پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتى بەرهەمى بەروبوومى هاوينە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
توێژینەوەیەک لەبارەی: ڕوانگەی ئیسرائیل بەرامبەر کورد چەندە ستراتیجیە چەندە تاکتیکیە؟
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى رووبەرە چاندراوەکانى بەروبوومى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕوپێوى ئامارى چاندراوى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2011-2012
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕِاپۆرتى کشتوکاڵى بەروبوومەکانى هاوینە وەرزى چاندنى 2013
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕاپورتى کێلگەکانى پەلەوەر لە هەرێمى کوردستان 2013
25-11-2024
هەژار کامەلا
ڤیدیۆ
حەبیبوڵڵا خانی سنە ئەو کوردەی ملی بۆ ڕەزا شا کەچ نەکرد
25-11-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ئامارەکانى کەش و هەوا لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە ماوەى ساڵانى 2012-2020
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
پوختەى ئاماری سامانى ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2023
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
پوختەى داتاى بەروبوومە کشتوکاڵيەکان 1969-2023
25-11-2024
هەژار کامەلا
ئامار
بابەت
  527,265
وێنە
  112,108
پەرتووک PDF
  20,585
فایلی پەیوەندیدار
  106,859
ڤیدیۆ
  1,596
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
290,177
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,812
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,274
عربي - Arabic 
31,932
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,655
فارسی - Farsi 
11,171
English - English 
7,786
Türkçe - Turkish 
3,684
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,643
پەرتووکخانە 
25,993
کورتەباس 
18,927
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,009
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,494
بەڵگەنامەکان 
8,402
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,492
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
764
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
ئیدیۆم 
51
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,158
MP4 
2,660
IMG 
205,841
∑   تێکڕا 
240,986
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
زاهیر عەبدوڵڵا
ژیاننامە
کەریم دەشتی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێم...
کورتەباس
شوێنەواری کفری: دەستدرێژی ک...
ڕامانێک لەسەر دژیەکیی ناسنامەی کوردستانی و ئێرانی
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ڕامانێک لەسەر دژیەکیی ناسنامەی کوردستانی و ئێرانی

ڕامانێک لەسەر دژیەکیی ناسنامەی کوردستانی و ئێرانی
ڕامانێک لەسەر دژیەکیی ناسنامەی کوردستانی و ئێرانی
سیروان ڕێناس

“کاتێک وەک جوولەکە هێرشت دەکرێتە سەر، پێویستە وەک جوولەکەیەکیش داکۆکی لە خۆت بکەی… نەک وەکوو ئەڵمانییەک، نەک وەکوو هاووڵاتییەکی جیهان یان وەکوو داکۆکیکەری مافەکانی مرۆڤ.”[1] (هانا ئارێنت)

لە قۆناغی کلاسیکدا کە هێشتا ناسیۆنالیزم وەک ئایدۆلۆجیایەکی مۆدێڕن سەری هەڵنەدابوو، جۆری پێناسەکردنی ئەتنیکەکان لە خۆیان و دیسکۆرسی زاڵی سیاسی و ناسنامەیی تا ڕادەیەکی زۆر جیاوازبوو لەو فۆرمەی ئێستا لە قۆناغی مۆدێڕندا هەیەتی. لە دوای دابەشکردنی کوردستان بە دەستی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی دراوسێی کوردستان و کۆلۆنیالیستە ڕۆژاڤاییەکان، ناسنامەی کوردبوون، کە وێدەچێ بە شێوەیەکی مێژوویی گیرۆدەی شێواوی بووبێت، تووشی قەیرانێکی زۆر قووڵتر بووەوە؛ بە جۆرێک کە تا ئەمڕۆش نوخبەی فیکری و سیاسییەکانی کورد نەیانتوانیوە پێناسەیەک لە کوردبوون بکەن و لەسەری کۆدەنگ بن. بۆ نموونە، کوردێک کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژی خۆی چۆن دەبینێ؟ پێویستە خۆی چۆن پێناسە بکات؟ ئایا کوردبوون و کوردستانیبوون تەنیا ناسنامەیەکی نەتەوەییە کە هەیەتی یان ئەوەی کە کوردێکی ئێرانییە؟ گەلۆ دەکرێ هاوکات هەڵگری هەردوو ناسنامەکە بێ، بێ ئەوەی تووشی دژیەکییەکی بنەڕەتی ببێتەوە؟ بە بەراورد لەتەک بەشەکانی تری کوردستان، ئەم پرسیارە بۆ کوردی ڕۆژهەڵات بڕێک ئاڵۆزترە، بەهۆی ئەوەی کە گوتاری[2]ناسیۆنالیزمی ئێرانی ئاڵۆزترە لە گوتاری ناسیۆنالیزمی ترکی و ئارەبی.
