دەقی ڕاگەیەندراوی کەجەدەکە-ئە:
سەدامی دیکتاتۆر لە ساڵی 1988دا لە هەلەبجە بە گازی کیمیایی و خەردەل 5000 کەسی بێتاوانی کۆمەلکوژ کرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە 12ی ئازاری 1995 لە ناوچەی گازی ئەستەنبوڵ کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. ڕژێمی سوریا لە 12ی ئازاری 2004 هەوڵیدا فیتنە لەنێوان کورد و عەرەبدا دروست بکات و کۆمەڵکوژی کرد. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە 18ی ئازاری 2018 بە هەمان عەقڵیەت و سیاسەتی کۆمەڵکوژی عەفرینی داگیرکرد. ئەو سیاسەتانەی داگیرکەری و کۆمەڵکوژیە نەیتوانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد ڕاوەستێنێت و تووڕەیی و بڕیاری گەلەکەمانی بۆ تێکۆشان گەورەتر کرد.
دەوڵەتی تورکک بە هەمان عەقڵیەت و ئامانج ئەمڕۆ بە شێوەیەکی گشتگیر لە کوردستان هێرش ئەنجام دەدات. هەر وەک چۆن کۆمەڵکوژی لە هەلەبجە و قامشلۆ سەری نەگرت، دەوڵەتی تورکیش لە بەرانبەر تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان تێک دەچێت و کەوتووەتە نێو قەیرانێکی قورس.
مێژوو جارێکی دیکە پیشانیدا کە فشاری و توندوتیژی، تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و دیموکراستی ناتوانێت بوەستێنێت. چەکی کیمیایی و بایۆلۆژی و ئەتۆمی، هەرچ چەکێک بەکاربهێنرێت، بە کۆمەڵکوژی و توندوتیژی تێکۆشانی دیموکراسی ئازادی ڕاناوەستێت. ناتوانن لە بەردەم تێکۆشانی یەکسانی و ئازادی گەلی کورد ئاستەنگی دروست بکەن.
ئەو عەقڵیەتەی کە لە هەلەبجە بە چەکی کیمیایی و بایۆلۆژی هەوڵدا تێکۆشانی گەلەکەمان بوەستێنێت، بە هەمان شێوە، لە عەفرین، شەنگال، باشور، مەخمور و باکور ئەمڕۆش هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان و بەهاکانمان و هەوڵ دەدات تەمەنی خۆی درێژ بکات.
بە ناوی کەجەدەکە – ئە داوا لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین کە لەدژی هێرشی قڕکەر و داگیرکەران، ئەرکی ویژدانی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن، لەسەر بناغەی یەکێتی نەتەوەی بەرخۆدان گەورە بکەن و ئازادی گەلەمان کە داواکاری شەهیدانە مسۆگەر بکەن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!