پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,854
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ڕاگەیەندراوی پەکەکە بۆ یادی 50 ساڵەی دامەزراندنیان
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی پەکەکە بۆ یادی 50 ساڵەی دامەزراندنیان

ڕاگەیەندراوی پەکەکە بۆ یادی 50 ساڵەی دامەزراندنیان
دەقی ڕاگەیاندنی پەکەکە:
بۆ سەرکەوتنی 50 ساڵەی بزووتنەوەی ئاپۆیی!
بۆ هەموو کادرانی حیزب!
بۆ نیشتمانپەروەران و وڵاتپارێزانمان!
بۆ دۆستە شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکانمان!
وەک گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، نەورۆزێکی نوێ دەژین. نەورۆز دەبێتە جەژنی یەکگرتن و بەرخۆدان و ئازادیمان. ئەمە یەکێکە لە کۆنترین جەژنەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. بە دەرکەوتنی ڕێبەرایەتی و پەکەکە نەورۆز جوانتر و مانادارتر بوون و هاتەوە سەر سرووشتی ڕەسەنی خۆی. وەک چۆن سروشت بە بەهارەوە خۆی بۆ پشکوتن و گوڵکردن دەکاتەوە، ئێمەش لە هەموو نەورۆزێکدا خۆمان نوێدەکەینەوە و بونیات دەنێینەوە. بە ڕۆح و مەعریفە و هۆشیاریی یەکڕیزی، بەرخودان و بەرگری و ئازادی لێوانلێو دەبین.
ئێمەش وەک گەل و بزووتنەوە و دۆستانمان لە نەورۆزی 2022دا بەو هەست و بیروبۆچوونانەوە دەژین. لەسەر ئەو بنەمایە پێشوازی لە ساڵی نەورۆزی نوێ دەکەین. لە چوار پارچەی کوردستان و سەرتاسەری جیهانەوە ئاهەنگ و پیرۆزبایی نەورۆز بەجۆش و خرۆش و پەرۆشییەوە بەڕێوەدەچن. ئێمە پێمانوایە ئەم دۆخە بە درێژایی ساڵ بەردەوام دەبێت و هەموو ڕۆژێک دەبێتە نەورۆز، لەسەر ئەم بنەمایە هەمیشە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی پەرەدەدرێت و پێشدەخرێت.
لەسەر ئەم بنەمایە پێش هەموو شتێک نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو هەڤاڵانی پارتی، گەلە وڵاتپارێز و دۆستانی شۆڕشگێڕ - دیموکراتیمان پیرۆز دەکەین. لە ساڵی نەورۆزی نوێدا هیوای سەرکەوتن دەخوازین. سڵاو لە تێکۆشانی گەورەی ئازادی دەکەن، کە بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت و بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەستێت. لە کەسایەتی شەهیدە مەزنەکانی نەورۆزدا مەزڵوم دۆغان و زەکییە ئالکان دا بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانییەوە یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە. هەفتەی قارەمانێتی نەتەوەیی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتیی قارەمانە نەتەوەییەکانمان مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز دا جارێکی دیکە بەو پەڕی ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە و بانگ لە گەل و دۆستانمان دەکەین، تەموو ڕۆژانی ساڵی نوێ بکەنە نەورۆز!
وەک دەزانرێت نەورۆزی 2022 دەبێتە 50هەمین ساڵی دەرکەوتنی ڕێبەرایەتی و دانانی بەردی بناغەی پەکەکە. ساڵی نەورۆزی نوێ، 50هەمین ساڵی کەوتنەڕێی پەکەکە و ڕێبەرایەتیی ئاپۆیە. دەرکەوتنی ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی لە نەورۆزی 1973دا ڕوویدا. ئەو گروپە ئاپۆییە بەردی بناغەی پەکەکەیان لە قۆناغی نەورۆزی ساڵی 1973دا لە ناوچەی بەنداوی چوبۆک لە ئەنقەرە دانا. بەو شێوەیە لە دژی گوشار و تاریکی کودەتا فاشیستی - سەربازییەکەی 12ی ئازاری 1971، واقیعی ڕۆشنگەری و خۆڕاگری و بەرخودانی بزووتنەوەی ئازادیی ئاپۆیی سەریهەڵدا.
ئێستا ئەو ڕێپێوانەی حەقیقەتی ئاپۆیی لە 50هەمین ساڵیدایە. زۆر ڕوونە، کە واقیعی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە ڕێبەرایەتی نەورۆز. پەکەکە وەک حیزبێکی نەورۆز لە دایکبوو و پەرەی سەند. گەلی کورد 49 ساڵە بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە ڕێگەی تێکۆشانی ئازادییەوە گەیشتووەتە ڕاستیی گەلی نەورۆزبوون. بۆ یەکەم جار لە مێژووی کوردستاندا ڕێبەرایەتییەکی ئازادی و بزووتنەوەیەکی حیزبی توانیوێتی بەردەوام بەم شێوەیە بجوڵێتەوە و ڕاوەستێت و ڕێبکات و پێشکەوتنەکانی مێژوو کۆبکاتەوە.
لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو لە دەرکەوتنی پەنجاهەمین ساڵی ڕێبەر ئاپۆ و لەدایکبوونی بزووتنەوەی ئازادی دەکەین. لە هەلومەرجێکی زۆر سەخت و دژوار و ناجێگیردا، بە تێکۆشانی بێ ڕاوەستان ڕێک ماوەی پەنجا ساڵە گەلی کورد، ژنان و گەنجانی، لەبەر ئەوەی ڕاستی ڕێبەرایەتی و حیزبێکی لەو جۆرەی ئافراندووە پیرۆزباییان لێدەکەن. شەهیدانی قارەمانی ئەم ڕێپێوانە ئازادییە پیرۆزە لە کەسایەتیی هەڤاڵ حەقی قەرار، مەزڵوم دۆغان، خەیری دورمووش، کەمال پیر، ساکینە جانسز، محەمەد قەرەسونگور، عەگید، بێریتان و زیلان دەکەینەوە. لێرەدا جارێکیتر بەڵێن دەدەین، کە ئامانجەکانی ئەوان سەربخەین و یاد و بیرەوەری و خەونەکانیان بە زیندوویی ڕابگرین.
بێگومان ڕێبەر ئاپۆ زۆرترین کاری بۆ ئەم ڕێپێوانە پیرۆزە کردووە، کە نیو سەدەیە بەبێ ڕاوەستان بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆ هەم ئەو تێکۆشانەی دەستپێکرد و هەم لە هەموو سەردەمەکاندا قورسترین بار و ئەرک و بەرپرسیاریی لە ئەستۆ گرت و سەریشیخستن. هەر وەک شۆڕشگێڕان و جەنگاوەران، حیزب و گەل ئێمەی لە سیستمی پاکتاوکار و جینۆساید و دواکەوتو دەرهێنا و لەسەر هێڵی ژیانی ئازاد سەرلەنوێ ئافراندییەوە. هەم ئەو ڕێگا پیرۆزەی ئازادیی بێ گەڕانەوە کرد و هەم هەمیشە ڕووناکی کردەوە، ڕێگای سەرکەوتنی کردەوە، بۆیە چەندە خۆمان بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ بە منەتدار بزانیین و ڕێز و حورمەتی لێ بگرین، بەو ئەندازەیە بە دڵ و گیان سڵاو لەو ڕاستییە بکەین هەر کەمە. ئەوانی بە شێوەی دروست و وەک پێویست و تێروتەسەل بە قووڵی لە ڕاستیی ڕێبەرایەتی تێگەیشتن سەرکەوتنیان تۆمارکرد. ئێمە ئەوە دەزانین و ڕایدەگەیەنین، کە لە هەموو ساتەکانی تێکۆشانی 50هەمین ساڵ لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێینەوە.
دیسانەوە نیو سەدەیە، لەم ڕێپێوانە پیرۆزەی ئازادیدا، لە هەموان زیاتر شەهیدە قارەمانەکانمان پشتگیرییان لە ڕاستیی سەرۆکایەتی کرد. ڕاستیی شەهیدان سەرکەوتنی تێکۆشانی بێ گەڕانەوە و مسۆگەرکرد. ئەو ڕاستییە، کە ئێمە لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە پێی پەروەردە کراین، ڕێکخستنی بۆ کردین، یەکگرتووی کردو بەڕێوەی برد، ڕاستیی شەهیدە قارەمانەکانمان بوو. ڕاستیی شەهیدان هێزی بەرخۆدانی ئێمە و ورە و ئازایەتیی سەرکەوتنمانی بونیاتناوە. ئەگەر ئەوە نەبووایە، ئێمە هەرگیز نەماندەتوانی هیچ شتێک بکەین. ئێمە وەک گەل و بزووتنەوە بە ڕاستی شەهیدانەوە لەسەر پێ ڕاوەستاوین و تا ئەمڕۆش بەو ڕاستییەوە ئەم ڕێگایەمان بڕیوە، بۆیە بە ڕاستی ڕێبەرایەتیش بە دروستی لە ڕاستیی شەهیدان تێگەیشت و ئەوە تێگەیشتنەشی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد و ئەوە بۆ ئێمە بنەما و بناغەیە. شەهیدە قارەمانەکانمان بە ڕێز و سوپاسەوە بەبیر دەهێنینەوە و هەمیشە یادیان دەکەینەوە. هەروەها لە 50هەمین ساڵی بە بڕیاری و پێداگرانەی ڕێگاکەمان و بەڕێوەبردنی لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا دەبێت.
بێگومان هێزە قارەمانەکانی گەریلا، بوون بە هێزی بەرخۆدێری و بەرەنگاریی پێشەنگی ئێمە، کە لەسەر هێڵی بەرخۆداندا شەڕ و ژیانیان کرد. لەسەر بنەمای ئافراندنی فیداکاری و بوێریی گەریلاکانی ژن و گەنجانی کورد، هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان ئەو ڕێگایەیان گرتەبەر و ڕێپێوانیان کرد و ئەم ڕێکردنە قارەمانیی پەنجا ساڵەی ئافراند. پێش هەموو شتێک گەلانی تورک، فەلەستین - عەرەب، ئەرمەنی و ئاشووری – سوریانی و هەموو گەلانی بندەست و چەوساوە، لایەنە چەوساوەکان و مرۆڤایەتی دیموکراتیک بەشدارییەکی گەورەیان لەم ڕێپێوانە پیرۆزەی ئازادیدا کرد و هاوکاریی و یارمەتیی زۆر گرنگ و بە نرخیان پێشکەشکرد. بەو بۆنەیەوە هەر کەسێک، کە لەم ڕێپێوانە پیرۆزەی ئازادیدا ڕەنجی داوە، بە ڕێز و پێزانییەوە سڵاوی لێدەکەین.
1 - لەدایکبوون چۆن ڕوویدا؟
بێگومان لە کوردستان لەدایکبوونی ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی زۆر ئاسان و لە ناکاو نەبوو. وەک بزووتنەوەیەکی ئازادی پەکەکە بە ئاسانی دەرنەکەوت و بەرەوپێش نەچوو. بە پێچەوانەوە، هەموو شتێک لە بێ ئیمکانێتی و زەحمەتی و سەختیی گەورەدا لە دایکبوون و دروستبووە. لە هەموو لایەکەوە هەلومەرج و دۆخەکە نەرێنی بوون و تاوەکو دەچوو خراپتر دەبوو. گەلی کوردیان بەتەواوی خستبووە ژێر پرۆسەی لەناوچونی نەتەوەیی و سڕینەوە. سیستمی داگیرکەری و پاکتاوکاری بە تەواوی و بە وردی و بەبێ درێغ کاری دەکرد. بە وتەی ڕێبەر ئاپۆ، یەک کوردیشیان نەهێشتبووە، کە نەبێتە خیانەتکاری خۆی. ڕێک لە دۆخێکی وەهادا لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی لەو هەموو سەختی و دژوارییەدا پەرەی سەند و پ.ک.ک دەرکەوت. هەرچەندە گەلی کورد زۆر لاواز کرابوو، بەڵام ئەم گەلە توانیی ڕێبەر و بزووتنەوەیەکی ئازادی بئافرێنێت.
وەک دەزانرێت سەرەکیترین بنەمای کۆمەڵایەتیبوون لە جوگرافیای کوردستاندا پەرەی سەندووە. گەلی کورد یەکێکە لە کۆنترین گەلەکانی مێژوو. شۆڕشی چاخی بەردینی نوێ (نیۆلۆتیک)، شۆڕشی گوند - کشتوکاڵ بە پێشەنگایەتیی ژنان بە زۆری و چڕی لەم جوگرافیایەدا زیاتر پەرەی سەندووە و کۆی ئەم شۆڕشە مێژووییانە بە زۆری و چڕی لەلایەن گەلی کوردەوە ئافرێنراون. لە ڕێپێوانی مێژوویی مرۆڤایەتیدا، قووڵترین بەلاڕێدا ڕۆیشتن، سیستمی دەسەڵات و دەوڵەتیش لەسەر کۆی ئەو کۆکراوانە خێرایی بە هەبوون و باڵادەستیی خۆی دا و چەسپاندی. بۆیە هەمیشە هێرشی داگیرکاری لە دژی جوگرافیای کوردستان پەرەی سەندووە. کورد وەک خوڵقێنەری بە کۆمەڵگەبوون هەمیشە ناچار بووە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بەرەنگاری و بەرخودان بکات. لە ئەنجامدا مێژووی کوردستان لە دژی هێرشی داگیرکاری و شەڕانگێزی بووەتە مێژووی بەرخۆدانی گەل.
ئێمە لێرەدا بە وردی باسی ئەم مێژووە ناکەین، بەڵام ئەمڕۆ بۆ ئەوەی بتوانن بە دروستی لە دۆست و دوژمن تێبگەن و بە سەرکەوتوویی بەدوای تێکۆشانی ئازادیدا بڕۆن، پێویستە زانیاریی مێژووییان هەبێت و هەنگاوی بنەڕەتیی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی مێژوویی بزانین. لە چاخی یەکەمدا، سەرباری هەموو هێرشە داگیرکەرییەکان و دەرەنجامە قورسەکانیان، تاڵانی و کاولکاری و سەرکوتکارییەکان، ئەو کۆمەڵگایە، کە دواتر بەناوی کوردەوە شکڵی گرت لاواز نەبوو، لە زۆر ڕووەوە بەهیز بوو. مرۆڤ دەتوانێت هەمان شتی چاخی یەکەم بۆ چاخی سەدەکانی ناوەڕاستیش بڵێت. لە کوردستان کێشە و نەرێنی و خراپییەکان لە سەردەمی چاخی ناوەڕاستدا پەرەیان سەند. هەرچەندە لە ناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا وەک 'میللەتی سادق' دەبینرا و هەندێک هەل و دەرفەتیشی هەبوو، بەڵام لە دوای ناوەڕاستی سەدەی 17 ئەو دۆخە گۆڕا و لایەنی زیان و نەرێنی زیادی کرد.
