دەقی پەیامەکەی کۆنگرا گەل:
نەورۆزی ئەمساڵ لە پێشەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، لە تەواوی ئه و هەڤاڵانەی لە چیا و زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، لە گەلی چوار پارچەی کوردستان و ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتن، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆستانی گەلانی کوردستان پیرۆز بێت. به و بۆنەیەوە کاوەی هاوچەرخ مەزڵووم دۆغان، زەکیە، ڕاهشان، ڕۆناهی، بێریڤان، سەما و هەموو شەهیدانی نەورۆز بە پێزانین و ڕێزەوە یاد دەکەینەوە.
سەرەتای ڕێپێوانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، ڕۆژی نەورۆزە. ڕێبەر ئاپۆ 49 ساڵ بەر لە ئێستا لە نەورۆزی 73دا لەگەڵ گروپێک لە هەڤاڵانی خۆی دەستی بە ڕێپێوانی ئازادی کرد. بە نەورۆزی ئەمساڵیشەوە ئێمە پێدەنێنە 50 هەمین ساڵەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێپێوانی ئازادی گەلی کوردستان.
رێپێوانی ئازادی کە لە نەورۆزی 73ەوە دەستیپێکرد، کاوەی هاوچەرخ مەزڵووم دۆغان ئاگری بەرخودانی بەرزکردەوە. بە ئاگری زەکیە، ڕاهشان، ڕۆناهی، بێریڤان و سەما تاهات ئاگری نەورۆز بە گوڕتر کرا. کچ و کوڕانی کورد لە پێناو ئازادی گەلەکەمان قوربانییەکی زۆر گەورەیان داوە. لەسەر ئه و بنەمایە نەورۆز بووە نەورۆزی بەرخودان، بووە نەورۆزی ئازادی و سەرکەوتن. بە ئاگرەکانی شەهیدانی نەورۆز، لە وڵات و دەرەوەی وڵات نەورۆز بووە هێمای بەرخودان و ئازادی گەلانی کوردستان.
ئێمە وەک بزوتنەوەی و گەل، لە ڕێگەی بەرخودانی 24 ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخودانی گەریلا کە شەڕی تەکنیکی دوژمنی پوچەڵ کردوەتەوە، ساڵی 2022 بە ورە و سەرکەوتووانە پێشوازی لێدەکەین، دەوڵەتی فاشیستیش بە پێچەوانەوە لەگەڵ قەیرانی زۆر قوڵ و سەرنەکەوتوو پێی نایە ساڵی 2022.
هەم لەبەر ئه و هاندانە، هەمیش لەبەر نەورۆزی 2022دا کە سەرەتای 50 هەمین ساڵیادی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆیە، لە هەموو چالاکیەکانی ئەمساڵدا بەشداربوون و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بەرەوپێشچوونێکی گەورەی هەیە. لە ئیدانەکردنەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا، لە چالاکییەکانی 8ی ئاداردا، لە بەشداربوونی پیرۆزباییەکانی نەورۆزدا ئەوە بە ڕاشکاوی دیار بوو. ئێمە لەبەر ئه و هەستیارییە سوپاسی گەلی خۆمان دەکەین، سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشکەش دەکەین.
ئێمە وەک بزوتنەوە پێداگرین لەسەر ئەوەی ساڵی 2022 بکەین بە ساڵی لەناوبردنی فاشیزم و بیکەین بە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. لەبەر ئەوەش لە وڵات و لە دەرەوەی وڵات بەشداربوونی جەماوەری پیرۆزباییەکانی نەورۆز، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە. نەورۆز و هەموو خەباتەکانی ساڵی 2022 بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. جۆش و خرۆش و پەیامەکانی نەورۆز لە سەر تەواوی چالاکیەکانی ساڵەکە کاریگەری دادەنێت.
لەبەر ئەوەش داوا لە گەلانی کوردستان و دۆستانی خۆمان دەکەین کە ئێمە لە گەڵ بنەماڵە و دەوروبەرییەکانمان بە جەماوەری بەشداری لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز بکەن و بە پەیامی بەهێز داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەن.
ئێمە جارێکی تر نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ، تەواوی هەڤاڵان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، لە تێکۆشانی ساڵی 2022دا بۆ هەموو کەس داوای سەرکەوتن دەکەین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!