ئەگەرچی هەر مرۆڤێک ئازادە لەوەی کە چۆن پێناسەی ناسنامەی خۆی بکات. میناک، تاکی کورد مافی خۆیەتی کە خۆی وەک کوردێکی ئێرانی یان کوردێکی کوردستانی پێناسە بکات، لێ هەوڵی ئەم وتارە ئەوەیە کە نیشانی بدات کە ئێرانیبوون بە چ واتایەکە، بە چ مەبەستێک بەرهەم هاتووە، و هەڵگری چ دەلالەتگەلێ سیاسییە؟ بۆچی کورد ئێرانی نییە و هەروەها بۆچی کورد نابێ ناسنامەی “کوردی ئێرانی” قەبووڵ بکات؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە لە ڕێگەی شیکاریی گوتارەوە هەوڵ دەدەم نیشانی بدەم کە چۆن فارسبوون لە ڕێگەی تێزی ئێرانیبوونەوە گوتاری ناسنامەی ئێرانیبوونی[3] بەرهەم هێناوە و خۆی لە پشتی ئەم گوتارەوە شاردووەتەوە. لە مێتۆدی شیکاریی گوتاردا ئامانج ئەوەیە کە بزانین چۆن بکەرێک (لێرەدا فارس) هەوڵ دەدا بۆ بەرژەوەندیی خۆی لە گەمەیەکی زمانیدا، وشە، ڕستە و لە کۆتاییشدا گوتارێک (ئێرانیبوون) دروست بکات و لە پشتییەوە خۆی بشارێتەوە. لە هەموو جۆرەکانی پێوەندیی سەردەستی-بندەستیدا بکەر هەوڵ دەدا بەڵگاندنێک پێشکێش بکات کە ئیدعای یونیڤێرساڵبوونی[4]هەبێ و نکۆڵی لە تایبەتمەندیی[5] خۆی بکات. واتە هەر گوتارێک لە لایەن گرووپێکەوە بەرهەم دێت، بەڵام ئەو گرووپە هەوڵ دەدات کە بەرژەوەندی و ناسنامەی خۆی لەناو گوتارەکە جێ بخات و خۆی وەک دامەزرێنەری گوتارەکە بشارێتەوە و گرووپگەلی تر بگەیێنێتە ئەو قەناعەتە کە ئەم گوتارە هەموومان بە یەکەوە بەرهەممان هێناوە و خێر و قازانجەکەشی بۆ هەموومانە. پێویستە جۆری بەرهەمهاتنی گوتارەکە بشاردرێتەوەبۆ ئەوەی کە گرووپگەلی تر باوەڕی پێ بکەن. کە وابوو هەر گوتارێکی سیاسی و ناسنامەیی خۆی “سیستەمێکی واتایی”یەکە گرووپی باڵادەست بەرهەمی دەهێنێ و ئەرکەکەی ئەوەیە کە لە گەمەیەکی زمانیدا خۆی وەک دامەزرێنەری ئەم گوتارە بشارێتەوە و ئیدعای یونیڤێرساڵبوون بکات.[6]
یەک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی گوتاری زاڵ ئەوەیە کە داوا لە گرووپی بندەست دەکات کە ئەگەر تەنانەت ستەمیشی لێ کرا، پێویست ناکات بە ناوی تایبەتی خۆیەوە داکۆکی لە ئازادی و مافەکانی بکات، بەڵکوو بۆ چارەسەری پرسەکە پێویستە بێتەوە ناو گوتاری باڵادەستەوە و لەوێدا بە یەکەوە ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ چارەسەری. بۆ نموونە، “ڕەشپێستەکان”ی ئەمریکا بە دروشمی ئەوەی کە “ژیانی ڕەشەکانیش گرنگە”[7] بزاڤێکیان لە دژی کوشتنی ڕەشەکان (کە بە دەستی “سپییەکان” دەکوژرێن) وەڕێ خستووە. سپییەکان بە وەڵامی ئەوەی کە “ژیانی هەموومان