تابی هیجرانم نەماوە، نووری چاوانم وەرە
ساکینی بەیتولحەزەن بووم ماهی کەنعانم وەرە
وام لەنێو زوڵماتی غەمدا هەر تەڕەف ڕێگام نییە
تا ڕەمەق ماوە لە عومرم شەمسی تابانم وەرە
شەهسەواری موڵکی حوسنی، من پیادەی بەردەست
ئەسپی نازت وەرمەگێڕە، شاهی خووبانم وەرە
کەوکەبی بەختم غورووبی کرد و بێکەس مامەوە
زوو بە دەرخە شەوقی ڕووت شەمعی شەبوستانم وەرە
من نە تریاکی و نە بەنگیم. مەستی نەشئەی چاوی تۆم
چاوەڕێی دەردی خومارم سوبحی ڕەخشانم وەرە
#زێوەر#[1]