لە کوردستان یەکەمە دابەشبوونی هەمیشەیی لە نێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ئێران لە ساڵی 1639دا بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی قەسری شیرین (زەهاو) پەرەی سەند. هەرچەندە میراتی کورد لەناو ئیمپراتۆریەتدا پێشکەوتن، بەڵام نەیانتوانی یەکبگرن و لە ئەنجامدا ئەوەش بووە هۆکاری دابەشبوون و نۆکەری. لە دوای ئەوەی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد لە کوردستان گەورەترین ڕووخان و داڕمان لەسەرەتای سەدەی نۆزدەیەمەوە ڕوویدا و دەستیپێکرد. ئیدارەی عوسمانی کە لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا لاواز بوو، بۆ گرتنی باج و سەربازی زیاتر ڕووی لە کوردستان کرد، لەگەڵ میرایەتییە کوردەکاندا دەکەوێتە شەڕ، لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانانەدا کوردستانی سەرلەنوێ داگیر کردەوە. ئەو میرایەتییانە، کە بوون بە ژێر چەوساندنەوەوە لە سەردەمی عەبدولحەمیددا بە سیاسەتی جۆراوجۆر لە ناو سیستمی دەوڵەتدا لە ناوبران.
لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا و لە کاتی ئیدارە و بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی دا، کۆمەڵگەی کوردی بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک کۆمەڵگاکانی تر دەچەوسێنرایەوە. سیاسەت و عەقڵییەت و تێزی تورک – ئیسلامپەرەست، کە بەسەر ئەو ئیدارەیەدا زاڵ بوو لەگەڵ پرۆسە و قۆناغی سڕینەوە و جینۆسایدی گەلانی ئەرمەنی، ڕوم، سوریانی دەستی بە پرۆسەی جینۆسایدکردنی کوردانیش کرد. لەدوای جەنگەوە بەریتانیا و فەرەنسا کوردستانیان بۆ چوار بەش دابەشکرد و بە دروستکردنی سیستمی نەتەوە – دەوڵەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە هەر بەشێکی کوردستانیان خستبووە ژێر سایە و چەپۆکەی سیستمێکی جیاوازی نەتەوە – دەوڵەتەوە. بەم شێوەیە ویستیان نکۆڵی لە گەلی کورد بکەن و لەناوی ببن و ئەو پرۆسەی جینۆساید و پاکتاوکردن و سڕینەوەیە، کە هەبوو قوڵتری بکەنەوە.
لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا لە چارەکی دووەم و سێیەمی سەدەی 20دا لە کوردستان کوشتار و کۆمەڵکوژی ڕوویدا. لە پێش هەمووانەوە تورکیا، دەوڵەتانی ئێران، عێراق و سوریا لەسەر بنەمای نکۆڵیکردن لە بوونی کورد ئەو پلانی جینۆساید و پاکتاوکردن و سڕینەوەیەیان خستەکار. لە هەموو بەشەکانی کوردستان بەرگری و بەرخودان لە بەرامبەر ئەو هێرشە پاکتاوکارانانە پەرەیان سەند و تێکشکان و ستەمیان لێکراو و چەوسێنرانەوە. لە دوایین نمونەدا لە ساڵی 1975دا لە نێوان ئێران و عێراق بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی جەزائیر بەرهەڵستییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) تێکشکا. بەم شێوەیە لە کوردستانی وابەستە و ژێردەستەی هێزە باڵادەست و دواکەوتووەکان دەرفەتی پێشخستنی بەرەنگاری و بەرخودانی نوێ نەما. کوردستانیان بەتەواوی خستبووە ژێر هەژموونی داگیرکەری – پاکتاوکاری و لەو چوارچێوەیەشدا داوای سڕینەوە و پاکتاوکردنی تەواوەتیی گەلی کورد دەکرا.
کاتێک ڕێبەرایەتی ئاپۆیی دەرکەوت، لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای ئەو تێڕوانینە بوو، کە ڕایگەیاند کوردستان کۆلۆنی و داگیرکراوە، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا دەرکەوت، کە داسەپاندن و چەوساندنەوە و سڕینەوەی سەر کوردستان هاوشێوەی داسەپاندن و چەوساندنەوەی کلاسیک و باوی کۆلۆنییەکانی تر و وڵاتە داگیرکراوەکانی تر نییە. ئەوە ڕوون بوویەوە، کە ئەو بارودۆخە زۆر جیاوازتر و جدیترە، بۆیە سەرنجی خستە سەر چەمکی جینۆساید و پاکتاوکردن و هەڵوەستەی لەسەر کرد، بەڵام ئەوەش دەرکەوت، کە جینۆساید لە کوردستان هاوشێوەی جینۆسایدی ناوچەکانی تر نییە. بۆ نموونە گەلانی ئەرمەنی، سوریان و ڕوم لەسەر بنەمای قەتڵوعام و ڕاگواستن کار بۆ پاکتاوکردنیان کرا، بەڵام ناسنامەی نەتەوەییان ڕەت نەکرایەوە و نکۆڵی لە بوونیان نەکرا، بەڵام لە جینۆسایدی کورداندا ویستیان لە ڕێگەی کۆمەڵکوژی جەستەیی و دەرکردن و ڕاگواستن و ئەنجامدانی گۆڕانکاری دیمۆگرافی نکۆڵی لە ناسنامەی نەتەوەیی کورد بکەن. کورد بە سەرکوتکاری و نکۆڵیکردنێکی چڕدا تێدەپەڕی، واتە جینۆسایدی کولتوری، کە لە خۆیدا هەڵگری سڕینەوە و لە ناوبردنی نەتەوەییە لە دژی ئەنجام دەدرا. ئەو شێوازەش لە شوێنێکی تر بەو چڕییە و بەو شێوەیە پەیڕەو نەدەکرا و ئەو جۆرە کۆمەڵکوژییە بوونی نەبوو.
ئاشکرایە، کە لە ئەنجامدان و جێبەجێکردنی جینۆسایدی گشتی دا، جدیترین و ترسناکترین جینۆساید، جینۆسایدی کولتورییە. لێرەدا بارودۆخێکی تر و جیاوازتر لە دەرەوەی کۆلۆنی و داگیرکردنی کلاسیکی هەیە، کە داگیرکەرییەکە لە بنەمادا بریتییە لە خۆ زاڵکردنی سیاسی و سەربازی، کە لە خۆیدا بەرخۆری و ڕەنجخۆری و دادۆشین و تاڵانیی ئابووری دەحەوێنێتەوە، هەروەها لە پاکتاوکردن و جینۆسایدی کلاسیکی بەولاترەوە دۆخێکی تر هەیە، کە ئەو جینۆسایدە ڕاگواستن، کوشتاری جەستەیشی تیادایە. لێرەدا بەرخۆری و ڕەنجخۆری، سەرکوتکردن، تاڵانکردن تەنها سەرچاوەی ئابووریی نییەوە، بەڵکو بەها کولتوری و نەتەوەییەکانی کوردیش دەکرێنە ئامانج. لێرەدا تەنیا قەتڵوعامی جەستەیی و ڕاگواستن نییە، بەڵکو زمان، کولتور، مێژوو، هۆشمەندی و هەموو بەها مرۆیی و نەتەوەییەکان دەکرێنە ئامانج و لەناودەبرێن و بەها جیاوازەکانی تر جێگەی ئەم بەها نەتەوەییانە دەگرنەوە، واتە وەک ناسنامە و بەها هەبوونی نەتەوەیی کورد لەناودەبرێت و لە جێگەیدا تورک دادەنرێت.
کوردبوون لە زۆر ڕووەوە بە ئاسمیلاسیۆن (تواندنەوە)یەکی قورس و چڕەوە لەناو دەبرێت، کورد بە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراو و ڕێکخراو هێرش دەکرێتە سەری و دەکرێن بە تورک. ئەوەش یەکێک لە کۆنترین گەلانی مێژوو، بەها نەتەوەییەکانی گەلی کورد بە تەواوی لەناودەبات و هەروەها وا دەکات، کە کەسایەتیی کورد لەخۆبوونی خۆی بێبەش بکرێت، نەتوانێت پێشبینی ئایندەیەک بۆ خۆی بکات. تەنیا دەتوانێت بیر لە یەکێکی تر بکاتەوە، کاربکات و بۆ کەسێکی تر بژی. سەیر بکەن ئەو کۆیلایەتییە، کە بەسەر گەلی کورد سەپێنراوە، لەم ئاستەدایە.
کاتێک ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی دەرکەوت دۆخەکە لە کوردستان بەو شێوەیە. دۆخی زەق و کۆنکرێتی، کە پێی دەوترا دۆخی بابەتی (ئۆبژەکتیڤ) بە تەواوی بۆ دژایەتیکردنی نەتەوەییبوونی کورد خراپ و دوژمنکارانە بوو. لە کوردستان لە ژێر تەشەنەی سەرمایەداریی داگیرکەر – پاکتاوکار دا نەتەوەبوونی کورد پێشناکەوێت. نەتەوەبوونی و تورک، عەرەب و فارس پەرە دەسەنێت. لەسەر ئەم بنەمایە وردە وردە بوونی گەلی کورد لە مێژوو دەسڕێتەوە. دەکرێت بڵێین، هیچ تاک و بەهایەکی کورد نەماوە، کە بەوە کاریگەر نەبوو بێت. بە کورتی هەموو شتێک نێگەتیڤ و پێچەوانە و لە دژی هەبوون و ئازادیی کورد بوو. ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی لەسەر بنەمای واقیعی و ڕاستی لە دایکبوو و ئەوەی دەستنیشانکرد، کە کوردبوون پشتبەستوو بەو ئۆبژەکتیڤە گەشە ناکات و پەرە ناسێنێت، بە ناکۆکی و بەریەککەوتن و پێکدادان بووەتە جەستە و گەشەی کردووە. لەبەر ئەوەی خۆی نابەستێتەوە بەو دەرفەت و هەلانە، کە ئۆبژەکتیڤ دەیانڕەخسێنێت، بەڵکو خۆی پشتبەستوو دەکات بە کادێر، چالاکی، ڕێکخستنکردن و هۆشیارکردنەوەی و زانابوونی گەل خۆی پێشدەخات.
کەسایەتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، لە دوای منداڵییەوە بەرامبەر بە ژیانی ئەو دۆخە و باو گومانی هەبووە، لێکۆڵەرە، بە دوای شتی نوێدا دەگەڕێت. بەچاودێریکردنی کێشەکانی خێزان و کۆمەڵگا دەیەوێت بەپێی خۆی چارەسەرێک پێشبخات. ئەوەی لە ئامارا و نیزیپ لەسەر بنەمای هەڵسوکەوتێکی ئایینی ئەنجام دەدا، کاتێک لە ئەنقەرە لە کاتی ئامادەییی پیشەیی تاپۆ لە کاداسترۆ دەیخوێند، بە فیکری چەپ ئاشنا بوو و بوو بە سۆسیالیست. لەسەر ئەم بنەمایە لە ئامەد کۆمەڵگەبوونی کوردی و مەیل و ئاڕاستە سیاسییەکانی لەناو کۆمەڵگەدا لە نزیکەوە ناسی، لە ئەستەنبوڵیش دەرفەتی چاودێریکردنی ڕاستیی تورکیا و بزووتنەوە شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکانی لە نزیکەوە بۆ ڕەخسا و بینی.
لە دوای نیسانی 1972 ماوەی 7 مانگ لە زیندانی ماماکی ئەنقەرە بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی دابڕانێکی ڕاستەقینەی گێڕا. لێرەدا لێوردبوونەوەی فیکری و ڕۆشنبیریی خۆی قووڵتر کردەوە، لە زستانی 73-1972دا کە لە یەک ماڵدا لەگەڵ حەقی قەرار و کەمال پیر بوو، بەردەوام بوو لە لێوردبوونەوەکانی. لێرەدا کاتێک خۆی گەیاندە ئەو ئەنجامە و دەستنیشانکردنە کە کوردستان بندەست و داگیرکراوە و کاتێک خواستویەتی ئەوە بێنێتە زمان و باسی بکات بە هێواشی لەسەرخۆ چووە و بوراوەتەوە. بۆ یەکەم جار حەقی قەرار و کەمال پیر ئەو وتەیەیان بیست و بەوەش بەشداری نێو واقیع و ڕاستیی ڕێبەرایەتی بوون. دواتر لەسەر بنەمای ئەو دەستنیشانکردنە، کۆبوونەوەی بەنداوی چوبوک ڕێکخراوە، لە کۆبوونەوەیەدا هەڤاڵ فوئاد و پێنج گەنجی تری کورد و بە کردنەوەی ئەو فکرە و خستنەڕووی ئەو باسە گروپی ئاپۆیی دامەزرا. هەموو پێشکەوتنەکانی کوردستان لەسەر بنەمای ئەو هۆشیاربوونەوەیە و ئەو خەباتە پێکهاتن.
باش سەیربکەیت، دەرکەوتنی ڕێبەرایەتی بەتەواوی وەک سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەیە. لەسەر ئەو بنەمایە خۆیان پەروەردە کرد، لێوردبوونی فیکری و ڕۆشنبیری، شرۆڤە و لێکدانەوەیەکی نوێ، خۆ دابڕاندن و جیاکردنەوە لە سیستمی ئێستا و باو و لە دایکبوونی کەسایەتییەکی ئازاد هەیە. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ خۆی گەیاندە ئەو هۆش و هۆشمەندییە، هۆشیاربوونەوەییەی ئازادی، لە بنچینەدا سیستمی پێنج سەد ساڵەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و لە سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتی پێنج هەزار ساڵە خۆی دابڕی و لەسەر بنەمای ئازادیی کورد دەستی کرد بە بونیاتنانی سیستمی ژیانێکی ئازادی نوێکراوە. دابڕان لە سیستمی ئێستا و باو بۆ بەشداریکردن لە بزووتنەوەی ئاپۆیی بنەمایە و زۆر گرنگە. پێش هەموو شتێک بەشداریی ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئاپۆیی دابڕانە لە هەموو شتێکی سیستمی ئێستا. ئەمەش لە جەوهەر و بنەڕەتدا بە مانای شۆڕشە لە کەسایەتیدا. بزووتنەوەی ئاپۆیی لەسەر بنەمای جینۆسایدی کولتوری لە دژی لەناوچوون و سڕینەوەی کۆمەڵگای کوردی، لەسەر بنەمای شۆڕشی کەسایەتی دەستی بە پرۆسەی ئازادیی مرۆڤی کورد کردووە.