گرنگە”[8] داوایان لێ دەکەن کە خۆیان وەک ڕەشپێست پێناسە نەکەن و تەنیا وەک هاووڵاتییەکی یەکسان خۆیان ببینن. بە هەمان شێوە، فارسەکان داوا لە کورد دەکەن کە ناسنامەی خۆتان کە هەمان تایبەتمەندیی کوردبوونە بخەنە لاوە و وەک ئێرانییەک داوای مافەکانی خۆتان بکەن. ئەم مێکانیزمی خۆداسەپاندنە لە هەموو جۆرەکانی پێوەندیی باڵادەستی-بندەستیدا بە یەک شێوە کار دەکات. هانا ئارێنت بەباشی لەمە تێگەیشتبوو کاتێک گووتی: “کاتێک وەک جوولەکە هێرشت دەکرێتە سەر، پێویستە وەک جوولەکەیەکیش داکۆکی لە خۆت بکەی… نەک وەکوو ئەڵمانییەک، نەک وەکوو هاووڵاتییەکی جیهان یان وەکوو داکۆکیکەری مافەکانی مرۆڤ.”کاتێک فارس کوردی وەک کورد کردووەتە ژێردەست، مرۆڤی کورددەبێ وەک کورد داکۆکی لە خۆی بکات و هەوڵی ڕزگاری و ئازادی بدات، نەک وەک ئێرانییەک، نەک وەک داکۆکیکەری مافەکانی مرۆڤ، یانوەک خەباتکارێک بۆ مرۆڤایەتی.
وەک لە سەرەوە باس کرا، هەر گرووپێک کە بیهەوێ هەقیقەتی خۆی بەسەر گرووپگەلی تردا بسەپێنێ پێویستە هەقیقەتی خۆی وەک هەقیقەتێکی یونیڤێرساڵ نیشان بدا. گرنگ نییە ئەم گرووپە کێیە و ئەم هەقیقەتەش چییە. ئەمە لۆژیکی خۆسەپاندنە بەسەر “ئەوانی تر”دا. ئەم هەقیقەتە لە گوتارگەلی جیاوازدا و بە مەبەستی خۆسەپاندن وەک هەقیقەتێکی یونیڤێرساڵ بە ناوی جۆراوجۆرەوە باسی لێوە دەکرێ. وەک، مرۆڤایەتی (هەموومان هەر مرۆڤین)، ئایین (هەموومان موسوڵمانین)[9]، دێموکراسیخوازی (دێموکراسیمان دەوێ)، کۆمۆنیزم (هەموومان وەک چینی کرێکار ژێردەستین)، لیبراڵیزم (زەقکردنەوەیتاکگەرایی و مافەکانی مرۆڤ و گرنگینەدان بە مافەکانی بەکۆمەڵ)، پیاوسالاری (هەموومان مرۆڤین بە ژن و پیاوەوە)ناسیۆنالیزمی ئێرانی (هەموومان ئێرانیین) و هتد. ئەم یونیڤێرساڵیتییە لە بەرامبەر تایبەتمەندیدا ڕادەوەستێ و ئامانجی شتنەوە و لەناوبردنی تایبەتمەندیی مرۆڤە، کە هەمان ناسنامەکەیەتی
لەم پرۆسەیەشدا یونیڤێرساڵبوونێک لە ئارادا نییە کە تێکەڵەیەک بێ لە هەموو ناسنەمەکان، یان ناسنامەیەکی هەبێ کە بێلایەن بێ بە نیسبەت هەموو مرۆڤەکان (کە ئەمانە ئەفسانەن و دوورن لە هەقیقەتی ناسنامەی مرۆڤ)، بەڵکوو یونیڤێرساڵیتییەکەهەمان تایبەتمەندی و ناسنامەی گرووپە باڵادەستەکەیە کە بە ناوێکی ترەوە بەسەر گرووپە بندەستەکاندا دەیسەپێنن. ئەو ئایدیای یونیڤێرساڵیتییە، هەر وەک باس کرا، ستراتیژەکەی ئەوەیە کە دەڵێ: هەموومان وەکیەکین و دەست لە خۆجیاکردنەوە (پاراستنی تایبەتمەندی و ناسنامەی خۆتان) هەڵگرن (ناسنامەی ئێمە قەبووڵ بکەن و ببن بە ئێمە).
