ناونیشانی پەڕتووک: دیداری قاسملوو لە گێڕانەوەی زارەکی دا
ناوی نووسەر: پ. ی. د. #هۆشمەند عەلی مەحمود حەمەد#
ساڵی چاپ: 2022
$ناوەرۆکی پەرتووک$
پێشەکی
7-9
دەروازە: بیۆگرافیای کەسێتی لە مێژووی زارەکیدا
11-14
یەکەم: دیداری سەڵاحەددین موهتەدی
15-64
دووەم: دیداری عەبدوڵا حەسەنزادە
65-86
سێیەم: دیداری حوسێن مەدەنی
87-108
چوارەم: دیداری کاوە بەهرامی
109-124
پێنجەم: دیداری جەلیل گادانی
125-170
شەشەم: دیداری دکتۆر جەوهەر شاوەیس
171-184
حەوتەم: دیداری مستەفا هیجری
185-208
هەشتەم: دیداری دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ
209-254
نۆیەم: دیداری حەسەن شەڕەفی
255-284
دەیەم: وەڵامی پرسیارەکانی هێلین قاسملوو لەڕێگەی فاکس
285-294
یانزەم: وەڵامی ئیمێڵی (کریس کۆچێرا)
295-298
ئیندێکس
299-306
نوسینەوەی بایۆگرافیای سەرکردەیەکی سیاسیی وەک عەبدولڕەحمان قاسملوو تەواونابێ، ئەگەر تەنیا پشت بە بەڵگەنامەو دەقە مێژووییە نوسراوەکانەوە ببەستین. بەڵکو لەپاڵ ئەوان، بۆبینینی ڕەهەندە جیاجیاکانی ئەم کەسێتیە، پێویست بەوەدەکات گوێ لەگێڕانەوەی زارەکی ئەوانەش بگرین، کە لەنزیکەوە ناسیویانە.
ئەم پەرتوکە (دیداری قاسملوو لەگێڕانەوەی زارەکی دا)، زادەی هەوڵ و کۆششی نزیک بە حەڤدە ساڵی ڕابردوومانە، لەمەڕ کۆکردنەوەی زانیاری بەشێوەی مەیدانی و ئەنجامدانی دیداری ڕوو بەڕوو، لەگەڵ بەشێک لەوانەی لە نزیکەوە ناسیویانە، یان کاری حیزبی و سیاسیان لەگەڵیدا کردووە.
دیدارەکان سەرجەمیان نۆ دیداری ڕوو بەڕووە، لەگەڵ دوو پەیوەندی ئەلیکتڕۆنی، ئەوانیش وەڵامی پرسیارەکانمان لەلایەن (هێلین قاسملوو) لەڕێگەی فاکس، هەروەها وەڵامی ئیمێڵی (کریس کۆچێرا)، کە سەرجەمیان لە نێوان مانگی ئابی 2005و شوباتی 2006دا تۆمارکراون. کە بەداخەوە چواریان لەوانەی دیدارمان لەگەڵیان هەبووە لەماوەی ڕابردوودا کۆچی دواییان کردوە، ئەوانیش: (کریس کۆچێرا)، (پ.د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ) (پ.د.جەوهەر شاوەس) و (جەلیل گادانی)ن، گیانیان ئارام و ڕۆحیان شادبێت، بەڵام خۆش بەختانە ئەوانی دی لە ژیاندا ماون و هیوای تەمەن درێژی و تەندروست باشییان بۆ دەخوازم.
دەقەکانی ئەم کتێبە دەچنە چوارچێوەی مێژووی زارەکيیەوە، مێژووی زارەکیی گێڕدراوە، ئەو بەشەی مێژووە، کە لەناو کۆی نوسراودا جێگەی نەکراوەتەوە. لەنێو یادەوەریی کەسەکاندا ماوەتەوەو چاوەڕێ ی کەسانی پسپۆڕدەکات بە پرسیارەکانیان و لەچوارچێوەی میتۆدی زانستییەوە، لەنێو ئەم ناوکۆیەدا دابڕێژرێتەوە. بەڵام، لەم کتێبەدا، لەدووتوێی کۆمەڵايەتيەکەی مەعريفەی مێژوويی نا، بەڵکو لەڕوانگە دەستەبژێريیەکەوە. دەستەبژێرێک سەربوردەی خوديیانەی خۆيان لەگەڵ کەسێکی سەنتەرگەرا دەگێڕنەوە، کە عەبدولڕەحمان قاسملووە.
بۆيە ئەگەر دکتۆر هۆشمەند ورد پرسياريان لێدەکات و ئەوانيش وەڵامی دەدەنەوە، لە گەڵيدا بەرجەستەی کەسێتی خۆيان لەنێو پرۆسێسی وەبيرهاتنەوەدا دەکەن. بەمەش وەبير هاتنەوە، وەک چەمکێکی بنەڕەتیی نێو مێژووی زارەکیی، مانايەکی گرنگ وەردەگرێ، هەر تەنيا بريتی نابێ لە بيرلێکردنەوەی ئەم کارەکتەرانە لە ڕابردووی کەسێتيەک، بەڵکو بيرکردنەوە دەبێ لەو ڕابردووەی پێيان وايە دەبێ وەبير بهێنرێتەوە. ڕەنگە ئەمە بۆ هێندێک لە پسپۆڕو لێکۆڵيارانی بواری مێژوو، دوورکەوتنەوە بێ لە مەبەستی نوسينەوەی مێژوو: گەڕان بەدوای حەقيقەتی ڕووداوەکان. بۆیە دەشێ وایدابنێت ئەو پرۆسێسی بيرهانينە خوديیانە بکەوێتەوە. بەڵام خۆ دواجار، لە نوسينەوەی ئێستای مێژوودا، تەنيا حەقيقەت لە خۆيدا گرنگ نییە، بەڵکو ماقوڵيیەت و چۆنيیەتی گێڕانەوەو بەرجەستەبوونی زەين و هزری گێڕەرەوەش، بەقەد حەقيقەتەکە گرنگی خۆی هەيە. گێڕانەوە زارەکییەکان بەوە لە دەقی نوسراو جودا دەکرێنەوە، کە قوڵاییە دەروونیی و پێکهاتەی ڕۆشنبیرییانەی گێڕەرەوە لە باسی کەسێتی قاسملوودا، ڕەنگی داوەتەوە.[1][2]