بە دڵنیاییەوە یەکەم لەدایکبوون، لەدایکبوونی نوێ لە سەختییەکی زۆر گەورەدا ڕوویدا. بەو ڕادەیە قورس بوو، کە ئەو بێهۆش ببوو. ئەو سەختییەی ئێستا لە کاتی قۆناغی پێشکەوتنی گروپی ئاپۆیی و پەکەکەدا تا ئێستا بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە شێوازی کارکردنی خۆی بە 'لە سفرەوە دەستپێکردن و پێشکەوتنەکانی وەک بە دەرزی هەڵکەندنی بیر پێناسە کردووە.
کەمال پیر ڕایگەیاندبوو، 'بۆ ئەوەی یەک کەس بەشداری گروپەکە بکات، ئەگەر پێویست بکات دەبێت بۆ ماوەی سێ کاتژمێر و ئەگەریش پێویستی کرد بۆ ماوەی سێسەد کاتژمێر قسە بکرێت'. بێگومان پچڕان و خۆدابڕان لەم سیستمەی ئێستا ئەم زەحمەتیەی دروستکردووە. لە تورکیا ئەوانەی تێڕوانین و عەقڵییەتی شۆڤێنی و سۆسیال – شۆڤێن هەبوو زۆربەیان بۆ دژایەتیکردن و لە بەرامبەر گروپی نوێی ئاپۆیی دروستکران و خۆیان لە سەرەوە دەبینی و بە خۆ بەزلزانییەوە لێیان نزیک دەبوونەوە و گاڵتەیان پێدەکردن، ناسیونالیستە دواکەوتوو و ڕیفۆرمیستەکانی کورد بە هەندێک لێکچوونەوە زۆربەیان لە ژێرەوە بەدوای 'سیخوڕییەکدا' دەگەڕان، بۆ ئەوەش دەیانخواست بە بەردەوامی گروپی ئاپۆیی ناشیرین و ڕەش پیشان بدەن. باوکی ڕێبەر ئاپۆ خۆی دەڵێت: من بیستوومە تۆ کوردێتی دەکەیت، ئەم کارە مەترسیدارە، وەک پێشتر چەپایەتی بکەیت باشترە. لەدایکبوونی ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی و پێکهێنانی گروپەکە لە دژی ئەو کاریگەرییانەی جینۆسایدی کولتورییە، هەمووی لە ڕێگەی تێکۆشان و شکستهێنان بە سەختیەکان و دژوارییەکان پەرەی سەندووە
2 - 49 ساڵ چۆن تێپەڕی؟
هەلومەرجی لەدایکبوون بەڕوونی دەریدەخات، کە 49 ساڵ ڕێکردنی ڕێبەرایەتیی مێژوویی لە بەرامبەر ئاستەنگ و زەحمەتیی گەورەدا چۆن پەرەی سەندووە و بەتێکۆشان پێکهاتووە و پێشکەوتووە. لە دوای یەکەم هەنگاوەوە مرۆڤ سەرەتاوە دەبینێت، کە سیاسەت و عەقڵییەتی پاکتاوکار، داگیرکەر، چەوسێنەر و فاشیست بە هەموو توانا و هێزی خۆییەوە بۆ خنکاندنی ئەو لەدایکبوونە نوێ ئازادیخوازە هێرش دەکاتە سەری. بێگومان یەکەم هێرشەکان لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە پەرەیان سەندووە و لەسەر ئەو بنەمایەش و لەو چوارچێوەیەدا هەوڵی سەرکوتکردن و خنکاندنی ئەو ئایدیۆلۆژیا ئازادیخوازە نوێیەیان داوە، کە هێشتا تازە شکڵی گرتبوو.
هێرشی ئایدیۆلۆژی لە دوو قۆڵەوە لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی ئاپۆیی پەرەی سەندووە. یەکێک لەوانە هێرشە پەیوەستە بە خۆباڵادەستکردن و خۆزاڵکردنی کۆماری تورکیای پاکتاوکار – داگیرکەر بە هێرشی سۆسیال – شۆڤێنی تورک بۆ سەر کوردستان. لەلایەکی ترەوە پەیوەندیی نێوان باڵادەستیی خێڵەکیی – دەرەبەگی و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی دواکەوتووی کوردی وابەستەی بۆرژوای – بچووک لە کوردستان بوو. لەو چوارچێوەیەدا پەرە بە هێرشی ناسیۆنالیزمی کوردیی ڕیفۆرمیست – خۆبەدەستەوەدەر دەردا، کاپیتالیزمی داگیرکەری – پاکتاوکار دروستیکردبوو. ئەو بزوتنەوانە، کە خۆیان بە خاوەنی کوردستان و کۆمەڵگای کوردی دەزانی بە هەموو شێوەیەک لە دژی بیر و ڕامان و ئایدۆلۆژیی نوێی ئاپۆیی بوون و بە هەموو هێز و توانایی خۆیانەوە بە بەکارهێنانی هەموو شێوازەکانی دوژمنایەتیکردن هێرشیان دەکردە سەر ئایدیۆلۆژیای نوێی ئازادیی ئاپۆیی. لەسەر ئەم بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا هەندێکجار خەباتی ئایدۆلۆژی بەو ڕادەیە قووڵ دەبوویەوە، کە بەرەو شەڕ و پێکدادان دەڕۆیشت. لە ئەنجامدا گروپی ئاپۆیی ڕاست و دروست و مافدار دەرچوو، لە ئاستێکی بەرزدا کاریگەریی دروستکرد و سەرکەوت و لە بەڕێوەبردنی خەبات و تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و بیردۆزیدا سەرکەوتو بوو.
کاتێک نەتەوە - دەوڵەتی کۆماری تورکیا بینیی، کە لە بەرامبەر گروپی فیکری و بیردۆزیی ئاپۆیی دا سۆسیال – شۆڤێنی تورک و ناسیۆنالیزم و نەتەوەپەرەستیی دواکەوتوویی کورد شکستی هێناوە، لە دوای بەهاری 1977 بە پێویستی زانی هێرشەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ئاستی سیخوڕی و هەواڵگری. لەو چوارچێوەیەدا لە عەنتاب و ئەنقەرە دەستیان بە هێرشکرد. هەر چەندە لەو هێرشانەدا لە 18ی ئایاری 1977 لە عەنتاب حەقی قەرار یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی گروپی ئاپۆیی کوژرا، بەڵام لە ئەنجامدا لەناوبردن و پاکتاوکردنی گروپی ئاپۆیی سەرکەوتوو نەبوو.
لەو چوارچێوەیەدا، لە تورکیا مەهەپە وەک هێزێکی فاشیستی میلیشیایی هێرشی کردە سەر بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، هاوکات هێرشی کردە سەر بزووتنەوەی ئازادیی ئاپۆیی، کە لە کوردستان تازە بە تازە لە پێشکەوتندا بوو، دام و دەزگا، ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە سیخوڕەکانیان خستەکار و دەستیان بە زیاترکردنی هێرشەکانیان کرد. لەسەر بنەمای بەرخۆدانی حیلوان و سیوەرەک لە دژی دەزگا هەواڵگرییەکان و دامودەزگاکان و کەسایەتییە سیخوڕەکان خەباتێکی شۆڕشگێڕانە پێشخرا. لەسەر ئەم بنەمایە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێستای لە ئاستێکی بەرزدا تێکشکاند و پارچە پارچەی کردوون بەم شێوەیە توانیویی خۆی بگەیەنێتە گەل و لەو چوارچێوەیەدا بە پێشەنگایەتیی پەکەکە و بەرخودانێکی نوێی گەلی کورد دەرکەوت و لە دایکبوو.
دەزانرێت لەبەرامبەر ئەم پێشکەوتنەدا وەڵامی سیستمی داگیرکەری پاکتاوکار، وەک کودەتای فاشیستی - سەربازیی 12ی ئەیلولی 1980 پەرەی سەند. بەوەش ویستیان بە لیژنەی سەربازیی کەنعان ئەڤرەن پەکەکە تێکبشکێنن، لە زیندانی ئامەد بە سەپاندنی دانپێدانان و خۆبەدەستەوەدان لە ناو پەکەکەدا خیانەتێکی نوێ پێشبخەن، بەو شێوەیە ڕۆح و هۆش و ئیرادەی ئازادیی ئاپۆیی تێکبشکێنن و لەسەر ئەم بنەمایە پەکەکە سزا بدەن. ئەو پلانەی داگیرکەر – پاکتاوەکار، لە ساڵی 1982دا بە بەرخۆدانی گەورەی زیندان، بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ، بە ئامادەکاریی بۆ خەبات لە دەرەوەی وڵات و لە ساڵی 1984 بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی گەریلا تێکشکێنرا و پوچەڵ کرایەوە.
لە پەیوەند بەم دۆخەدا، ماددەی 5ی ناتۆیان خستەکار، لە دوای ساڵی 1985 لە کوردستان شەڕی داگیرکەر – پاکتاوکار لە دژی پەکەکە ڕاستوخۆ لەلایەن ناتۆوە بەڕێوەبرا، لەسەر ئەم بنەمایە لە مانگی تەموزی ساڵی 1987 بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی کۆتاییان بە شەڕی ئێران و عێراق هێنا، ل ئەوروپا کەیسی دوسلدۆرفیان دروستکرد و هەوڵیان دا سەرلەنوێ خیانەت پێشبخەن، بەو شێوەیە لە ماوەی قۆناغی 1987-88 لە ئاستی نێونەتەوەیدا لە دژی پەکەکە هێرشێکی بەرنامە بۆ دانرا بەڕێوەبرا. دەیانخواست بەوەش گەریلا تێکبشکێنن و کاریگەری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دروست بکەن و پەکەکە، کە نەیانتوانی لە ئامەد دادگایی بکەن و سزای بدەن، لە دەرەوە تاوانباری بکەن و سزای بدەن. بۆ ئەوەش هەوڵیاندا لە ئەڵمانیا پەکەکە تاوانبار بکەن و سزای بدەن، لە ڕێگەی نۆکەر - خیانەتەوە کاریگەریی پەکەکە ڕابکێشنە ناو سیستمەوە. ئەو پلانەی هێرشەکردنە لە پێش هەموانەوە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ و بە بەرخودانی گەریلا لە ئەوروپاش بە بەرخودانی زیندان تێکشکێنرا و پووچەڵکرایەوە.
لە دژی پەکەکە، دووەمین پلانی هێرشی ناتۆ دەستیپێکرد، کە ئەوەش شەڕی باشور بوو لە تشرینی یەکەمی 1992 لەسەر بنەمای 'ئۆپەراسیۆنی چەکیچ گوچ' ئیدارە و بەڕێوەبەریی باشوری کوردستان دامەزرا و دەوڵەتی کۆماری تورکیا بەشداریی ئەو هاوپەیمانییە بوو، سوپای تورک بە هاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگەکانی پارتی دیمکراتی کوردستان (پەدەکە) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) دەستی بە هێرش و ئۆپەراسیۆن کرد. خواستیان بەو شەڕە ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی پەکەکە بۆ باشووری کوردستان بکەن و توانایی بۆ دروستکردنی ناوچەی ڕزگارکراو لە ناو ببن و پەکەکە لە باکوری کوردستان گەمارۆ بدەن و تەنگاوی بکەن. لەسەر بنەمای ئەو ئامانجانە چەند گورزێک لە پەکەکە درا، بەڵام بە ئامانجی سەرەکییان نەگەیشتن، کە ئامانجیان تێکشکاندنی گەریلاکان و نەهێشتنی پەکەکە بوو.
دواین هێرشە بە پلان و بەرنامە بۆ داڕێژراوی ناتۆ لە دژی پەکەکە هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بوو، لە 9ی تشرینی یەکەمی 1998دا دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە. ئەم هێرشە دەستبەجێ لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە بەرنامەڕێژی و هەماهەنگیی بۆ کرا، ئەم هێرشە دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ ڕێبەر ئاپۆی کردە ئامانج و بە پێی پێویست پشتیوانی و هاوکاریی هەموو هێزەکانی دەوڵەت و دەسەڵاتەکانی بەکارهێنا و چەندین شێوازی جۆراوجۆریان لە ناو یەکدیدا بەکارهێنا خوساتیان بە شێوازی نهێنی و لەسەر بنەمای لەناوبردن، لەسێدارەدان، لە ناو سیستمی ئیمراڵی دا بە دادگایکردنی ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن و پەکەکەش پاکتاو بکەن. خواستیان بە پاکتاوکردنی پەکەکە جینۆسایدکردن و سڕینەوە و لە ناوبردنی کوردان بە تەواوەتی ئەنجام بدەن و ئەو پرۆسە مێژووییەیان بۆ سڕینەوەی کورد سەربخەن.
لە تورکیا حکوومەتەکانی مەسعود یڵماز و بولەند ئەجەوید و تەیب ئەردۆغان و لە بنەڕەتدا لە چوارچێوەی پیلانگێڕیی 15ی شوباتی 1999 دەسەڵاتیان پێدرا و هاتنە سەر کار. لە دژی ئەو پڕۆسە هێرشە ماوەی 24 ساڵ بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ، پارتەکەمان، گەلەکەمان و دۆستەکانمان تێکۆشانێکی بێ هاوتای و چڕی دیموکراسی وئازادی بەڕێوەدەبەن، ئامانجی پیلانگێڕییەکە ئەوە بوو لە یەک ڕۆژدا ڕێبەر ئاپۆ لە ناو ببەن، بەڵام ئەوە بوو بە 24 ساڵ، بۆیە بەو پێیە پلانگێڕییەکە لە بنچینەدا پوچەڵکراوەتەوە.