سەرهەڵدانی گوتاری ناسیۆنالیزمی ئێرانی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی مۆدێڕن لە ئێران. لە دەوڵەتی مۆدێڕنی ئێراندا –کە پاشماوەی داڕمانی ناتەواوی ئیمپراتۆڕییەکە– فارسەکان پێویست بوو گوتارێکی ناسیۆنالیستی چێ بکەن کە ڕەزامەندیی نەتەوەکانی تر وەدەست بهێنن. بۆ ئەم مەبەستەش وشەی “ئێران”یان وەک ناوی فەرمیی دەوڵەت هەڵبژارد. لە ترکیادا چۆن ترکەکان نەیانتوانی گوتارێکی وەها بەرهەم بهێنن، هەوڵیان دا نکۆڵی لە هەبوونی کوردبوون بکەن. لە ئێران، جگە لە کورد، ترک، بەلووچ و ئارەب و ترکمان هەبوون و فارسەکان کە نزیکەی نیوەی جەماوەرن، بە هیچ شێوەیەکی تر نەیاندەتوانی خۆیان لە پێگەی سەروەریدا بهێڵنەوە، بۆیەش گوتارێکی تایبەتییان بەرهەم هێنا. لەم پێناوەدا پڕۆژەی ناسیۆنالیزمی دەوڵەتی لە ئێرانیدا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بەلاڕێدابردنی ناسنامەی نەتەوەکان نەهات کە نکۆڵی لە بوونیان بکات بەڵکوو بەو جۆرەی کە خۆیپێویستی هەبوو دووبارە پێناسەی کردنەوە. بۆ نموونە، لەم قۆناغەدا دەوڵەت، کوردستان، بەلوچستان، فارس و ئازەربایجانی وەک ناوی پارێزگاکان هەڵبژارد و هەوڵی دا جەماوەری سەر بە نەتەوە جیاوازەکان تێکەڵکێش بکات کە ڕێگەی ‘خۆجیاکردنەوە’یان و خۆپێناسەکردنیان لێ بگرێ.
گوتاری ناسیۆنالیزمی ئێرانی، کە بەرهەمی ڕۆشنبیر و نوخبە سیاسیی فارسە، تێزی ئێرانیبوونی داهێنا کە فارسیبوونی ناسنامەی ئەم گوتارە سیاسی-ناسنامەییە بشارێتەوە. واتە لە دیدی ئەوانەوە ئێران یەک نەتەوەیە کە بە شێوەیەکی مێژوویی لە پرۆسەیەکی “پێکەوەژیانی مێژوویی”[10]دا بەرهەم هاتووە. لەم گوتارەدا، زمانی فارسی زمانێکە کە بە ڕەزامەندییەوە بووەتە زمانی ئەم نەتەوەیە کە زمانی هونەر، وێژە، زانست و ژیارە. کورد، ترکی ئازەری، بەلووچ و ئارەب “قەوم”ێکی ئێرانین کە بەشێکن لەم نەتەوەیە، کە ئەگەرچی لەوانەیە زمانی خۆشیان هەبێ، [11] بەڵام بەهۆی بەهێزبوونی زمانی فارسی و لاوازیی زمانەکەی خۆیان بە ڕەزامەندییەوە و لە پرۆسەیەکی مێژوییدا دانیان بە فارسی وەک زمانی فەرمی داناوە. توێژەرە فارسەکانی بواری ناسنامەی ئێرانی هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەیکە زمانی فارسی یەکێک لە هەرە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئێرانیبوونە. بۆیەش پێداگری لەسەر داسەپاندنی زمانی فارسی دەکەن لە پێناو یەکگرتوویی ئێراندا. ئەم زەروورەتی یەکگرتووبوونەش دەمانباتە سەر کۆڵەکەیەکی تری ناسنامەی ئێرانیبوون کە “پاراستنی تەواوێتیی خاکی ئێران”ە.
