلا بەدەو، کارکەر و سیدای هەرێمی زاپ 9 جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.
لە 25ی شوباتدا لە کاتژمێر 14:00 گۆلکای هەرێمی مەتینا و گۆڕەپانەکانی چەمچۆی سەربە هەرێمی زاپ لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگیەوە چوار جار بۆردومان کران.
لە 26ی شوباتدا شاخی شەهید شەریفی خواکورک، سەری مەتینای سەر بە مەتینا و گۆڕەپانەکانی ئەشکەوتی بریندارانی زاپ بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
لە 27ی شوباتدا شاخی ئۆرتێی سەر بە مەتینا 2 جار و گۆڕەپانی ساجای سەر بە هەرێمی زاپ جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
لە 28ی شوباتدا دەرگای ورچی هەرێمی گارە دوو جار و شاخی ئۆرتێی مەتینا 3جار لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگیەوە بۆردومان کران.
لە 1 و 2ی ئاداردا گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و کونیشکای هەرێمی زاپ بە فڕۆکەی جەنگی 4 جار بۆردومان کران.
لە 2ی ئاداردا لە کاتژمێر نێوان 16:20 – 18:00 گۆڕەپانی وەرخەلێی سەر بە ئاڤاشین بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس سێ جار بۆردومان کران.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!