بەدڵنیاییەوە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، کە دەبێت بەرخودانی هەرە واتادار و گرنگی مێژووی کورد و مرۆڤایەتی، زیاتر لەوە هەڵوێستی بڕیاردارانە، داهێنەرانەی ڕێبەر ئاپۆ و گۆڕینی پاڕادایم لەو بەرخودانەدا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی گێڕاوە. هەروەها بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکەن' بەرخودانی گیانبازی پێشخرا و شەهیدانی قارەمان کە ژمارەیان دەگاتە دەیان هەزار بەم بەرخودانە 24 ساڵیەوە بەدەوری ڕێبەر ئاپۆوە بازنەیەکیان لەئاگر دروست کرد و ڕێبەرایەتیان پاراست. ڕێک 24 ساڵە هێزی گەریلای قارەمان، بزوتنەوەکانی ژنان و گەنجانمان، لەهەموو لایەکەوە گەلە وەڵاتپارێزەکەمان و دۆستە شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکانمان بە بەڕێوەبردنی بەرخودانێکی بێوچان ویستوویانە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکبدەن و سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی هەڵبوەشێننەوە. لە ئەنجامدا لەبەر ئەو بەرخودانانەی پێکەوتن نەیاتنتوانی هێڵی ئازادی ئاپۆیی و پەکەکە لە ئامەد و دۆسێڵدۆرف دادگایی دادگایی بکەن و سزای بدەن، دوای ئەوەی ویستییان ئەمجارە لە سەر بنەمای پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێڵی ئازادی ئاپۆیی و پەکەکە لە ئیمڕآڵی دادگایی بکەن و سزای بدەن، ئەو کاتە بە بەڕێوەبردنی بەرخودانێکی هەمەلایەن لەسەر بنەمای تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ خستوویەتیە بەرامبەر سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتداری پێنج هەزار ساڵە و سیاسەت و وشیاری پاکتاوکەر، داگیرکەر، فاشیستی پیاوسالار لەسەر بنەمای بەرخودانی ئیمڕاڵی دادگایی کراوە و سزادراوە و بەو جۆرەش خراوەتە زبڵدانی مێژووەوە.
دەبینرێت کە بزوتنەوەی ئاپۆیی لەناو دژوارییەکی گەورەدا بەهێز بووە، بەرەوپێشچوونەکەی 49 ساڵی لەناو تێکۆشانی بێ پسانەوە و لە سەر بنەمای لەناوبردنی ئەو دژوارییە گەورانەدا پێشکەوتووە. هەر لە ساڵ لە ساڵی پێشوو زۆرتر بووە و شانۆی تێکۆشان بێ پسانەوەتر بەڕێوەدەچێت، هەموو ساڵ پەیوەست بە ئەنجامی تێکۆشان بە پێداگری و گەورەیی بە تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان، لەناوبردنی دژوارییەکانی ڕێپێوانی ئازادی گەورەی 49 ساڵ سەرخراوە. وێڕای ئەوەی بە هەمووجۆرێک ئاستەنگ و دژواری لە ناوخۆ و دەرەوە لە ژێر پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا بزوتنەوەی ئازادی و دیموکراسی بە شێوەیەکی بێ وەستان بەردەوام بووە، لە 49 ساڵدا لە لایەن گەلی کورد، ژنان و مرۆڤایەتیەوە بەهای زۆر گەورە پێشخراون، پێشکەوتنی زۆر گەورە بەدەست هاتوون.
لە 49 ساڵدا هەندێک لەو پێشکەوتن و بەروپێشچوون ئافرێنراون کە بە کورتی دەتوانرێت بەم جۆرە بخرێنەڕوو: بە دڵنیاییەوە بەر لە هەموو شت، لەناو دژوارترین دۆخی مێژوودا پێکهاتنی دروستبوونی ڕێبەرایەتی بە تەنیا بۆخی بەرەوپێشچوونی هەرە گەورەی مێژووییە و هەموو پێشکەوتنەکانی تر لەسەر ئەوە و پەیوەست بەوە پێکهاتوون.رێبەر ئاپۆ دوای ئەوەی هاتە مەیدان لەناو سێ ساڵدا توانی لە ئەنقەرە گروپێکی شۆڕشگێڕ و هێڵێکی ئازادی بەهێز بخوڵقێنێت. گروپی ئاپۆیی لەدوای دروستبوونی بەدواوە لە ساڵی چوارەمین و پێنجەمیندا توانی بگەڕێتەوە کوردستان و ببێتە بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان. لە شەش ساڵی لەدایکبوونی خۆیدا لە ڕۆژانی 26-27ی تشرینی دووەمی 1978 لە گوندی فیس لە لیجە بە کۆکردنەوەی کۆنگرەی دامەزراندنی خۆی، بە ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە، خۆی کردە پارتی پەکەکە، لەناو بەرخودانی مێژوویی حیلواندا دامەزراوە و بە بەرخودانی سیوەرەک خۆی بە گەلی کورد و ڕای گشتی ناساندووە.
لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی ئاپۆیی و بزوتنەوە، لە هەشتەم ساڵیدا دوژمنی فاشیست-پاکتاوکەری بەرەو کودەتای فاشیست-سەربازی 12ی ئەیلول بردووە، لەسەر بنەمای کودەتایەکی بەو جۆرە سیستمی ناچار کردووە کە سەرلەنوێ خۆی دابڕێژێتەوە و بەو جۆرە تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە. لە دەهەم ساڵیشدا لە لایەکەوە لە دژی ڕژێمی فاشیست-سەربازی 12ی ئەیلول بەرخودانی زیندانی سەرکەتووانەی پێش خستووە، لەلایەکی ترەوە لە دژی زایۆنیزم لە لوبنان پشتیوانی گرنگی پێشکەش بە بەرخودانی گەلی فەلەستین کردووە. لە سالی 12 هەمینیشدا بە بەرەوپێشبردنی هەڵمەتی گەریلایی شۆڕشگێڕی 15ی ئاب بەرخودانی مەزنی زیندانی بەرەو چیا و گەریلا بردووە، سیستمی دەوڵەتی تورک کە سەربە ناتۆیە لە بنەوە هەژاندوویەتی. لەسەر ئەو بنەمایە وەک ئەنجامی بەرخودانی گەورەی گەریلا و تێکۆشانی ئایدۆلۆژیک دەستی بە سەرهەڵدانی گەل کردووە و لە ساڵی 17 هەمیندا شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی هێناوەتە ئاراوە.
لە ڕووی مێژووی کوردستان و گەلی کوردەوە ئەو شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەییە کە لە 1990دا دەستیپێکردووە زۆر گرنگە و بەرەوپێشچوونێکی مێژووییە. ئیتر بە گەریلاوە بەرخودانی گەلیش خۆی دەخاتەڕوو. تا ئەو کاتە دابڕانی کەسیی لە سیستمی داگیرکەر-پاکتاوکەر دەهاتنە ئاراوە ئیتر دەبنە جەماوەری و خۆی دەگەیەنێتە ئاستی نەتەوەیی. کورد خۆیان لە سەپاندنی نەتەوەبوونی تورک دادەبڕن و قۆناغی نەتەوەبوونی کوردی دیموکراتیک دەستپێدەکەن. لەهەان کاتدا ئەو قۆناغەی کە لە ژێر پێشەنگایەتی ژنانی کورددا پێشدەکەوێت، دەبێتە سەرەتای شۆڕشی ئازادی ژنانیش. هەم بەرەوپێشچوونی گەریلایەتی ژن و هەمیش ڕێکخستنبوونی خۆبەڕێوەبەری ژن لە بناغەی ئەو قۆناغەدا پێشخراوە. لەسەر ئەو بنەمایە بیردۆزی ڕزگاری ژن پێشخراوە و قۆناغی بەپارتیبوونی ژنانی خۆبەڕێوەبەر هاتوەتەئاراوە.
ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەر لە نەورۆزی 1993 بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی تاکلایەنە، بۆ پرسی کورد قۆناغی چارەسەری دیموکراتیکی دەست پێکردووە. تائەوکاتەی بە هۆی گێرەشێوێنی چەتەگەرایی ناوخۆ و دەرەوە هەوڵی ئاگربەست وەک دەخوازرا ئەنجامی بەدەست نەهێنا، ماوەیەکی کورت لە دوای ئەوە شەڕێکی بەرفراوانی و دژوار دەستیپێکرد. کاتێک چەتەگەریی پاکتاوکەر دەستی بەسەر بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی تورکدا گرت و هێرشی لەناوبردن و پاکتاوکاری بە دروشمی یان لەناو دەچێت، یان لەناو دەچێت دەگرتەبەر، بەرخودانی گەورەی گەریلا وەک کەمپینێک لە نێوان 1993-98 بەڕێوەچوو. ئەو پێکدادانانە لە مێژووی دەوڵەتی تورک و کوردستاندا ڕووداوی هەرە گەورەی سەربازین، لەبەر ئەوە بە باش تێگەیشتن لەو ڕووداوە گرنگە.
رێبەر ئاپۆ و پەکەکە، لە ساڵی بیست و شەشەمیندا ڕووبەڕووی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بوونەوە کە ئیدارەی ئەمریکا ڕێکیخستبوو و بەڕێوەیبردبوو. ڕێک 24 ساڵیشە لە دژی پلانەکانی لەناوبردن و پاکتاوی هێرشەکانی پیلانگێڕان بەرخودانێکی بێ وەستان بەڕێوەدەبرێت کە لە 9ی تشرینی یەکەمی 1998 دەستیپێکردووە. لەناو بەرخودانێکی مێژوویی بەو چەشنەدا لەناوبردن لە سەر ڕێبەر ئاپۆی پوچەڵکردووەتەوە و ڕێگریی لە لەسێدارەدان گرتووە، سیاسەتی داڕزاندنی ئیمڕاڵی شکست پێهێناوە، ئەو پاکتاوکارییەی لەناوخۆوە دەسەپێنرا پاکتاو کردووە، هەمووجۆرە گەمە و پیلانێکی تێکداوە. بە تیۆری مۆدێرنیتەی دیومکراتیک و گۆڕینی پاڕادایم سیستمی پیلانگێڕی دادگایی کردووە و سزای داوە و ڕێبەرایەتی ئاپۆیی لە سنووری ڕێبەرایتی نەتەوەیی کوردەوە بەرەوسەرتر بردووە، گەیاندوویەتییە ئاستی جیهانی، بە گەردوونی کردووە، لەپێشەوە بۆ ژنان، بووەتە ڕێبەرایەتی هەموو بندەستان. 19ی تەمووزی 2012 شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد، بەو جۆرە هەم بەکردەوەکردنی پاڕادایمی نوێی پێشخستووە و هەم پراتێکێکی شۆڕشگێڕی لەو جۆرەی هێناوەتە کایەوە کە بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەبێتە سەرچاوەی جۆش و خرۆش.
لەژێر پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا هەشت ساڵە لە دژی چەتەگەرایی داعش بەرخودانێک بەڕێوە دەچێت کە هەموو مرۆڤایەتی دەپارێزێت. ئەو تێکۆشانەی کە لە بەرخودانی مەخمور، شەنگال و کۆبانێ بەرجستە بووە، داعشی شکست داوە و هاوپەیمانی دیموکراتیکی گەلی کورد لەسەرەتادا لەگەڵ عەرەب و لەگەڵ گەلانی دیکە پێشخستووە، ڕۆڵێکی مێژوویی گێڕاوە و ئەنجامی گرنگی هێناوەتە ئاراوە. ئەو قۆناغەی ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، گرنگی مێژوویی ئەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا باشتر درکی پێدەکرێت. بەتایبەتی لە شەنگال ئاستەنگکردنی پاکتاوکاریی داعش کە لەسەر کۆمەڵگای کوردی ئێزدی دەیکرد، شکۆی مرۆڤایەتی ڕزگارکرد.
لە چوارچێوەی بەرخودان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا لەم حەو ساڵەی دوواییشدا لە دژی 'پلانی چالاکی چۆکدادان' بەرخودان بەڕێوەدەچێت. ئەوانەی پێیان وابوو کە بەو هێرشە هەرە دڕندانەی مێژوو دەتوانن چۆک بە گەلی کورد و ڕێبەرایەتی دابدەن، ئەمڕۆ لەبەردەم ڕاستی ئاپۆیی خۆیان چۆکیان داداوە. لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلای قارەمان لە شوباتی 2008دا ئەو شکستەی سەرۆکئەرکانی دەوڵەتی تورک بەرەوڕووی بووە، لە شوباتی 2021دا هەمان شکست بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپە-مەهەپە لە گارە پێیدا تێپەڕی؛ لەبەرامبەری بەرخودانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپە-مەهەپە هەموو هێز و توانای خۆی بەکارهێنا و ئێستا لە ڕووخان و هەڵوەشانەوە نزیک بووەتەوە. لەو 49 ساڵەدا نزیکەی 20 حکومەت چیان بەسەردا هاتبێت، چارەنووسیان چی بووبێت، کۆتایی بەڕێوەبەرایەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەش لەوان جیاوازتر نابێت. بەڵکوو کۆتایی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وەک دیکتاتۆرانی فاشیست لە گۆڕەپانەکانیتر زۆر دژوارتر دەبێت.
3- دەستکەوتەکانی 49 ساڵ
تائێستا ئێمە ویستمان قۆناغی هاتنەبوونی ڕێبەرایەتی و تێکۆشانی بێ وچانی 49 ساڵ بە کورتی باس بکەین. وێڕای هێرشە داگیرکاری و پاکتاوکارییەکان ئێمە بە کورتی ئەو بەرەوپێشچوونانەی هاتوونەئاراوە باسمان لێکردن. بەدڵنیاییەوە 49 ساڵی ڕابردوو زۆر شتی بە مرۆڤی کورد، کۆمەڵگای کورد و مرۆڤایەتی بەخشی. بەر لەهەموو شت باش دەزانرێت کە لەو 49 ساڵەدا لە کوردستان، تورکیا و جیهان یەک لەو بابەتانەی زۆر گرنگانەی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوە کراوە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بووە. زۆر ئاشکرایە کە لە پەنجا ساڵی بەردەمیشماندا گفتوگۆکانی ئێستا پێشخراون، زیاتر پێشدەخرێن و واتادارتر دەبن. لەبەر ئەوەی نەخۆشییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبن، سیستمی دەسەڵاتپەرەست و دەوڵەت پەرەست لەهەموو ڕوویەکەوە لە پارچەبوون و هەڵوەشانەوەدایە. لەبەرامبەر ئەوەدا هێندەی فۆرمولی جێگرەوەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە کوردستان پێشدەخرێت مۆدێل و ڕێگایەکی کاریگەر و یەکگرتووی چارەسەری بوونی نییە. ئەوەش هەموو لێوردبوونەوەکان دەباتەوە سەر ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و شۆڕشی ئازادی کوردستان. ئەو وردبوونەوەیە لە قۆناغی بەردەممان زیاتر دەبێت.
