دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە:
بە ناوی بزوتنەوەی ئازادی کوردەوە، ئێمە کۆمەڵکوژیی ڕژێمی عێراق- بەعس لە 16ی ئاداری 1988 لە #هەڵەبجە# بە گازی کیمیایی کرد شەرمەزار دەکەین، ئه و مرۆڤانەمان کە له و کۆمەڵکوژییەدا ژیانیان لەدەستدا بە بیریان دەهێنینەوە. گەلی کورد هەرگیز کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لەیاد ناکات و لێپێچینەوەی لێدەکات.
کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بە بەرچاوی تەواوی جیهانەوە ئەنجامدرا. بەڵام کەس دژی نەوەستایەوە. ئەگەر جیهان ناڕەزایەتی نیشان بدایە، بەرامبەری بوەستایەوە ئه و کاتە ڕژێمی عێراق- بەعس نەیدەتوانی کۆمەڵکوژییەکی به و جۆرە بکات. هەر خۆیشی ئەوانەی چەکی کیمیاییان دا بە ئیدارەی سەددام، هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری چەکیان دا بە سەددام و ئەویان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێنا، شەڕیان پێکرد. چەکی کیمیایی بۆ ئه و مەبەستە لەلایەن هێزە هەژمۆنخوازە سەرمایەدارەکانەوە درا بە ڕژێمی عێراق- بەعس و ئیدارەی سەددامیش لە دژی کوردان لە هەڵەبجە به و چەکانە کۆمەڵکوژی کرد. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هاوکاری تاوانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەن. لەبەر ئەوەی هەم چەکی کیمیاییان دایە ڕژێمی عێراق- بەعس و هەم ئه و کاتەی لە هەڵەبجە چەکی کیمیایی بەکارهێنرا بێدەنگیان هەڵبژارد. هەر بۆیە بەرپرسیاری ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین. ئەوانەی کوردستانیشیان دابەشکرد هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بوون. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئەوەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەنجامدا. هەر بۆیە نەک هەر لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بەرپرسیارن، هاوکاری هەموو ئه و تاوانان و کۆمەڵکوژیانەشن کە لە دژی کوردان ئەنجام دراون.
لەئەنجامی ئه و مامەڵەیەی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، دەوڵەتە داگیرکەرەکان و کۆلۆنیالیستەکانیش گەلی کوردیان لە ئاستێکی به و جۆرەدا بینی کە بە هەموو شێوەیەک دەتوانن ئۆپراسیۆن و کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی کورد بکەن. به و جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ گەلی کورددا کرد. ئۆپراسیۆن و کۆمەڵکوژی نەمان کە داگیرکەران لە دژی گەلی کورد نەیکەین. هیچ دەوڵەتێکی جیهان بەرامبەری نەوەستایەوە، دەنگیان لێوەنەهات. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئێستاش هەمان مامەڵە و هەڵسوکەوت دەکات. بەهەموو شێوەیەک بە چەک پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکات. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری چەک و تەکنیکی هەرە پێشکەوتوو دەدەن بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و باش دزانن کە دەوڵەتی تورک ئه و چەکانە لە دژی کورد بەکاردەهێنێت. به و جۆرە هاوکاری و بەشداری لە پاکتاو و کۆمەڵکوژی لە دژی کوردان دەکەن. لە ناو ئه و چەکانەی ڕادەستی دەوڵەتی تورک دەکرێن چەکی کیمیاییش هەیە. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی هێزەکانی ئازادی و گەلەکەمان ئه و چەکە کیمیاییانە بەکاردەهێنێت. دەوڵەتی تورک بەتایبەتی لە وەرخەلێ، زەندۆرا، مام ڕەشۆ و شاخەسور لە دژی گەریلا ئه و چەکە کیمیاییانەی بەکارهێنا. بەڵام هەر وەک لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا بینرا ئەمڕۆش هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بێدەنگ دەبن. ئەمەش لە کاتێکدایە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی قەدەغەیە. بەکارهێنان لە لایەک، هێشتنەوە و هەڵگرتنی چەکی کیمیاییش قەدەغەیە. بەڵام کاتێک بابەتەکە کورد بێت هیچ یاسایەک جێبەجێ ناکرێت.
راستترین هەڵوێست و خاوەنداری لە هەڵەبجە وەستانەوەیە لە دژی دەوڵەتی تورک کە چەکی کیمیایی بە کاردەهێنێت. گەلی کورد بە دڵنیاییەوە لێپێچینەوەی هەڵەبجە و کۆمەڵکوژییەکانی دیکەش ئەنجام دەدات. لێپێچینەوەی مێژوویی کۆتایی نەهاتووە. بزوتنەوەی ئازادی کورد بە سەرخستنی تێکۆشانی ئازادی گەورەترین لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژییەکە دەکات.
کۆمەڵکوژی بایەزیدیش شەرمەزار دەکەین
ئێمە کۆمەڵکوژی بایەزید لە 16ی ئاداری 1978 کە لە دژی گەنجانی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕ ئەنجامدرا و حەوت شۆڕشگێڕ کوژران شەرمەزار دەکەین. بەدڵنیاییەوە لێپێچینەوە له و هێرش و کۆمەڵکوژیانەی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلان، سۆسیالیست، هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان کردویوویەتی، ئەنجام دەدرێت. بە بەهێزکردنی تێکۆشانی هاوبەش و یەکێتی گەلان و هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەوەش پێکدێت. بەناوی بزوتنەوەی ئازادی کورد له و بڕوایەداین کە لە دژی فاشیزم هەموو کەس یەکێتی خۆیان بەهێزتر بکەن و لە دژی کۆمەڵکوژی لێپێچینەوەی مێژوویی بکەن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!