هەتاوی قەراغ بانە
خۆرنشین و خۆرئاوابوون بەگوێرەی ناوچەکان زاراوەی جۆراوجۆر دەهێننە کایەوە وەک ئەوەی خۆرنشین لە کەنار دەریا و زەریاکان یان ناوچە شاخاوییەکان و بانە گەورەکان یان بیابانیەکان یان زوورگانەکان، زەردەی دەم کەل، هەتاوی قەراغ بان، ئه و دیاردە جوگرافییە سروشتییە لە کوردەوارییدا بووە ئیدیۆم بۆ شاخاوییەکان دەوترێت(زەردەی دەم کەلە) و بۆ ناوچە زوورگانەکانیش دەوترێت: هەتاوی قەراغ بانه، ئەمەش بۆ دۆخێکی کاتی دەوترێت کە زوو کۆتایی دێت وەکو ژیان و مردن و خۆشی و ناخۆشی و تاد.[1]