بێگومان لەم 49 ساڵەدا ئەو شتانەی کە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە سودیان بە گەلی کورد، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی بەخشیوە ناتوانرێت لەهەمووروویەکەوە و بە شێوەی بەرفراوان لێرەدا بخرێنە بەرباس. بەڵام ئەو دەستکەوتانەی ئافرێنراون و ئەو بەرەوپێشچوونانەی کە لەم 49 ساڵەدا هێنراونەتە کایەوە، ڕاوەستەکردنیش لەبارەیانەوە گرنگە، بەدڵنیاییەوە لە کوردستان هاتنەبوونی ڕێبەرایەتی لەخۆیدا شۆڕشیکە، شۆڕشی مرۆڤی ئازادە، ئەوەش نیشانی دەدات کە لە کۆمەڵگای کورددا قۆناغێکی نوێی شۆڕشگێڕی دەستیپێدەکات. لەبەر ئەوە لە کوردستان 49 ساڵە شۆڕشێک، شۆڕشی ئازادی بەڕێوە دەچێت. ئێمە بەوە دەڵێین شۆڕشی ئازادی ئاپۆیی. ڕێبەر ئاپۆ ئەو شۆڕشەی وەک 'شۆڕشی ڕاستی' پێناسە کردووە. باسی لەوەکرد کە شۆڕشی ڕاستیش شێوازی ژیان و وشیارییەکە. کەواتە لە کوردستان 49 ساڵە گۆڕینی شێوازی ژیان و وشیاری بەڕێوەدەچێت. شێوازی ژیان و وشیاری کۆن، شێوازی ژیان و وشیاری سەربە نۆکەر و هێزە داگیرکەر-پاکتاوکەرەکان دەڕوخێنن، لە جێگەی ئەوەی شێوازی ژیان و وشیاری ئاپۆیی دادەمەزرێت. پێویستە بەپلەی یەکەم لەسەر ئەو بابەتانە ڕاوەستە بکرێت و لە سەر ئەو بنەمایە شتی هەرە گرنگ هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنی نوێیە کە هاتوونەتە ئاراوە.
ئاشکرایە کە لەو چوارچێوەدا لە 49 ساڵە لە مرۆڤ و کۆمەڵگای کورددا گۆڕانکاری و پێسکەوتنی زۆر گرنگ لەئارادایە. کاتێک لەناویدا دەژین ڕەنگە ئەوە زۆر نەبینرێت، بەڵام گۆڕانکاری و پێشکەوتنی بەو جۆرە بە دڵنیاییەوە دێنەبوون. لە وشیاریی، مامەڵەی ئەخلاقی، هزری، پێوانەکانی قەبوڵکردن و ڕەتکردنەوە، بناغەی ئەخلاقی و کولتوری، ئازایەتی و گیانبازی کۆمەڵگا و مرۆڤدا گۆڕانکاری زۆر گرنگ و واتادار ڕوویانداوە. ڕەنگە ئاستەکە بە گوێرەی چاوەڕوانی ئێمەش نەبێت، هەروەها هەندێک تایبەتمەندی کە ئێمە بە هەڵەیان دەزانین هێشتا مابن، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەش ناتوانن ڕێگە لە شۆڕشی ڕاستی لە کوردستان بگرن و لە گرنگییەکەی کەم بکەنەوە.
بێگومان کاتێک چاودێری ئەو گۆڕانکارییانەی کە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە کۆمەڵگا و مرۆڤی کورددا ئافراندوویانە دەکەن، سەرەتا پێویستە لە گۆڕانکاری ڕۆحی، هەستی، مامەڵەی هزری، پەیوەندی کۆمەڵایەتی، بەها سەرەکیەکانی بڕوانن.لەبەر ئەوەی لە کوردستاندا لە ئاستی پاڕادایمدا گۆڕانکارییەکی شۆڕشگێڕی لەئارادایە. بۆ نمونە لەو 49 ساڵەی ڕابردوودا پەیوەست بە کاریگەرییەکانی پاکتاوکردنی کولتوری گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگ هاتووەتە ئاراوە. مرۆڤی کورد لە ئاستێکی بەرزدا خۆویست، سامان پەرەست، بێ هیوا، نەزان، دوور لە پێشبینی، بێ ئیرادە، نارێکخراو، شەرمن، ترسەنۆکی بەر لە 49 ساڵ بەر لە ئێستا ڕۆیشتووە و لە بری ئەو کوردێک کە زیاتر گرنگی بە بەها نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان، لەخۆبوردوویی، بوێریی، خاوەنی کولتوری بەرز، خاوەنی ئەخلاق، ئیرادەم هەست و گیانی ئازادی دەدات هاتوەتەئاراوە. بەکۆمەڵایەتیبوون و نەتەوەبوونێکی نوێی کورد هاتووەتەپێشەوە کە خاوەنی هەڵوێست و وشیارییەکی ئازادیخواز و دیموکراتیکە. ئەرکە وڵاتپارێزیەکانی پێشکەوتوون، ئاست و هۆشمەندییەکی نووی وڵاتپارێزی هاتوەتە ئاراوە.
بەدڵنیاییەوە هەرە دیار و بەرجستە کە مرۆڤ دەتوانێت تیایدا چاودێری گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بکات ژنە. لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵگایەکدا دۆخی ژنان، ڕاستی ئەو کۆمەڵگایە پیشان دەدات. کاتک لەسەر ئەو بنەمایە لە بابەتەکە دەڕوانین زۆر باشتر دەبینین کە ژنی کورد و لەبەر ئەوە کۆمەڵگای کورد لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەوە لە ئاستی کەسایەتی و نەتەوەییدا گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونی چۆنیان هێناوەتە ئاراوە. لەنێوان ژنی کوردی ئەمڕۆ و 49 سآڵ بەر لە ئێستا هێندەی چیاکان جیاوازی هەیە. ژنی کوردی 49 ساڵ بەر لە ئێستا نەیدەتوانی لەماڵەوە بچێتە دەرەوە و تێکەڵ بە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان ببێت. ئەمرۆ شۆڕشیکی هەرە قوڵ و واتاداری ئازادی بوونی هەیە. لەبەرزترین ئاستدا هەست و ڕێکخرابوون هەیە. لەئاستی پێشەنگایەتیدا تێکەڵ بە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەبێت. پاراستنی جەوهەری خۆی و ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەری خۆی پێش خستووە. لە مامەڵە و ڕوانینی ژن بۆ سەر ژن و کۆمەڵگادا گۆڕانکاری زۆر ڕیشەیی دروست بووە. پێشتر کۆمەڵگا و پیاوی کورد دەیگوت 'شوێنی ژن ماڵەکەیەتی'، بەڵام ئێمە خۆمان گەیاندووەتە ڕاستی پیاو و کۆمەڵگایەک کە لە ژێر بەڕێوەبەری و فەرماندەیی ژن دا ژیان و شەڕ دەکات. زانابوون، ڕێکخراوبوونی ژن، باوەڕهێنانی ژن بە ژن، بوێری و گیانبازی ئەو پێوانەکانی کۆمەڵگای نوێ دیاری دەکەن. لە سەر ئەو بنەمایە پەیوەست بە پێوانەکانی ژن ڕاستی ژیانێکی ئازاد دروست دەبێت و کەسایەتییەکی ئازادی نوێ و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک ساز دەبێت. ژنی ئازاد و پیاوی ئازاد دروست دەبن.
یەک لەبابەتە زۆر گرنگەکان کە لە کەسایەتی و کۆمەڵگای کورددا دەبینرێت، بەرەوپێشچوونی ڕەخنە و ڕەخنەلەخۆگرتنە. کەسایەتی ڕەق و وشک و شەڕکەر تەواوبوو، لە بری ئەوە پەیوەست بە بەها کۆمەڵایەتیەکان، کەسایەتی و کۆمەڵگایەکی ڕەخنەگر و ڕەخنەلەخۆگر هاتوەتەبوون. لەژێر پێشەنگاەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا هەم هێزێکی ڕەخنەیی و هەمیش کولتورێکی ڕەخنەلەخۆگرتن پشکەوتووە. لەژیان و تتێکۆشاندا مرۆڤێکی نەرم و زانا کە دەتوانێت ئەو کەموکوڕی و هەڵانەی تیایاندا دەژی ببینێت، وەبوڵیان بکات، بە ڕەخنەلەخۆگرتن هێزی گۆڕینی ئەوان نیشان بدات دروست بووە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک ڕابردووی ڕەخنە دەکرد، باسی لە ڕاستی 'مرۆڤێک کە بێ دوو دڵی لەسەر مریشکێک دراوسێکەی دەکوشت، بەو حاڵەش لەپێناو وڵات و ئازادی هێندەی سەرەدەرزییەک هیچی نەدەکرد' دەکرد. ئێستا ڕاستی مرۆڤێکی بەو جۆرە دروستبووە کە لەگەڵ دراوسێکەیدا دەبێتە یەک، لەبارەی کێشەکانی وڵات و ئازادییەوە گفتوگۆ دەکات، دەچێتەناو ڕێکخستن و چالاکی هاوبەش. بەو جۆرە ئەخلاقی ژیان و خەباتی مرۆڤی کورد گۆڕانکارییەکی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە. لەکەسایەتی، لە زانابوونی کۆمەڵایەتی و هەستی بەرپرسیارێتی زیاتر پێشکەوتووە. پێویستە هەموو ئەوانە وەک مرۆڤی نوێ و کۆمەڵگای نوێ پێناسە بکەین.
بەدڵنیاییەوە چارەنووسی ئەو گۆڕانکارییە هەموو، ڕەگەز و پێوانەکانی لە کۆمەڵگادا ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدات. لەبەر ئەوە وەک پێشکەوتنی هەرە گرنگی 49 ساڵ، پێویستە مرۆڤ ڕاستی ڕێبەرایەتی ئاپۆیی ببینێت، کە لە ڕووی کۆمەڵگای کوردەوە لەئاستێکی باڵادا قەبوڵکراوە و ئەمڕۆ بەناو هەموو گەلان و بندەستاندا بڵاو بووەتەوە. زۆر ئاشکرایە کە پەکەکە بزوتنەوەیەکی ڕێبەرایەتیە؛ بەدەوری ڕێبەر ئاپۆوە دروست بووە، پێشکەوتووە و خۆی گەیاندووەتە ڕۆژی ئەمرۆمان، هەموو ڕەگەز و پێوانەکانی خۆی لە ڕێبەرایەتیەوە وەرگرتووە. گەنجێتی-رۆشنبیری کورد لەکەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ڕێبەرێکی ئازادی خوڵقاند. بەو جۆرە بەروپێشچوونی هەرە گرنگی مێژوویی هاتەئاراوە. لەو چوارێوەدا هاتنەبوونی ڕێبەرایەتی ئاپۆیش لە بنەڕەتەوە وەک دەستپێکی دەبێتە ڕێبەرایەتییەکی خاوەن تایبەتمەندی نەتەوەیی. خۆی لخۆیدا لێرە ئەنجامێکی دیکە نەدەهاتە ئاراوە.
رێبەر ئاپۆ بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ڕێبەرایەتی، بۆ خاوەنداری لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی سۆڕشگێڕی تورکیا، ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاکایا دەرکەوتنی خۆی خستووەتە نەورۆزی 1973. دوای ئەوە ڕۆیشتن بۆ کوردستان دروست بووە، پەکەکەی پێشخستووە کە وەک بە ڕێکخراوبوونی بیرەوەری حەقی قەرار ناوی لێناوە. لەسەرەتای تەمووزی 1979دا کاتێک چووە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدواوەش بە خەباتی خۆی لە گۆڕەپانەکانی لوبنان-فەلەستین لە دژی ڕژێمی فاشیست-سەربازی 12ی ئەیلول پەکەکەی کردووە بە پارتێکی گەریلا. لە بنەڕەتدا یەکەم هاتنەبوونی ڕێبەرایەتی دەبێتە ئافراندنی زانابونی تیۆری و هێڵی بیردۆزی- سیاسی، دووەمین هاتنەبوونی ڕێبەرایەتی وەک بناغە پشتی بە بەرەوپێشبردنی هێڵی سەربازی و گەریلا بەستووە. ئەو دوو قۆناغەش لە بنەڕەتدا لە چوارچێوەی نەتەوەییدان. بەڵام لە لایەن کوردستان و لەسەر ئەو بنەمایە لە ڕووی مرۆڤایەتییەوە واتا و گرنگیان هەیە.
بێگومان هاتنەبوون و لەدایکبوونی هەرە قوڵی ڕێبەرایەتی لە کاتی قۆناغی ئیمراڵیدا و بە گۆرینی پاڕادایم پێشخراوە، ئەوەش دەبێتە هاتنەبوونی سێهەم. ئاشکرایە کە لەپێشکەتن و بەرەوپێشچوونییکی هزری بەوچەشنەدا ئەوەی ڕۆڵی هەرە گرنگی گێڕاوە شکستی سۆسیالیزمی کرداری و هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بووە. سەرەتای 1970 لەبەرامبەر ئەو پرسانەی کە گەلی کورد گیرۆدەیان بوو کەوتەناو لێوردبوونەوەیەکی ڕەخنەلەخۆگرانە، ئەم جارەیان لەبەرامبەر کێشەکانی هەموو مرۆڤایەتی لێوردبوونەویەکی ڕەخنەلەخۆگرانە دروست بووە. لەبەر ئەوە ئەو ئەنجامەی بەدەست خراوە پەیوەندی بە هەموو مرۆڤایەتییەوە هەیە، بەو جۆرە سێهەم لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی جیهانی، گەردوونی بووە. دواکەوتوویی نێونەتەوەیی کاتێک بە هێرشی پیلانگێڕانە ویستی ڕێبەرایەتی ئازادی کورد بێ کاریگەر بکات، ئەمجارەیان ڕووبەڕووی ڕێبەرایەتیەک بوەوە کە ڕێگای ئازادی و ڕزگاری پیشانی هەموو بندەستان دەدات.