وەک باس کرا، لەم گوتارەدا، ئێران وەی ئایدیایەک بۆ شاردنەوەی قەومی فارس بەکار دەهێندرێ.[12] واتە ئەگەر ناوی ئێران فارسستان بووایە فارسەکان نەیاندەتوانی بەم شێوەیە پەرە بەم جۆرە سەروەرییە ناڕەوایە بدەن. ئێرانیبوون لێرەدا ئەم ئایدیا یونیڤێرساڵەیە کە تایبەتمەندیی فارسبوون دەشارێتەوە. ئەگەرچی ناوەرۆکی ئێرانیبوونەکە فارسییە، وەلێ فۆرمی گوتارەکە ئێرانییە. ئێرانفۆرم و ڕووکەشێکە بۆ پەرەپێدان بە تایبەتمەندی و بەرژەوەندییەکانی فارس بە ناوی یوناڤێرساڵیتییەوە. ئەرکی ئەم یونیڤێرسالیتییەش چێکردنی هەژموونییە. لە ڕاستیدا، ئێرانیبوون لە جەوهەری خۆیدا بە واتای فارسبوونە؛ئێرانیبووندانپێدانانە بە سەروەریی نەتەوەی فارس بەسەر نەتەوەکانی تردا. هەر بۆیەش، فارسەکان بە حەز و باوەڕەوە خۆیان بە ئێرانی دەزانن، بەس نەتەوە بندەستەکان یان خۆیان بە ئێرانی نازانن یان بە دوودڵی و دڕدۆنگییەوە، لەژێر کاریگەریی ئەم گوتارەدا، وەک ناسنامەیەکی تێکەڵ خۆیان بە “کوردی ئێرانی”، “ترکی ئێرانی”، ”بەلووچی ئێرانی”، “ئارەبی ئێرانی” یان “تورکمانی ئێرانی” دەزانن. بەڵام فارسەکان هیچکات ناڵێن کە ئێمە “فارسێکی ئێرانی”ین. ئەوان وەک ئێرانیبوون تەعبیر لە خۆیان دەکەن و هەردوو ناسنامەی فارسبوون و ئێرانیبوونەکە لای ئەوان ڕێک یەک واتای هەیە. کە وابوو کەسێکی فارس قەت ئەو پرسیارەی لەلا دروست نابێ کە ئایا “فارسێکی ئێرانی”یە یان تەنیا هەر فارسە، بەڵام بۆ کوردێک ئەم پرسیارە دروست دەبێ کە گەلۆ من تەنیا کوردم (و کوردستانیم) یان ئەوەی کە کوردێکی ئێرانیم.
لە ڕوانگەی تیۆری دیسکۆرسەوە، وشەکان و تێگەکان شتێکی نەگۆڕ و تاهەتایی و زاتی نین، بەڵکوو لە بەستێنی دەسەڵات و هێزدا مانای خۆیان وەردەگرن. ئەگەر کورد لە ئێراندا نەتەوەی باڵادەست بووایە، ئەوکات کورد ئێرانیبوونەکەی بە جۆرێک پێناسە دەکرد کە بە واتای کوردبوون بووایە. بەڵام فارسەکان بە شێوەیەکی مێژوویی باڵادەستیی خۆیان سەپاندووە و مانای خۆیان بە ئێرانیبوون داوە.ئێران وشە و تێگەیەکە کە فارس مانای تایبەتی خۆی لەسەر بارکردووە. بۆیەش، کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئێران بەستراونەوە بە سەرەوەریی فارسەوە. بۆ نموونە، زمانی فارسی لە لایەن کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی فارس/ئێرانییەوە وەک زمانی فەرمی و سەرەکیی ئێرانیبوون ناسراوە و ناسێندراوە. واتە کورد ناتوانێ کورد بێ و بە زمانی کوردی بخوێنێ، هاوکاتیش ئێرانی بێ.هەر ئەوەشە کە ناسیۆنالیستێکی ئێرانی ناتوانێ زمانی کوردی بەفەرمی بناسێ. هەروەها، کۆڵەیەکی تری ئێرانیبوون پاراستن و پیرۆزکردنی جوگرافیای ئێرانە وەک یەکەیەکی سیاسی-ئەخلاقیی یەکگرتوو. کەواتە مرۆڤی کورد ناتوانێ خاوەنی خاکی کوردستان بێ و هاوکات خۆی بە ئێرانی بزانێ. ئێرانیبوون واتە تەنیا یەک دەسەڵاتی سیاسیی یەکگرتوو کە ناسنامەکەی لە ئەتنیسیتەی فارسەوە سەرچاوە دەگرێ.
