دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کۆنگرا گەل:
8ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش سەرەتا لە ڕێبەری ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز بێت. 8ی ئادار له و ژنانەی لە چیا و لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، لە ژنانی جیهان و هەموو جیهان پیرۆز بێت.
ئازادی ژن ئازادی کۆمەڵگایە، ئازادی گەلانە، ئازادی ژینگەیە، ئازادی مرۆڤایەتیە. لەبەر ئەوەش ژنان پێشەنگی ئازادین، پێشەنگی گۆڕانکاری و وەرچەرخانن. بە پێشەنگایەتی ژن ئازادی لە کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە جیهان تادێت مەزنتر دەبێت.
لە لەناوبردنی کۆنسێپتی شەڕی تەکنیکی دەوڵەتی تورکدا، لە ژێر فەرماندەیی یەژەئا ستاردا بەرخودانی گەریلا ژنەکان ڕۆڵێکی زۆر گەورەی بینی. گەریلا ژنەکان به و بەرخودانە سەلماندیان کە دەوڵەتی تورک بە هەر جۆرێکیش شەڕ بکات ناتوانێت ئیرادەی گەریلا بشکێنێت.
ئه و بەرخودانەی گەریلا ژنەکان بۆ ڕژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک بووە شکستێکی گەورە. لەسەر ئه و بنەمایەش قەیرانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە ساڵی 2021 دا تاهات دژوارتر بوو. ئێمە زۆر بە ڕاشکاوی دەڵێین، کە ئه و قەیرانە قورس و گەورەیە، مزگێنی لەناوچوونی فاشیزمە.
ئێمە وەک بزوتنەوەی ئازادی لە ساڵی 2022دا بە هەڵمەتی 'کاتی ئازادیە'، ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆمان کردووە بە ئامانجی ساڵەکە. لە پێکانی ئه و ئامانجەدا ڕۆڵی بزوتنەوەی ژنان ڕۆڵێکی ستراتیژییە. هەروەک چۆن لە بواری سەربازیدا گەریلاکانی ژن ڕۆڵێکی پێشەنگیان گێڕاوە، لە بواری کۆمەڵایەتیشدا بزوتنەوەی ژنان پێشەنگایەتی هەڵمەتی ڕێکخستن دەکات.
لەساڵی 2022 دا پێویستە لە بواری کۆمەڵایەتیدا ئێمە بە هەڵمەتێکی ڕێکخراو، وەڵامی بەرخوانی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخودانی گەریلا بدەینەوە. به و هەڵمەتە ڕێکخراوە لەسەر بنەمای ئازادی ژن سیستمی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک دادەمەزرێت.
ئەمساڵ لە هەموو شوێنێک بە بەشداری گەورە 8ی ئادار بە جۆشەوە پیرۆز کرا. ئێمە سڵاو لە دڵ و گیانەوە سڵاو بۆ هەموو پیرۆزباییەکان دەنێرین. جۆش و خرۆشی پیرۆزباییەکانی 8ی ئادار و بە گشتی بەرخودانی ژن، کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەلەکەمان دادەێت. ئه و جۆش و خرۆشەی 8ی ئادار لەگەڵ پیرۆزباییەکانی نەورۆز دەگاتە بەرزتری ئاست و کاریگەری لەسەر هەموو خەبات و کارەکانی ساڵەکە دادەنێت.
ئێمە لەم ساڵدا هەموو خەباتەکانمان بە جۆش و خرۆشی لەناوبردنی فاشیزم و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەدەبەین. لەسەر ئه و بنەمایە ئێمە جارێکی تر 8ی ئادار لە پێشەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤاڵانی چیا و زیندانەکان و ژنانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!