ئاشکرایە کە چەمکی یەکلاکەرەوەی یەکەم لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی 'داگیرکاری' و چەمکی بنەڕەتی دووەم لەدایکبوونی ڕێبەرایەتیش بووەتە 'گەریلا'، چەمکی بنەڕەتی سێهەم لەدایکبوونی ڕێبەرایەتیش 'دیموکراتیکبوون'ە. ئەو پێشکەوتنەی لە ڕووی تیۆری و بەرنامەوە بە دەستنیشان کردنی ' کوردستان داگیرکراوە' هاتەئاراوە، بە دەستنیشانکردنی 'بەرخودانی گەریلا' خۆی گەیاندە هێڵی ستراتیژی و تاکتیک. بە دەستنیشانکردنی 'چارەسەری دیموکراتیک'یش لەبەرامبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەم تیۆری و هەم تاکتیکی تێکۆشان و هەم شێوازی نوێی چارەسەری پرسی کوردی خستەڕوو. لە هەلومەرجی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا بۆ چارەسەری پرسی کورد، ئەو شێوازەی کە بە گونجاو دەبینرێت، لە پێشەوە بۆ کێشەکانی ژن، بۆ هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان مۆدێلی چارەسەری هێناوەتە پێشەوە.
رێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای دەستنیشان کردنی هەنووکەیی کۆمەڵگا و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگای مێژوویی سەرلەنوێ هەڵسەنگاندوەتەوە. لەدەرەوەی دەسەڵات و دەوڵەت وەک بەڕێوەبەری جەوهەری کۆمەڵگای 'بەڕێوەبەری دیموکراتیک' پێناسەکردووە. لەسەر ئەو بنەمایە وەک بەڕێوەبەرایەتی نادەوڵەت 'کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک' و پەیوەست بە زەمینەی کۆمەڵایەتی وەک مۆدێلی چارەسەری کێشەکان 'خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک' پێناسەکردووە. ئەو سۆسیالیزمەی کە لەسەر بنەمای ڕەگەزەکانی یەکسانی و پشتیوانی، ڕەگەزی ئازادی بە بنەما دەگرێت، ناتوانێت بە ئامێرەکانی گوشار و چەوساندنەوە، واتە بە دەوڵەت و دەسەڵات ئەو ڕەگەزانە بچەسپێنێت. لەبەر ئەوەش 'سۆسیالیزمی دیموکراتیک' ی پێناسەکردووە و بەو جۆرە لە تێکۆشانی ئازادی و یەکسانیدا ناکۆکی ئامانج- ئامرازی چارەسەرکردووە، ڕیتم و ئاهەنگی ئارمانج- ئامرازی خستوەتە ئاراوە. لەسەر هەموو ئەو بنەمایانە لە بەرامبەر 'مۆدێرنیتەی سەرمایەداری' 'مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی' پێناسە کردووە، پەکەکەی لە هێڵی دەسەڵات و دەوڵەت دەرهێناوە، پەیوەست بە ئازادی ژن و ژینگەی کۆمەڵایەتی گۆڕیویەتی بۆ پارتییەکی کۆمەڵگاپارێز و دیموکراتیک.
لەهەلومەرجی ئیمڕاڵیدا لێپرسین و لێوردبوونەوەیک کە لەسەر بنەمای ڕەخنەلەخۆگرتنی قوڵ پێشخراوە، لەلایەکەوە بووەتە هۆکار کە پەکەکە سیستمی دەسەڵات و دەوڵەتی ئێستا تێپەڕینێت لە سەر ئەو بنەمایە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەسەر هێڵی سەرکەوتن تێکۆشان پێش بخات، لە لایەکی ترەوە بۆ هەموو ئەو کێشە کۆمەڵایەتییانەی کە سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت هێناونیە ئاراوە، تیۆری، پرۆگرام و ستراتیژی چارەسەری دیموکراتیکی ئافراندووە، لەسەر ئەو بنەمایە ڕێگای ئازادی و ڕزگاری هەموو بندەستانی نیشانداوە. بەو جۆرە هەم پەکەکە گۆڕان و گۆڕانکاری و نویبوونەوەیەکی ڕیشەیی بە خۆیەوە بینیوە و هەم ڕێبەر ئاپۆش بە نیشاندانی ڕێگای ڕزگاری هەموو بندەستانی بە جیهانی، گەردونی بووە. ئەو هاتنە مەیدانەی سەرەتا وەک ڕێبەری چینی کرێکار و نەتەوەی کورد بوو، بە لەدایکبوون و هاتنەبوونی سێهەم بووە ڕێبەری هەموو بندەستان. بۆ کوردان لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی بووە بەرەوپێشچوونیکی مێژوویی، ئەمجارە بۆ هەموو بندەستان بووەتە دەستکەوت و پێشکەوتنێکی مێژوویی. کاریگەری بەرەوپێشچوونی ڕێبەرایەتی هەموو ڕۆژ، هەموو ساڵ لە ئاستی قوڵاییدا زیاتر هەستی پێدەکرێت و سەدەی 21هەمین دەبێتە سەدەی ڕێبەرایەتی ئاپۆیی، خۆی لە خۆیدا ئەم قۆناغە دەستیپێکردووە.
بێگومان بە لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی مێژوویی و پێکوتنی هەقیقەت یەکێک لەو دەستکەوتە هەرە بنچینەییەکان لەو 49 ساڵەی پێشوودا ئافرێنراوە پێشەنگایەتی پارتی و گەریلایە. زۆر ئاشکرایە کە، پەکەکە و پاژک چالاکبوون و بەرێکخستنبوونی هێڵی ئاپۆییە. گەریلاش دەبێتە شێواز و هێڵی جەنگاوەری- گیانبازیی پارتیبوونیکی لەو جۆرە. واتە پێشەنگایەتی پەکەکە و پاژک وەک بزوتنەوەی گەریلای جەنگاوەری گیانباز خۆی ڕێکدەخات، وەک نەست و کردەوە دەبێتە پێشەنگایەتی و پاراستنی جەوهەری بنچینەیی ژن و گەلی کورد. پاراستنی جەوهەری گەل و ژنان بە گەریلای گیانبازی- جەنگاوەر خۆی دەگەیەنێتە پێشەنگایەتی پارتی.
جوان بڕوانن، ئەو ئەرکە شۆڕشگێڕیانەی لە پەکەکە و پاژکدا بەرجستە دەبن زۆر بەرزن، لە سەر هێڵی جەنگاوەری گیانبازییدان. ئەگەرچی ناوەکانیشیان پارتی بێت، لە چەپەوە بگرە تاراست لە جیهانی ئەمڕۆدا لە ڕووی بنەماوە ئەوان لەو حزبانەی ئێستا هەن جیاوازن و دەبن بە پێشەنگی پارتیەکی نوێ. هەروەها ڕاستی گەریلا کە لە هەپەگە و یەژائاستاردا بەرجستە بووە لەسەر هێڵی ئازادی-گیانبازییە و لە تەواوی مێژوودا ڕاستی گەریلایەکی بەو جۆرە بوونی نەبووە.پێویستە ئەو دۆخەش بە باشی ببینرێت و تێگەیشتنی لەسەر ساز بێت. لە کوردستان ڕاستی پارتی و گەریلایی تێکناچێت و هەموو کات بەرەوپێش دەچێت بەو جۆرە هاتووەتە ئاراوە.لەبەرامبەر ئەو ڕاستییەدا لە ناوخۆ و دەرەوە چەندەش خۆسەپاندن هەبن و هێرشیش ئەنجام بدرێن هیچ هێزێک ناتوانێت ڕاستی پارتی، گەریلایی ئێستا و گەوهەری ئەو هێڵە جەنگاوەرییە گیانبازییە لەناو ببەن.
پێشتر ئێمە بە کورتی باسمان لەوەکردبوو کە شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی کە لە ساڵانی 1990 دەستیپێکردبوو، لە ڕووی نەتەوەییبوونی دیموکراتیک و کۆمەڵگای کورد چەندە گرنگە. ئەوەش لەناو بەرەوپێشچوون و دەستەکەوتەکاندا لەوانەیە کە کاریگەری هەمیشەیی خۆی هەیە. هەروەها ئێمە باسمان لەوەکرد کە بەو قۆناغەقە شۆڕشی ئازادی ژنیش دەستیپێکردووە. ئەو دوو شۆڕشە دەبنە پراتیکی شۆڕشی هەقیقەتی ئاپۆیی و لەمڕۆدا لە شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوادا بەرجستە دەبێت. بەتایبەتی شۆڕشی ئازادی ژن، وەک ئازادی هەرە قوڵ و کاریگەری مێژوویی وەک ڕاستییەکی شۆڕشگێڕی هەموو کات دەژی.
سیاسەت و بیرکردنەوەی پیاوسالارانە وەک ڕێبازی هەرە مافخۆر و چەوسێنەری دڕندانە گێژاو و قەیرانی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری خستووەتەئاراوە. ئەو گێژاو و قەیرانە تادێت قوڵتر دەبێتەوە. لەبەر ئەوەی لە لایەنی بندەستەکانەوە بەتایبەتی ژنان لە دژی ئەو سیستمە تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی پێشدەکەون. وەک کوردەکان، ژنانیش لەگەڵ سیستمی سەرمایەداریدا لە دژایەتییەکی قوڵدان. ئەوانیش لە چوار لای جیهان چالاکی، ڕێکخراو و خۆزاناکردنی ژنان پێشدەخات. لەمڕۆدا زۆر لایەن دەڵێن و قەبوڵی دەکەن کە سەدەی 21 سەدەی ژنە ئەو ڕاستییە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر پێشدەکەوێت. بێگومان لە تێکۆشانیکی بەو جۆرەشدا ژنانی کورد و بزوتنەوەی ژنانی ئازاد لە ئاستی پێشەنگایەتیدا شوێنی خۆیان دەگرن. لەمرۆماندا بزوتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستان و شۆڕشی ئازادی کوردستان کە لە ژێر پێشەنگایەتی ئەودا بەرەوپێش دەچێت بەتایبەتی بۆ ژنان، بۆ هەموو مرۆڤایەتی بندەست دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام و هێزی ورە، تێکۆشان لە کوردستان جۆش، خرۆش و هیوا بە هەموو کەس دەبەخشێت.
بێگومان لەبەرئەوەی بزووتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستان بە شێوەیەکی ڕیشەیی خۆی لە سیستەم و هوشیاریی پیاوی دەسەڵاتدار دابڕیوە و بە ئامانجی ژیانێکی ئازاد ڕێگا لە دەوری ژنێکی ئازاد دەکاتەوە. ڕێبەر ئاپۆ هەم قووڵایی سیستمی کۆیلایەتی کە بەسەر ژناندا سەپێنراوە بە شێوەیەکی بەهێز ئاشکرا کردووە و هەم شێواز و ستراتیژ و بەرنامە و تیۆری و هۆشیاری ڕزگاری ژنانی بەرەو پێشەوە بردووە. بۆیە لە کوردستان شۆڕشی ئازادی ژنان خاوەنی بناغەی تیۆری تەندروستە و بەرنامەیەکی تۆکمە و کۆنکریتی هەیە و تاکتیک و ستراتیژی هەیە کە لە پراکتیکدا سەلمێنراوە. وەک پاژک و کەژەکە و یەژاستار پێشەنگ و ڕێکخراوێکی کۆنکریتی هەیە. هەزاران شەهیدی هەیە و ئەزموونێکی گەورەی هەیە کە لە هەلومەرجێکی سەختدا سەری هەڵداوە. یەکێک لەو دەستکەوتە کاریگەر و مەزنانە، تێکۆشانی موعجیزەی 49 ساڵەیە. گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە وەک بزووتنەوە و پێشکەوتنێکی بنەڕەتی لەنێو هەموو مرۆڤایەتیدا دروست کردووە و هەرگیز شۆڕشی ئازادی ئاپۆیی تێکناشکێت. بەڕوونی دەبینرێت کە ئەم دۆخە لەپڕۆسەی داهاتوودا بەشێوەیەکی بەهێزتر بەردەوام دەبێت.
بێگومان بەرخۆدانی 49 ساڵ دەبێتە گەورەترین دەستکەوت. خۆبەدەستەوەدان و ڕیفۆرمیزم و ئەو ناکۆکیەی کە قڕکردنی دروست کرد شکاوە و لەسەر هێڵی قارەمانانەی هەڵوێست و قوربانییەکی خۆڕاگر و کولتورێکی بەرخۆدێری دروست کردووە. ئەو کوردبوونەی کە ڕەخنەی لە ڕێبەر ئاپۆ گرت، بۆ وڵات و ئازادی هیچ شتێکی نەدەکرد تێنەپەڕیوە و دەیان هەزار میلیتان لەسەر هێڵی قوربانیدا دەژین و شەڕ دەکەن و واقیعی زۆر ئاشکرا بووە. پێوەرە شۆڕشگێڕی و نیشتمانییەکان لەسەر بنەمای هێڵی قوربانیدان لە کوردستان بەرزکراوەتەوە. واقیعی ئەو مرۆڤەی کە خۆی بە بەرپرسیاری کۆمەڵگا و وڵات دەزانێت پەرەی سەندووە و لەسەر ئەم بنەمایە بیر دەکاتەوە، خەبات دەکات..
ئاشکرایە کە تا پەکەکە لەسەر هێڵی ئازادی بێت جووڵەی قارەمانانەتر لەسەر هێڵی نەتەوەیی زیاتر دەبێت. زیاتر لە 50 هەزار شەهیدی قارەمان هەیە. ئەوەی کە ئەم بزوتنەوەیە کردوویەتی یەک بزوتنەوە نەیکردووە. لە ساڵی 1982 لە دژی کودەتای فاشیستی - سەربازی 12ی ئەیلول لەسەر بنەمای ڕۆژوی مردنی 14ی تەمموز پەکەکە بەرخۆدانێکی گەورەی دەست پێکرد و لە کاتێکدا کە ڕێکخستنەکانی دیکە نەیانتوانی هەنگاوێک بنێت، هەنگاوی گەریلای 15ی تەباخ دەستپێکرد و سەرکەوت. پەکەکە و گەلی کورد ماوەی 24 ساڵە لە دژی ئەو هێرشە فاشیست و قڕکرکەرە و هێرشە پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە خۆڕاگری دەکەن. بەکورتی بەرخۆدانی مێژوویی زیندان و هەنگاوی گەریلای 15ی تەباخ و کولتوری بەرخۆدانی سەردەم و هێڵی قارەمانێتیی ئێستا لە دژی پیلانگێڕییەکە بەرخۆدانی ڕاخستووەتە بەرچاو. هیچ هێزێک ناتوانێت ئەم ڕۆحە خۆڕاگرە بشکێنێت و کولتوری بەرخۆدان لەناوببات.
