دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پەیەدە:
دوای تێپەڕبوونی 18 ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی 12ی ئادار، تەنیا ئێمە دەتوانین له و ڕووداوە سوود وەربگرین و بەبیر خۆمانی بهێنینەوە کە شێوازی توندوتیژی و تیرۆر کە لە دژی گەلان ئەنجام دەدرێت ئاسایش و ئارمی لێناکەوێتەوە، بەڵام دادپەروەری و گێڕانەوەی مافە ڕەواکان تاکە ڕێگای بەدەستهێنانی ئاسایشە.
لەم کاتەدا کە زۆرینەی کۆمەڵگای سویا لە دۆخێکی سیاسی، ئابوری و ئەمنی دژواردایە و هەرێمەکانی داگیردەکرێن، کاربەدەستانی شام هێشتاش دەستیان لە بیرکردنەوە و تێڕوانینی خۆیان هەڵنەگرتووە و ناتوانن هەنگاوی بەرچاو هەڵبگرن بۆ ئەوەی گەلی سوریا بەره و ئاسایش، ئارامی و ئاوەدانی و پێشکەوتن ببەن.
سەرهەڵدانی 12ی ئادار بووە سەرەتای بەرزبوونەوەی دەنگی ئازادی و پاشخستنی ڕژێمی ستەمکار و نەتەوەپەرەست، لە ئەنجامی سیاسەتی چەوساندنەوە، جیاکاری، پەراوێزخستن و بەکەمزانین کە بەدەیان ساڵە لە دژی کوردان پەیڕه و دەکرا. دەسەڵاتی شام دەیان گەنجی ئێمەی شەهیدکرد و بە سەدانیش برینداربوون و بە هەزاران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و لە ڕێگەی هەڵمەتی سەرکوتی سیستماتیک زیندانی کران.
پارتی یەکێتی دیموکراتیک لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە تەواوی هێزەوە پشتگیری له و سەرهەڵدانە کردووە و ژمارەیەکی زۆر شەهیدی بەخشیوە و هەموو کات لە کۆبوونەوە شۆڕشگێڕیەکاندا ڕۆڵی گێڕاوە و لە چارەسەرکردنی دۆسیە نەتەوەییەکاندا تاکلایەنانە نەبووە.
ئێمە وەک ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ئه و ڕووداوە بە ئازارە بە بیر دێنینەوە. ئێمە جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگی دانانی بناغەیەک و کۆڵەکەیەکی گونجاو لە ناو کۆمەڵگای سوریا و خەبات بۆ چالاککردنی دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنەکان و گەل و هێزە نەتەوەییەکانی سوریا کە ڕێگە لەبەردەم مەترسییەکان بگرن و چارەسەری گونجاو کە خزمەتی پرۆژەی چارەسەرییەکی دیموکراتیک و سوریایەکی دیموکراتیک و ناناوەندی دەکەنەوە. هەروەها ئێمە داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەینەوە کە بەپێی بڕیارە نێونەتەوەییەکان هەروەها لەسەر چارەسەری تێبکۆشن و ئه و داگیرکارییەی کە لە لایەن ڕژێمە ستەمکارەکانەوە لە سوریا دەکرێت، بە تایبەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، قەبوڵ نەکەن.
ئێمە بەڵێن بە گەلی کورد و هەموو گەلانی سوریا دەدەین، کە بە هەموو هێزی خۆمانەوە بەرەوپێش بچین و بۆ هێنانەدی و دەستەبەرکردنی هەموو ئامانجەکانی سەرهەڵدانی 12ی ئادار و بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و فرەیی درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!