دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە:
ئێمە هەموو شەهیدانی نەورۆز کە ڕۆژی ئێستا و بەرخودانی گەلی کورد نەورۆزیان گەیاندووەتە ئەمڕۆ، لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان، زەکیە ئاڵکان، ڕاهشان دەمیرەڵ، ڕۆناهی و بێریڤانەکان بە ڕێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنەوە. ئێمە نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ، تەواوی هاوڕێیانی زیندانەکان، گەریلا و گەلی خۆمان پیرۆز دەکەین. سوێند دەخۆین کە تێکۆشانی هەڵوەشاندنەوە و ڕووخاندنی فاشیزم و ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ کە ئێمە بە نەورۆزەوە دەستیپێبکەین، بە سەرکەوتن بینەخشێنین. نەورۆزی ئازادکردنی ڕێبەرایەتی زۆر گەشاوە و بەرچاو دەبێت، لەسەر ئه و بنەمایە ساڵی 50هەمینی ڕێبەرایەتی و #پەکەکە#، وەک ساڵێکی گەورەی تێکۆشان لە مێژوودا جێی خۆی دەکاتەوە.
نەورۆز بۆ کوردان تەنیا جەژن و نە تەنیا بەرخودان و تێکۆشانە. نەورۆز ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی، ناسنامەی گەلی کوردەوە، کە سەرجەم بەها نەتەوەییەکان بەدەورەوە کۆدەبنەوە. نەورۆز و کورد وەک یەکیان لێهاتووە. نەورۆزێک کز بێت، کزبوونی کوردایەتیە، نەورۆز گەش، دەبێتە هۆی گەشانەوەی کوردایەتی. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەر لە سەرەتاوە ئه و بەهایەیان داوەتە نەورۆز، زیندووکردنەوە و بەهێزکردنی نەورۆز وەک زیندووکردنەوەی کوردان و بەهێزکردنی کوردانیان بینیوە. لەبەر ئەوەش ژیاندنەوە و بەهێزکردنی نەورۆزیان وەک ئامانج و ئەرکی سەرەکی خۆیان بینیوە.
بزوتنەوەی ئاپۆیی لە نەورۆزدا هاتووەتە سەر گۆڕەپانی مێژوو و هێشتاش لە پێشی پێشەوە واتایەکی گەورەی داوەتە نەورۆز. بەرخودانی نەورۆز بە بڵێسەی نەورۆز گەشاوەتەوە، شەهیدانی نەورۆز سەرهەڵدانیان لەگەڵ خۆیان هێنا، لەگەڵ هەموو نەورۆزێک گەلی کورد سەرلەنوێ خۆی بونیاتناوەتەوە. شۆڕشی گەورەی دیموکراتیک، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی، کولتوری، شۆڕشی ژیانەوە لە نەورۆزەکاندا دروستبوون. زەکیە ئاڵکان، ڕاهشان، ڕۆناهی و بێریڤان بوونە بوونە هەوێنی وڵاتپارێزی و ئازایەتی ڕاستی کۆمەڵگای نوێی کورد. هەموو ئه و ڕاستییانە گەلی کوردیان کردووە بە گەلی سەرهەڵدان و نەورۆز. گەلی کورد بە بەهای دەوڵەمەند و جوانی ڕازاوەتەوە و بووەتە گەلی نەورۆزی نەبەزیو. گەلی کورد ماوەی 50 ساڵە بە گیانی نەورۆز خۆڕاگری دکات و بە تێکۆشان بووتە پێشەنگی سەدەی 20 بۆ ئەوەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد و دیموکراتیک بکات. گەلی کورد کە بووەتە نەورۆز، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەکاتە نەورۆز.
ئێمە بە جۆش و خرۆش و هیوایەکی گەورەوە پێشوازی لە نەورۆزی 2022 دەکەین. بە بەهای گەورە کە تێکۆشانی ڕێبەرایەتی کە پێیناوەتە ساڵی 50 هەمین و بە ئیرادەی تێکۆشان، ئێمە ئامانجی ئەوەمان هەیە کە لە ساڵی 50 هەمیندا، ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بکەین. ئێمە دەڵێین، ئیتر بە بێ ڕێبەرایەتی هەرگیز نابێت! ئێمە بە قەرزێکی قورس لەسەر خۆمانی دەبینین کە ڕێبەرایەتی خۆمان کە خزمەتی گەورەی بە گەلەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی کردووە، ئازاد بکەین. کاتی ئەوە هاتووە کە ئێمە ئه و قەرزە بدەینەوە و شایستەی ڕێبەرایەتی بین. دەستەبەرکردنی ئازادی و دیموکراسی، بە خاوەنداری لە ڕێبەرایەتی و ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەرایەتییە. لەبەر ئەوەی گەلەکەمان و دۆستانمان بە باشی به و ڕاستیە دەزانن، نەورۆزی 2022 وەک نەورۆزی ئازادکردنی ڕێبەرایەتی پیرۆز دەکەن.
نەورۆز هەروەها لەسەر بناغەی ئازادی ژنان، بوونەتە ئه و ڕۆژانەی کە دیموکراتیکبوونی کوردیان پێکهێناوە. ژنانی کورد لە نەورۆزەکاندا لە بەرەکانی پێشەوەدا جێیان گرتووە و ڕاستی نوێی گەلی کوردیان بونیاتناوە. لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورددا، بە بەهای نەورۆزە. ئەگەر 8ی ئادارەکان ژن بە گیانێکی گەورەی تێکۆشانەوە و بە ئیرادەی تێکۆشانەوە جوڵاونەتەوە، ڕۆڵەکەیان زیاتر کە ژنانی کورد لە نەورۆزەکاندا بە شێوەیەکی چالاک و پێشەنگ لە نەورۆزەکاندا بەشداری لە ژیانی ئازاد و دیموکراتیک دەکەن. له و ڕووەوە 8ی ئادار مزگێنی ئەوەیە کە نەورۆز چۆن دەبێت. ڕابوونی ژنان لە 8ی ئاداری 2022، دەریدەخات کە نەورۆزی ئازادکردنی ڕێبەرایەتی لە ساڵی 2022 زۆر بە بەهێزی تێدەپەڕێت. ژنان لە پێناو ئازادی ڕێبەرایەتی، کە لە تێکۆشانی ئازادی ئەواندا خاوەنی ڕۆڵێکی گەورەیە، لە نەورۆزی 2022شدا ئەوان لە بەرەکانی هەرە پێشەوەدابن. به و جۆرە وابکەن کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی قوڵتر و بەرفراوانتر دەبێت.
لە نەورۆزی 2022دا هەڵمەتی کات کاتی ئازادیە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. هەم بەرنامە، هەم پلان و هەم ڕاستی ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و ئازادکردنی ڕێبەرایەتی لەم نەورۆزەدا دادەنرێت. له و ڕووەشەوە زۆر گرنگە کە نەورۆز بە شێوەیەکی بەربڵاو و چالاک پیرۆز بکرێت. نەورۆزی 2022 لە هەر گوند، گەڕەک، شارۆچکە و شارەکان پێویستە بە شێوەیەکی چالاک و بەربڵاو پێرۆز بکرێت. پیرۆزباییەکان دەبێت بە هەندێک ڕۆژی دیاریکراو و ناوەندی سنووردار نەکرێن و لە هەفتەی قارەمانێتیدا بەربڵاوتر بن. نەورۆزی جەژنی تەواوی گەل و کۆمەڵگایە، ڕۆژی تێکۆشانە، لەبەر ئەوەش کورد و دۆستانیان ئه و ڕۆژە لە هەر ناوچەیەک کە تیایدان پێویستە پیرۆزی بکەن. نابێت هیچ کوردێک هەبێت کە لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز نەکردبێت. لەبەر ئەوەی ڕۆژی نەتەوەییە، ئەوەی دەبێت بکرێت ئەوەیە.
سەردەمی نەورۆزی هاوچەرخ کە بەر لە 50 ساڵ دەستیپێکردووە، زۆر دەستکەوتی بۆ گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێناوە، لە ساڵی 50 هەمینی پارتی و ڕێبەرایەتیدا، دەبێت مرۆڤ بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لە نەورۆزدا بکات، کە نەورۆز سەرەداوی ئه و بەها و دەستکەوتانەیە و دەبێت ساڵی 50هەمین بکەنە ساڵی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم، ئازادکردنی ڕێبەری ئاپۆ و گەلی کورد.
له و چوارچێوەدا ئێمە داوا لە تەواوی گەنجان، ژنانی کورد، تەمەنیان چی دەبێت با ببێت داوا لە تەواوی گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان دەکەین، لە هەر شوێنێک هەن بیکەن بە گۆڕەپانی نەورۆز، بەره و گۆڕەپانی نەورۆز بکەونەڕێ، لە نەورۆزی ئازادکردنی ڕێبەرایەتی، لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست سەردەمی نوێی ئازادی و دیموکراسی دروست بکەن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!