تڕی بە مێکوت نیشکیک
لوڕییەکانی گوندی ئۆمەرگومبەتی شارەدێی سێگردکانی باشووری خۆرئاوای کۆیە، ئەو ئیدیۆمە لەبری ئیدیۆمی(تڕی بە نۆ بیور ناشکێت) بەکاردەهێنن، مێکوت دارێکی گردە، کلکێکی داری تێبڕاوە، بۆ ساوار کوتان و کاری کوتانی مێخیش بەکارهاتووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی خۆبەزلزان و خۆهەڵکێش و هیچ لەبارا نەبوو دەوترێت: تڕی بە مێکوت نیشکیک.[1]