ناونیشانی بابەت: ویژدانێکی ئاسودە سامانێکی نەبڕاوەیە
نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
ویژدان ئەو بەشە جوانەی ئێمەی مرۆڤە، کە پێویستە هەریەک لەئێمە ئەو جوانیەی بپارێزین و گەشەی پێ بدەین لەهەڵسوکەوتماندا ڕۆژانە لەهەرشوێنێک بین لەگەڵ هەرکەسێک مامەڵە و هاوڕێیەتی بکەین پێویستە بەویژدانێکی زیندوەوە دڵسۆزانە بەڕێ بکەین.
$ویژدان مردوو، ویژدان زیندوو$
چۆن ئەم دوانە لەیەکتر جیا بکەینەوە؟
بۆ هەردوو حاڵەتەکە هەڵسوکەوتی ئێمەی مرۆڤ ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەهەڵسوکەوت و مامەڵەی ڕۆژانەشماندا ڕەنگ ئەداتەوە.
$ویژدانێکی مردوو$
1- ئازاردانی ڕۆحی و گیانی و جەستەیی بەرامبەر جا چ مرۆڤ بێت یاخود ئازاردانی ئاژەڵان بێت.
2- ڕۆژانە ژیان بکەیت لەگەڵ کەسێکی نزیکتداو بەڵام ئەو خواردنەی کە پێشکەشی ئەکەیت و لەبەردەمی دائەنێیت ژەهری تێدابێت یاخود پاشماوەیەکی خراپ و فاڵ و جادوو لەبەرامبەریشیدا خۆشەویستی بەزار دەرببڕیت!
جا ئەم پێشکەش کردنە بۆ ئاژەڵ بێت یان مرۆڤ هیچ جیاوازی نیە.
زۆرمان بینیوە ڕۆژانە بە خۆراک دانان لەبەردەم سەگە بەڕەڵاکانی گەڕەک چۆن چۆنی ژەهر خواردیان ئەکەن.
3- لەهەر شوێنێ کارت کرد بەدڵسۆزانە کارەکە نەکەیت و گوێ بەخەم و ئازار و برینی دەوروبەر نەدەیت.
4- ڕۆح و هەست نەجوڵان بەرامبەر هەژاران و نەداران و بەپێچەوانەوە خۆبەگەورە زان و پارەدار و پلەدار بەرامبەریان.
5- دوو ڕوویی بنوێنیت بەرامبەر ئازیزانت و لەژێرەوەش پێچەوانە هەڵسوکەوت بکەیت و ڕسق و ڕۆزی ئازیزانت قفڵ بکەیت و حەز نەکەیت بپشکوێن.
6-بەرامبەر ئازیزترین کەست گوێزانی ڕۆح بڕین بەکاربهێنیت و بەلاتەوە ئاسایی بێت هەزارجار بڕین و برین.
7- بەپێی پێویست لەگەڵ کەسە نزیکەکانت باش نەبیت و دوای مردنیان ئازاری ویژدان ڕۆژانە بەبێ مردن بتکوژێت!
$ئازاری ویژدان چیە؟$
ئازاری ویژدان وەرەمێکە چرکە بەچرکە مرۆڤ ئەتوێنێتەوەو لەناوی ئەبات.
$چۆن بتوانین ئازاری ویژدانمان نەبێت و ئاسودە ویژدان بین؟$
ویژدانی زیندو و ویژدانێکی ئاسودە بەخاڵی کردنەوە و تەرک کردن و دووبارە نەکردنەوەی حەوت خاڵەکەی ئاماژەی پێ کرا فەراهەم دەبێت.
ویژدانێکی ئاسودە سامانێکی نەبڕاوەیە.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!