بابەت: وەرزشی
ئەمەی خوارەوە تاکتیکێکی وەرزشی تایبەتە کە بە شێوازی وەرزشی تابتا Tabata ناودەبرێت و لە لایەن ڕاهێنەرێکی ژاپۆنی بەناوی Dr. Izumi Tabata داندراوە، کە زۆر بەسوودە بۆ سوتاندنی چەوری بە خێرایی:
چۆن وەرزشی Tabata ئەنجام دەدەیت:
هەنگاوی یەکەم: کەمێک لە جێگای خۆتەوە جەستەت بجوڵێنە تا گەرم دەبێت و هەوڵیشبدە وەرزشەکە لە کەشێکی گەرمدا ئەنجام بدەیت.
هەنگاوی دووەم: کاتژمێری وەرزشی ئامادە بکە.
هەنگاوی سێیەم: خۆت ئامادە بکە بۆ ڕاکردن و تا دەتوانیت بۆ ماوەی 20 چرکە ڕابکە.
هەنگاوی چوارەم: بۆ ماوەی 10 چرکە پشوو بدە.
هەنگاوی پێنجەم: کارەکەی سەرەوە دوو بارە بکەرەوە، 20 چرکە ڕابکە و 10 چرکە پشوو بدە، ئەم کارە 6 بۆ 8 جار دوبارە بکەرەوە تا 4 خولەکەکە تەواو دەبێت.
پاشان ماسولکەکانت نەرم بکەرەوە.
[1]