لە حاڵێکدا کوردبوون ناسنامەیەکە کە تایبەتمەندیگەلی نەتەوەیی دەدا بە کۆمەڵگەی کوردستان، لەوانە: جوگرافیای کوردستان، مێژووی هاوبەش، کولتوور، زمان و نەریت، لەمانەش گرنگتر: ڕامانی کوردانە بۆ جیهان و هەروەها چارەنووسی هاوبەش. کوردستانیبوون ناسنامەیەکی نەتەوەییە کە لەسەر بنەمای ئەو کوردبوون دادەمەزرێ. کوردبوون تەنیا ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناگرێتەوە بەڵکوو هەموو کوردستان دەگرێتەوە. لێرەوە، کوردستانیبوون سەرەوەریدانە بە مرۆڤ و نەتەوەی کورد وەک خاوەنی کورد و کوردستان. بۆیە کە دەگوترێ کورد ئێرانی نییە یەکێک لە دەلالەتە سیاسییەکانی ئەوەیە کە کوردستانیش نابێ بەشێک بێ لە خاکێک کە لەژێر کۆنترۆڵی فارسدا بێ. لێروە ئیتر هەموو بنەما لەرزۆکەکانی تێزی ئێرانیبوون هەڵدەوەشێنەوە. بەبێ هەڵوەشاندنەوەی ئەو چیرۆک و حیکایەتەی ئێرانیبوونەش، کورد ناتوانێ ناسنامەی نەتەوەیی خۆی فۆڕموولە بکات. قۆناغی سەرەتایی بۆ چێکردنی گوتارێکی پتەوی نەتەوەیی خۆڕزگارکردنە لە چیرۆکی داسەپێندراوی گوتاری سیاسی-فیکریی نەتەوە باڵادەستەکان–ئەم بەڵگاندنە بۆ بەشەکانی تری کوردستانیش هەر ڕاستە. لەبەرئەوەیە کە خۆپێناسەکردن وەک “کوردی ئێرانی”، کە خۆی لە دروشمی “خۆمان لە هەموو ئێرانییەک بە ئێرانیتر دەزانین”دا فۆرمولە دەکات، هەڵگری دژیەکییەکی قووڵە کە ئەمڕۆ یان سبەی هەڵدەوەشێتەوە.[13]
بۆ ئەوەی کە بزانین چۆن گوتاری ئێرانیبوون خۆی داسەپاندووە، دەتوانین چەند پرسیارگەلێ جیاواز ئاراستەی مرۆڤی کورد و هەروەها فارسەکانیش بکەین. لەوانە: بۆچی وشەیەکمان بە ناوی “فارس تبار ایرانی” نییە، لە حاڵێکدا “کردتبار ایرانی”مان هەیە؟ بۆچی نابیستین فارسەکان وەک ئێمەی کورد بڵێن “خاوەنی ڕەسەنی ئێران ئێمەین و خۆمان لە هەموو ئێرانییەک بە ئێرانیتر دەزانین”؟ چما ئەوان بە ئێمەی کورد دەڵێن کە ئێوە کۆنترین و ڕەسەنترین قەومی ئێرانن و خاوەنی مێژوویی ئەو “نیشتمان”ە ئێوەن، وەلێ ئێمەی کورد ناڵێین کە ئێوەی فارس خاوەنی کۆن و ڕەسەنی ئەم نیشتمانەن؟ ئەگەر کورد خاوەنی ئێرانن چما زمانی کوردی تاکە زمانی فەرمی نییە لە ئێراندا بە جۆرێک کە فارسەکانیش بە کوردی بخوێنن؟ (لەمە گەڕێن کە کوردی وەک زمانی فەرمی هەر یاساغە).
بۆچی هەر لەناو دەوڵەتی ئێراندا ئازەربایجان، بەلووچستان و کوردستان هەن، بەڵام “فارسستان”ێک نییە؟[14] بۆچی بواری خوێندن و توێژینەوەی کوردناسی[15] هەیە، بەس “فارسناسی” نییە، بەڵکوو ئێرانناسی[16] هەیە؟ بۆچی مێژووی ئێران لە کوروشی پارسییەوە دەست پێ دەکات و تەنیا ئەم قۆناغە لە مێژوویە کە گەشەی پێ دەدرێ و وەک قۆناغی زێڕینی مێژوویی لای فارس/ئێرانییەکان باس دەکردرێ؟ بