دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەلەکەپە:
ئاگری کاوەی ئاسنگار کە لەدژی زوحاکی زاڵمی هەڵکردووە، ڕێگەی ئازادی پیشانداوە. ئاگری نەورۆز کە کاوە لە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵیکردووە، بووەتە نیشانەی ڕاپەڕین و تێکۆشان گەلان لەدژی دیکتاتۆری و کۆیلایەتی. ئەم تێکۆشانە کە چەندین ساڵە بە فیداکاری بەڕێوە دەبرێت و ئاگری نەورۆز کە هەڵدەکرێت لە ڕۆژئاوا لە شۆڕشی گەلانی دیموکراتیکدا گەیشتووەتە ئاستی سەرکەوتن.
ئەمرۆ زوحاکە فاشیستە داگیرکەرەکان لە کوردستانمان بەردەوامی بە زوڵم دەدەن. ئەوانەی کە بۆ ئازادی شەڕ دەکەن، شەهید دەکەن. تەسلیمیەت بەسەر ئەوانەدا دەسەپێنن کە دەیانەوێت ئازاد بژین. لە بارەگا، ناوەندەکانی پۆلیس و زیندانەکانی داگیرکەران ئەشکەنجە دەدرێن. لە بەرانبەر ئەم زوڵمە، کاوەکانی سەردەم بەرخۆدان دەکەن، تێکۆشان دەکەن، شەڕ دەکەن. ئازادی خۆیان، شکۆیان و خاکەکەیان لە بەرانبەر دوژمن بە فیداکاری دەپارێزن. ئەمڕۆ ئەوان هەڵگری ئاگری گیانی نەورۆزی ئازادیخواز و بەرخۆدێرن.
ئێمە ئاگری نەورۆزی 2022 لەدژی داگیرکەری و ئیمپەریالیست هەڵدەکەین. نەورۆزی 2022 سەرەتا لە باکور، باشور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و لە هەموو جێگەیەک کە گەلی کوردی لێدەژی، دەکەینە ڕۆژێک کە تێکۆشانی دژی داگیرکەری، هاوکارانی دوژمن، زوڵمی زیندانەکان و گۆشەگیری، ببێتە ڕاپەرین.
ئاگری نەورۆز کە کاوەی ئاسنگەری هەلیکردووە لە تێکۆشانی بەرانبەر شەڕی ئیمپەریالیست لە ئوکرایینا، کاپیتالیزم و جیهانگیری ئەمپەریالیست گەش دەکەین. لەبەرانبەر شەڕی دواکەوتوو و سیستمی پیاوسالاری ئێمە لە گۆڕەپانەکان یەکدەگرین. بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە، شۆڕش کە تاکە ڕێگەی گەلانە، ئەنجام دەدەین.
ئێمە نەورۆزی 2022 دەکەینە ڕۆژێک کە خاکمان لەژێر داگیرکەریدا ڕزگار ببێت، گۆشەگیری و هەموو فشارێکی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هەموو زیندانیانی شۆڕشگێر هەڵبگیرێت، یەکێتی نەتەوەی و ئازادی نەتەوەیی فراوان بکرێت. لە هەموو جێگەیەک ئاگری ڕاپەرین بۆ کوردستانی یەکگرتوو و ئازاد زیاتر بەهێز دەکەین.
ئێمە نەورۆزی 2022 بە لەگەڵ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ژێردەستە پیرۆز دەکەین. یەکێتی گەلان بەهێزتر و فراوانتر دەکەین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!