خەباتی 49 ساڵەی ڕێبەرتی و پەکەکە لە کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ڕێگای بۆ پێشکەوتنە سیاسیە بەردەوام و گرنگەکان کردووەتەوە. ئاشکرایە کە پێگەی سیاسی کورد لە باشووری کوردستان سەری هەڵداوە و ئەگەر هەر یەکسەریش نەبێت لە ئەنجامی خەباتی پەکەکە بووە. هەندێک کەس ئەمە قبوڵ ناکەن و لەسەر ئەم بنەمایەش دەیانەوێت ڕاستیەکان پێچەوانە بکەنەوە، ئەمە ڕاستیەکەیە. ستاتۆی ئێستا لە دژی پەکەکە لەسەر بنەمای شەڕە و دەوڵەتی تورک لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێت دانی پێداناوە. لە لایەکی دیکەوە شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا دەستبەجێ لە ئەنجامی تێکۆشانی پەکەکەدا سەری هەڵدا و گەیشتووەتە ئەمڕۆمان. ئاشکرایە کە ئەم شۆڕشە لەسەر بنەمای کاری بیست ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ بووە و لە هەموو لایەکەوە لە ژێر کاریگەری ڕێبەرتی و پەکەکەدا لەسەر پێی خۆی ماوەتەوە و لەسەر هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتییە. هەروەها، پەکەکە لە شەنگال بە ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکانی داعش، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی کۆمەڵگەی کوردی ئێزدی پێشخستووە و جارێکی دیکە باشوری کوردستان و مەخموری لەبەرانبەر هێرشەکانی داعش پاراستووە. دیسان خەباتی پەکەکە لەباکوری کوردستان بەگەشەپێدانی شۆڕشی زیندووکردنەوەی نەتەوەیی کۆمەڵگەی نەتەوەیی دیموکراتی و سیاسەتی دیموکراتی هێنایە دی.
لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە ڕووی تیۆری و پراکتیکییەوە دوولایەنە. هێڵی سۆسیالیزمی دیموکراتی و تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتی کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پەرەی پێدرا ڕۆژ بە ڕۆژ لەو ناوچانەدا بڵاودەبێتەوە. پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەندووە و تایبەتمەندی داهێنەرانەی داهاتووی بەتایبەتی لەسەر ڕۆشنبیرانی تورک و عەرەب کاریگەرییەکی زۆری دروست کردووە و ئەم دۆخەش لە ئاستی جیهانیدا بەرەو پێش دەچێت. هێڵی ئاپۆییش وەک کوردستان، ڕووناکییەکی نوێی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پەرە پێداوە. بە تایبەتی بە درێژایی مێژوو چەند سیستەمی هزری ئەرێنی هەیە کۆکردووەتەوە و سەنتێزێکی نوێی دروست کردووە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەموو کەسێک خۆی تێدا ببینێت و قبوڵی بکات.
زۆر ئاشکرایە کە شۆڕشی ئازادی کوردستان بەشێکی کۆنکرێتی شۆڕشی تورکیای دیموکراتیە. تێکۆشانی ئازادیی کوردستان تایبەتمەندی تێکۆشانی دیموکراسیی تورکیایە. لە هەموو لایەکەوە بەکورتی ئازادی کورد و دیموکراتیزەبوونی تورکیا وەک گۆشت و نینۆک پێکەوە بەستراوەتەوە. پەیوەندی نێوانیان ستراتیژیە. بۆیە هەر پێشکەوتنێک لە کوردستان بە ناوی ئازادیەوە بێتە دی، دەتوانێت گەشەیەک بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا دروست بکات. هەمان دۆخیش بەسەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دەسەپێنرێت، هاوکێشەی تورکیای دیموکراتی کوردستانی ئازاد بە هەمان شێوە بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دەسەپێنرێت. بەبێ ئازادی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، دیموکراتیزەبوونی ڕاستەقینە لەئارادا نییە. ئەم دۆخەش پەیوەندی بە تایبەتمەندییە ناوخۆیی و قووڵەکانی پرسی کوردەوە هەیە. هیڵی ئازادی و هەموو پێشکەوتنێک لە کوردستان کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەیە.
بێگومان ڕەهەندی ئایدیۆلۆژیی بەشێوەیەکی ئەرێنی ڕێگا بۆ وەها بارودۆخێک دەکاتەوە. تەنیا وەک پۆلیتیک لە کوردستان لاوازبوونی دەسەڵاتی داگیرکەری – قڕکەری دەوڵەت نەتەوە، ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر باری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری قووڵ. لە کوردستان لاوازبوونی سەروەریی داگیرکەری - قڕکەر، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، وەک لاوازی سیستەمی دەوڵەت نەتەوەیە. لەسەر ئەم بنەمایە، لە 49 ساڵی ڕابردوودا، پراکتیکی پەکەکە بە شێوەیەکی کاریگەرانە هەردوو دەسەڵاتی فاشیست و قڕکەری لە کوردستان لاواز کردووە. ئاشکرایە کە ئەم دۆخەی تورکیا بەجدی دیکتاتۆریی فاشیستی ئۆلیگارشی لاوازکردووە و فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەی هێناوەتە بەر لێواری ڕووخاندن. لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گورزێکی زۆر جدی لە ناسیۆنالیزمی دەوڵەت نەتەوەداوە کە سیستەمی سەرمایەداری دروستی کردووە. پرۆسەی بەرخۆدانی گەل بە ناوی بەهاری عەرەبی پەیوەندی بەم دۆخەوە هەیە لە ئاستێکی بەرزدا. ئەگەر کەسێک بڵێت پەرەسەندنی بەرخۆدانی کورد لە دژی سیستەمی داگیرکەری - قڕکەر لە گۆڕەپانی عەرەبدا لە دژی دیکتاتۆرەکانی دەوڵەت نەتەوە وەک ڕاپەڕین سەری هەڵدا، هەڵە نابێت.
مرۆڤ دەتوانێت ئەم دۆخە بە شێوەیەکی ئاشکراتر ببینێت لە نێو جەنگی جیهانی سێیەمدا کە بە لەلایەن سیستەمی قووڵی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەی دەبات. بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە بە ئۆپەراسیۆنی (چەکیچ گوچ) لە باشووری کوردستان ویستیان ڕێگری لە پەکەکە بکەن و لە لە باکوری کوردستان پەکەکە گەمارۆ بدەن. کاتێک دەستێوەردانێکی نوێ لە لایەن سیستەمی سەرمایەداری لە ناوچەکە دروست بوو، دەیانویست پەکەکە سوود لە دۆخی شڵەژاو وەرنەگرێ و لە هەموو کوردستان شۆڕشێکی دیموکراتیی پەرە پێ نەدات. دەزانرێت کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیش لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی سەندووە و دەوڵەتی تورک پشتگیری ئەمەریکای کردووە بۆ دەستێوەردان لە بەغدا، لەسەر بنەمای ڕادەستکردنی ڕێبەر ئاپۆ. ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی لە هێز و کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ دەترسان. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەبەر بوو، ئەمریکا نەیتوانی لە بەغدا دەستوەردان بکات. لە دۆخێکی وەهادا لە باشوری کوردستان و عێراق، لە ترسی بەهێزبوونی پەکەکە، لە سەرەتادا وەک پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، هێرشێک لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجامدرا.
تا ئێستا پەکەکە لە ڕێگەی تێکۆشانی خۆی سەروەری و پێگەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەشهیرکردووە کە لەلایەن سیستمی قۆڵی سەرمایەداری دروستی کردوون و دەستێوەردانەکانی لەسەر بنەمای دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاواز کردووە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە بەتەواوی ئەو دەستێوەردانە دواکەوتووانە تێکبشکێنێت. ئەمەش بەهۆی لاوازیی پەکەکە و بە تەواوی جێبەجێنەکردنی هێڵی ئاپۆیی بووە. پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەر ئاپۆش بە ئەو مەبەستە پەرەپێدراوە. بە تێگەیشتن لەم ڕاستیانە لاوازییەکانی پەکەکە تێدەپەڕێنرێت و بەم شێوەیە خەباتە کاریگەرەکەی تێکۆشانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی و تێکۆشانی دیموکراسیی کورد زیاتر پەرەی سەندووە و خەباتی ساڵی پێنجایەمین، پێشکەوتنی زیاتری ئاشکرا بەدەست دەهێنێت.
4- ئەرکی پەنجایەمین ساڵ
وەک بزووتنەوە، گەل و دۆستانمان لەگەڵ هەنگاوی کاتی ئازادیدا، دەچنە ناو پێنجەمین ساڵی ڕێبەرتی و حزبەوە. بەهەنگاوێکی وەها دەیامانەوێت لە ستراتیژی خۆمانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی سەربکەوین. لەسەر ئەم بنەمایە دەمانەوێت فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بڕوخێنین و سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی لەناوببەین و لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆی کوردستانی ئازاد، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیزە بکەین. ئەگەر بتوانن داتاکانی ئێستا بە دروستی بەکاربێنین و بە شێوازی داهێنەرانە تێبکۆشن، پێمان وایە ئێمەیش ئەم ئامانجانە بەدەست دێنین.
لە ئەنجامی تێکۆشانی 23 ساڵە، پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە ئاستێکی بەرزدا تەشهیر کراوە و گورزی بەرکەوتووە. کاراکتەری سیاسەت و وشیاری قڕکەری نامرۆڤی و فاشیست بە باشی تەشهیرکراوە. وەک نوێنەرایەتی پیلانگێڕییەکە، چۆن سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی زیان بە هەمووان دەگەیەنێت، بە باشی پیشانی ڕای گشتی درا. بەڕێوەبەری تەیب ئەردۆغان کە ماوەی 20 ساڵە ئەرکی ڕێکخستنی پیلانگێڕییەکەی لە ئەتۆدایە بێهێز بووە. هەر وەک چۆن لەنێو ئاودا دەست بە چڵە پوشێکیشەوە دەگریت، دەستی بە مەهەپەوە گرت و کەسایەتی داگیرکەری ئیدارەی تەیب ئەردۆغانی بە ئاشکرا و بە ڕونی پیشاندا. ئەمریکا ئەرکی ڕێکخستنی پیلانگێڕییەکەی پێدابوو، بەڵام شکستی هێنا لە جێبەجێ کردنی، هەر بۆیەش پەیوەندییەکانیان تا ڕادەیەک بەرەو خراپبوون دەچێت. بەم شێوەیە سیستەمی پیلانگێڕی لە ناو خۆیدا دابەش و لاواز بوو.
بەپێچەوانەشەوە ئەگەر لەخەباتی سەختی پرۆسەی ڕابردوودا چەند گرفتێکمان هەبێت و باجی قورسیش بدرێت ئەوا دەستکەوتی بەرچاومان بەدەست هێناوە. پێش هەموو شتێک، ئەزموونێکی باش وەرگیرا. بەپێی پێویستییە ستراتیژیی و تاکتیکییەکان خۆمان نوێکردۆتەوە و سەرلەنوێ خۆمان دروست کرد. ئەو تێکۆشانەی کە لە دژی داعش بەرپامان کردووە، جوڵانەوەکەمان لە ئاستی جیهانیدا بڵاویکردۆتەوە و بەرەو ئاستێکی زۆر باش چووە. پیلانی لەناوبردن و تەسفیەکردن کە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بەڕێوەی دەبات بە پشتیوانی ئەمریکا و پەدەکە، پووچەڵکرایەوە. لەم دواییانەدا لە ساڵی 2021دا ئەو بەرخۆدانە گەورەیەی کە لەلایەن هێزە قارەمانەکانی گەریلاوە لە گارێ و مەتینا و زاپ و ئاڤاشین بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان پەرەی سەند، چالاکییەکانی گەل و دۆستانی گەیاندە ئاستێکی بەهێزتر. لە ئەنجامدا ئێمە بە سەرکەوتوویی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری ساڵانەمان ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم پراکتیکە و وەرگرتنی وانەی دەوڵەمەندتر لەو کۆبونەوانە و بەهێزتربوون و ئامادەبوونمان بۆ پەنجایەمین ساڵ. لەسەر ئەم بنەمایە، ئامادەکاری و هێزمان گەورەترە بۆ ئەوەی زیاتر تێبکۆشین، ئێمە ئەم دەرفەتانەمان هەیە.
لەسەر ئەم بنەمایە پێش هەموو شتێک پێویستە لە واقیعی ڕێبەرتی وردتر و قووڵتر لە پەنجایەمین ساڵی ڕێبەرتی و پەکەکە تێبگەین و کاریگەرتر و سەرکەوتووتر کار بکەین. ئێمە لە چوارپارچەی کوردستان و هەموو جیهان ئەم کارە دەکەین. ئێمە زیاتر هێڵی ئاپۆیی لەناو چەوساوەکانی جیهاندا بڵاودەکەینەوە و بۆ ڕێکخستن و چالاکی دەگوێزینەوە، چونکە خەبات و سەرکەوتن بەمەوە بەستراوەتەوە. هەم وەرگرتنی بڕیاری ڕاست و هەم پراکتیزەیەکی داهێنەرانە لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجام دەدرێت.
لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە لە هەندێک لاوە نزیکایەتیمان لەگەڵ ڕێبەرایەتیمان ببێتە مایەی ڕەخنەگرتن و ڕاست بکرێتەوە. ڕاستە بە واقیعی ڕێبەرتیەوە گرێدراون و بە ئازایەتی و قوربانیدانێکی زۆرەوە تێدەکۆشن. هیچ کەم و کورتییەک لەم بوارەدا نییە، بەڵام ئەم دۆخە بەس نییە. بەشداریکردن لە ڕاستی ڕێبەرتی بە تێگەیشتنێکی گونجاو و جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ڕاستی ڕێبەرتیەوە دەکرێت. لەم شوێنەدا کێشەی تێگەیشتنێکی ڕاستەقینە و جێبەجێکردنی سەرکەوتووی هێڵی ڕێبەرتیمان هەیە. لەهەمووی گرنگتر زۆر تەرکیز لەسەر ڕاستی ڕێبەرتی نەکراوە و لێکۆڵینەوە ناکرێت. ئاستی توێژینەوەکەمان بەس نیە. پێویستە زۆر تەرکیزی لەسەر بکەین و لێکۆڵینەوە و پراکتیکەکانمان بەپێی هێڵی ڕێبەرتی بێت و چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای هێڵی ڕێبەرتی پەرە پێبدەین.
