ناونیشان: چۆن دەتوانرێت خووە بنەڕەتیەکان لەمنداڵدا بنیات بنرێت؟
ئامادەکردن: #لەیلا بەرزنجی#
خوە بنەڕەتییەکان زۆرن، بەڵام لێرەدا تیشک دەخەینەسەریەکێکیان کە نانخواردنە، چونکە زۆرێک لەدایک و باوکان دەگەنە ئاستی پەرێشانی بەدەست منداڵ کەنان ناخۆن، ئەمەش بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە هەر لەسەرەتای تەمەنی، واتە لە مانگەکانی سەرەتا، دایکەکە بەرنامەیەکی وای بۆ منداڵەکە دانەڕشتووە، هەتا باوەڕ بەخود، لەمنداڵەکەدا دروست بکات، لەپاشان بەڕێوە بردنی خۆی دەست پێکات، ئەمەش دەبێتە هۆیەک. هەرچەندە لەژیاندا هیچ شتێک ئەوەندەی ئەوە گرنگ نییە کە منداڵ ڕابهێنی لەسەر ژیانێکی تەندروست، لەسەرەتادا بە بابەتێکی کەمبایەخ لێی دەڕوانن، بەڵام لەدواییدا زیانەکەی دەردەکەوێت، دەوترێ ئەگەر برسی بوو خۆی نان دەخوات، بەتێپەڕبوونی کات گرفتی دەرونی و جەستەیی بۆ دروست دەبێت، ئەگەرهاتوو بەبێ هیچ هۆیەک نانی نەخوارد ئەوادەکرێ ڕەنگدانەوەی ناسازیەک بێت، واتەپەرچەکردارێک بێت لەبەرامبەر هەڵچونێک لەگەڵ دایک و باوک یان خوشک و برا وکەسەکانی دەوروبەری، لەبەرامبەردا ئازاردانی دەوروبەری بەنان نەخواردن دەدات، چونکە دایک و باوک تکا دەکەن لەمنداڵ هەتا نانەکەی بخوات، ناشخوات، کاتێک منداڵ فێری ئەم هەستیاریەبوو ئیتر کارەکە بۆ چواردەور قورس دەبێت و لەبەرامبەر هەرداواکاریەک باشبێت یان خراپ ئەم هەلی نان نەخواردنە بەکاردەهێنێ وەک چەکێک لەهەمبەر هەرویستێک، شتێکی تر کەمنداڵ واڕادێنێ پێداگری بکات لە نان نەخواردن، باسکردنیەتی لەبەردەم کەسانیتر ئەوهەستەی پێدەبەخشێ کەکارێکی گرنگە دەیکاتە خولەخۆیدا، هەتا ئەوکاتەی کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە، زۆرجاردایک و باوک پەنا دەبەنە بەرلێدان و ترسپێدان یان بەڵێن.. هەرچەندە هەموو ئەوانە ناتوانن سودی پێبگەیەنن بگرە هۆکارێکە کەدەبێتە هاندەری زیاتر لەمنداڵ هەتا بەردەوامێت لە نەخواردن ئەگەر هاتوو خواردیشی ناتوانێت هەزمی بکات و دەبێتەهۆی تێکچوون. لەکتێبی (پەروەردەی منداڵ لەنێوان خێزان و قوتابخانە) (پ. د.یەڵدز گۆنجا)دەڵێت:(ئەگەر دەتانەوێت لەمنداڵەکەتاندا چەند خوویەک بچەسپێنن، ئەوا بەباشی پلان دابڕێژن وبەپشوودرێژی و ئارامگرییەوە پەیڕەوی بکەن چونکە کە گەورەبوون ئەوکات خووچەسپاندن تیایاندا وزەو لێهاتوویی و توانایەکی زۆری دەوێت) هەروەها، نوسەری کتێب دەڵێت: (پێویستە خێزان لەدوای ئەومنداڵەیان کەدێتە دونیاوە کار لەسەر دروست کردنی چەند خویەک بکەن تێیدا، ئەگەر خوازیارن منداڵەکەیان چەن هەڵسووکەوتێکی خوازیاری تێدا بێتە دی، ئەوا پێویستە بەئارامی و بەبەردەوامی و بێ هیوابڕان و بێماندوو بوون کاربکەن، لەپێناو خۆشەویستی ئەو ڕەفتارانە، چونکە ناخۆشترین شت لای منداڵ ئەوەیە کەبەزۆر و لەژێر فشار دا شتێکی پێ بکرێت) بۆئەوەی منداڵ ڕابهێنین لەسەرئەم خوە کە خویەکی بنەڕەتییە دەبێت لەکاتی نان حازربوون هەموو لەسەرسفرە کۆببنەوە و بەهیچ هۆیەک ڕێگە نەدرێ بەوەی کەنان نەخوات ئەگەرهاتوو ڕویدا دەبێت ئاماژەبەوە بکرێ کەسفرە کۆدەبێتەوە لەپاشان نانخواردن نییە، ئەمەهەربەدەم نەوترێ بەڵکوبەکردار جێ بەجێ بکرێ، ڕێگەنەدرێ لەنێوان ژەمەکان نان بخوات یان خواردنی خێرا یان هەرشتێک کەببێتە هۆی تێکچونی ئیشتیهای منداڵ، چونکە دەبێت ڕابێت لەسەر نانخواردن لەکاتی دیاریکراو.
تێبینی: بۆ ئەم بابەتە سودم لە کتێبی پەروەردەی منداڵ لەنێوان خێزان و قوتابخانە، نوسینی خالید ئێرتوغروڵ، وەرگێڕانی پەیام عوسمان، چاپ دووەم 2018
[1]