بەڵام زۆربەی کات ئێمە ئەو کارە ناکەین و بیرۆکەی تایبەتی خۆمان دەخەینە ڕوو. سەرەڕای ئەوەش سوورین لەسەر ئەو بیر و ڕایە شەخسیانە. واتە لەڕاپەڕاندنی کاری دەستەجەمعی و گوێگرتن لە هەڤاڵانمان لاوازین. ناتوانن بەردەوام بن لە خەباتدا. ئێمە ئەو خەباتە تێکدەدەین کە لە ناو سیستمدا دژ بە سیستم بەڕێوەدەچێت. ئەمه هه ڕوه ها لە کەسێتی خۆماندا چارەسەری نێو سیستمان دروست دەکات و به دوای چاره سه ڕی زوودا ده گه ڕن. بەڵام چارەسەری دیموکراتی دەوێت و پێویستە سیستەمێکی ئەڵتەرناتیڤ دروست بکەین و تێکۆشانێکی بەردەوام لە دژی سیستەمی سەردەستی دەوێت. بە دڵنیاییەوە، پێویستە ئەمە بە شێوازی گونجاو ئەنجام بدەن. لەسەر ئەم بنەمایە دیوە ڕاستەکە ئەنجام بدەن، خۆتان بکەن بە کادری شارەزا و نیشتمانپەروەری پسپۆڕی شۆڕشی حەقیقەتی ئاپۆیی کە مرۆڤ لە ئەنجامیدا سەردەکەوێت.
ئاشکرایە کە لەسەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێری هەنگاوی کاتی ئازادی دەگرنە بەر. لەم چوارچێوەیەدا، بۆ سەرکەوتن، ئەو ئامانجانەی دیاریمان کردووە ڕوونن. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێکدەشکێنین سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی پارچە بکەن و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین. کوردستانی ئازاد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم ئەرکانە زۆر ئاشکرا و ڕوونن. لەوکاتەدا دەبێت هەموو خەباتێکمان لەدەرەوەی وڵات و هەر چوارپارچەی کوردستان خۆیان لەسەرکەوتنی ئەو ئەرکانەدا قوفڵ بکەن. پێویستە هەموو خەباتی فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی و ژنان و لاوانمان خۆیان بەپێی سەرکەوتن و بەدواداچوونی ئەم ئەرکانەدا قەتیس بکەن. پێویستە پلانەکانیان لەسەر بنەمای ئەو ئامانجانە جێبەجێ بکەن و ئەرکی جیاواز بخەنە بەرنامەی کاری خۆیانەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئەرکی ئێستا تەنیا لە ڕێگەی بەرخۆدانی گشتگیر لە سەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەدی دێت و ئاشکرایە کە لە ڕێگای جیاوازی خەباتەوە سەرکەوتن بەدەستناهێنرێت. لەو ڕووەوە ئامانجە هەنووکەییەکانیان تەنیا لە ڕێگەی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەدەست دەهێنرێت. لەو کاتەدا تێکۆشانی سەرەکیمان شەڕی شۆڕشگێڕیە. پێویستە لە هەموو شوێنێک خەبات و تێکۆشانی ئێمە لەسەر بنەمای سەرکەوتنی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بێت. پێویستە ئەرکی هەنگاو بەهەنگاوی خۆیان وەک ئامانجی خەبات لەسەر بنەمای شەڕی شۆڕشگێڕی گەل جێبەجێ بکەن. ئەگەرنا، ڕێگاکە ڕاست و دروست و قایلکەر نییە. هەندێ جار ناتوانن بەپێی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێری تێبکۆشن، بەپێی ستراتیژی دیکە تێبکۆشن. کاتێک یەکێک لە ئێمە لەسەر بنەمای ئەم ستراتیژە بێت، ئەوی تر ناتوانێت کار لەسەر ستراتیژێکی جیاواز بکات. بەم هۆیەوە لاوازی و پەرتەوازی لە پراکتیکدا دەردەکەون.
لەو کاتەدا لە هەموو ناوچەیەکدا کە خەبات و تێکۆشان دەکەن، پێویستە هەم لە ئامانجەکانی هەنگاوەکە و هەم لە ڕێگای شەڕی گەلی شۆڕشگێری یەکبگرن. خەبات و کاری شۆڕشگێڕانەی هەموو ناوچەکان پێویستە بەپێی پێویستیەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی پێشبکەوێت و ئەنجام بدرێت و پشتیوانیان لێبکرێت. بێ جیاوازی دەبێت هەموو کار و تێکۆشانی ئێمە لەسەر بنەمای ئەمە بێت و بەپێی پێویستی ستراتیژی لەسەر بنەمای ئامانج پەرە پێبدەین ناتوانن خۆیان لەستراتیژیەکە دەربهێنن بەوەی کە دەڵێن لەم ستراتیژەدا شەڕ هەیە، بەڵام من پڕوپاگەندە دەکەم یان بە شێوەیەکی گەورە کار دەکەم. هەموو خەبات و کاری کۆمەڵایەتی و سیاسی و سەربازی و ئایدیۆلۆژیی پێویستە بەپێی پێویستی ستراتیژی ئێستا ڕێکبخرێت. بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی سەرکەوتنی ستراتیژیەکە بکات.
لەسەر ئەم بنەمایە هێزە قارەمانەکانی گەریلا، هەموو هێزی گەریلای فیداکاری بەکاردێنن و هەموو خوڵقێنەری و شێوازی گەریلا پیشان دەدەن و بەم شێوەیە پێشەنگایەتی هەنگاوی پەنجایەمین ساڵ دەکەن، لە چیا و دەشت و شاردا، لە هەر شوێنێک فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هێرش دەکاتە سەرمان، بە گورزی مردن دەبێتە ئامانج. دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەرگری جەوهەری گەل و بەهێزکردنی کاری هەواڵگری و تێکشکاندنی دوژمنی فاشیستی قڕکەر لە هەر شوێنێک بێت گورزی بەردەکەوێت و لەناودەچێت. گەنجێکی زیاتر دێتە نێو گەریلا و بەرگری جەوهەری، شەڕی شۆڕشگێری لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێت و گەورە دەبێت.
گەلی وڵاتپارێزمان بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنان و لاوان پەرە بە پەروەردە و ڕێکخراوەیی خۆیان دەدەن لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە و لەسەر ئەم بنەمایەش بەردەوام بەشدار دەبن لە چالاکیەکان و بە پەرە پێدانی چالاکی داهێنەرانە، شەڕی شۆرشگیری و ڕێکخستنبوون لەنێو گەلدا بەهێزتر و کاریگەرتر دەبێت. هەموو کاری کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای پەروەردە ڕێکخستن بوون، بەپێی پێویستیەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێری و لەسەر بنەمای خۆپاراستن بەرزدەکاتەوە و لەسەر ئەم بنەمایەش بەرخۆدانی شۆڕشگێری گشتی بەهێز دەکات. بزووتنەوەکانی ژنان و گەنجانمان بە سەرکەوتوویی پێشەنگایەتی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی دەکەن و ڕۆڵی سەرکەوتوو دەبینن لە بەشداریکردن لە ڕیزەکانی گەریلا و فراوانکردنی بەرخۆدان.
هەموو کاری پڕوپاگەندە و تەشەنەسەندنمان لەسەر بنەمای هەنگاوی پەنجایەمین دەبێت. لەلایەکەوە مەشق و ڕاهێنانی گەل و هەڤاڵانمان لەسەر هێڵی ڕێبەرتی پەرە پێدەدات و خەباتێکی فیکریی سەرکەوتوو ئەنجام دەدرێت. لەلایەکی ترەوە دەگاتە ئەو ئاستەی کە بتوانێت شەڕی دەروونی تایبەت تێکبشکێنێت و پرۆپاگاندەیەکی چالاک و ڕاستی شەڕی شۆڕشگێری بکرێت.
خەباتی هونەری و ئەدەبیمان لە پەنجایەمین ساڵدا پراکتیک و هەڵمەتێکی گرنگ دروست دەکات و لەلایەکەوە لە دژی هێرشی قڕکردنی کەلتووری تێدەکۆشێت، بۆ ئەوەی هێرشەکان پووچەڵ بکرێتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە شۆڕشێکی کەلتووری لە هەموو لایەکەوە پەرە پێدەدات کە بۆ شۆڕشی ئازادیمان پێویستیەکی گەورەیە.
خەباتی تیۆری و پەروەردەیی ئێمە ئاستی بزووتنەوەکەمان لە ئاستی پەنجایەمین ساڵدا نیشان دەدات و بۆ ئەوەی شۆڕشە فکرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوبکەینەوە و پەرە پێبدەین، پێویستە بگەینە ئاستی خەباتێکی تێر و تەسەل بۆ ئامادەکردنی کادرە پێویستەکانی خەبات.
بێگومان یەکێک لەگرنگترین کارەکانی پەنجایەمین ساڵ، کارکردنمانە لەسەر پەیوەندی دەرەکی و هاوپەیمانی. کۆمیتەکان و نوێنەرەکانمان کە لە هەموو شوێنێک کاری دیپلۆماسی بەڕێوەدەبەن، بە شێوەیەکی سەرەکی پەرە بە پەیوەندی و هاوپەیمانی لەگەڵ گەلانی تورکیا و سوریا و عێراق و ئێران دەدەن و گرنگی بە خەباتی هاوبەش دەدەن هاوپەیمانی ستراتیژی پەرە پێدەدەن. سەرەتا گەلانی تورک و عەرەب و فارس و ئەرمەنی و سوریانی لە هەموو ئاستەکاندا پەرە بە خەباتی یەکێتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی دەدەن. لە ئاستێکی گەورەدا پەیوەندیمان لەگەڵ بزوتنەوەی ژنان و گەنجان و لەگەڵ کرێکاران و ڕەنجدەران و ڕێکخراوە ژینگەییەکان و بە هەموو هێزە دژە فاشیست و دژە سەرمایەداریەکانەوە بەهێزتر دەکرێت و هاوپەیمانی دەبەسترێن. بۆ پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ هەموو لایەک کراوە دەبین. سوود لە ناکۆکییەکانی ناو سیستمی دەوڵەت وەربگرن و لەسەر ئەم بنەمایەش فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تەشهیر بکەن.
هەموو پارت، لیژنە و ڕێکخراوەکانمان بۆ سەرکەوتنی پەنجایەمین ساڵ لە گۆڕەپانەکان بڕیارە پێویستەکان وەربگرن و دەستپێشخەری بکەن لەگەشەپێدانی پراکتیزەیەکی شۆڕشگێڕانەی سەرکەوتوودا.
لەسەر ئەم بنەمایە سەرەتا داوا لە پارت، کۆمیتە و ڕێکخستەکانمان و هەموو هەڤاڵانی حزب و هێزی گەریلای قارەمان و بزووتنەوەی ژنان و لاوان دەکەن، هەموو لایەک و گەلەکەمان لە واقیعی ڕێبەرتی و حزبەکەمان تێبگەن کە گەیشتووەتە پەنجایەمین ساڵی خۆی. لە ئەرکی پەنجایەمین ساڵ بە باشی تێبگەن، بەبەهێزی خاوەنداری بکەن و لە پەنجایەمین ساڵدا هەنگاوی کات کاتی ئازادی بگەیەننە سەرکەوتن کە ئامانجەکەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە!
بانگی دۆستە بەنرخەکانمان، هەموو هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراسیخوازەکانی تورکیا و بزووتنەوەی ژنان و لاوان و ڕێکخراوەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەموو گەلانی ستەمدیدە دەکەین، لەدژی سیستمی دەوڵەتی تورک و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو بەهێز بکەن، لە پەنجایەمین ساڵی ڕێبەرتی و حزبەکەماندا بە ڕۆخاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر بناغەی ئازادی کورد، تورکیا دیموکراتیک بخوڵقێنن!
بانگەوازی هەموو هێزە دیموکراتییەکان دەکەن، بە شێوەیەکی سەرەکی عەرەب و شۆڕشگێڕ و گەلانی چەوساوە و ڕێکخراوەکانی ژنان و لاوان و لایەنەکانی دژە سەرمایەداری و دژە ئیمپریالیستییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوە دژی دیکتاتۆری دەوڵەت – نەتەوەی نۆکەر و سەروەری بیانی و هەرێمی، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی پێکەوە بەڕێوە ببەین، کۆنفیدڕالیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی بخوڵقێنین کە گەلانمان وەک خوشک و برا و بە ئازادانە بژین!
داوا لە هەموو هێزە سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و لاوان و بزووتنەوە ژینگەییەکان و ڕێکخستنی کرێکاران و ڕەنجدەران و هەموو ڕێکخراوە دژە سەرمایەداری و دژە ئیمپریالیستیەکان و لایەنەکانی دیمۆکراتخوازی دژە فاشیستی و دژی سیستمی دەسەڵات و دەوڵەتی و سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم کە کاتی تەواو بووە و هەموو کاتێک ناخۆش دەخوڵقێنێت، دەکەین، تێکۆشانی ئازادی، دیموکراسی، خوشک و برایەتی پێکەوەیی بەڕێوەببەن، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی جیهان دروست بکەن کە هەموو کەسێک بە ئازادی و دیموکراسی تێیدا دەژیت!
با لە هەموو شوێنێک و بە هەموو شێوەیەک دواکەوتوویی بترسێت، بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی سەدە، ئاپۆییەکان دێن! شۆڕشی حەقیقەتی ئاپۆیی لە هەموو ناوچەیەکدا هەنگاو بە هەنگاو بڵاودەبێتەوە!
لە 49 ساڵی ڕابردوودا ئەو کارانەی کە کردوومانە، لە پەنجایەمین ساڵی ڕێبەرتی و پەکەکەدا دەبێتە ئاوێنەی ئەو کارانەی کە بڕیارە ئەنجامی بدەین!
لەسەر ئەم بناغەیە، جەژنی نەورۆزی ئازادی لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤالانی حزب، گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستە شۆڕشگێر و دیموکراتەکانمان جارێکی دیکە پیرۆز دەکەین. پەنجایەمین ساڵی ڕێبەرتی و حزبەکەمان، دەکەینە ساڵی سەرکەوتن و تێکۆشانێکی گەورەی مێژوویی!
بمرێت دیکتاتۆری فاشیست – داگیرکەر – قڕکەر!
بژی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی!
بژی بەرخۆدانی پەنجایەمین ساڵ!
بژی پێشەنگی سەرکەوتنی گەلەکەمان (پەکەکە – پاژک)!
بژی نەورۆز!
بژی ڕێبەر ئاپۆ!
ئازاری 2022
کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,089 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 15-03-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-03-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 15-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,089 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,854
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!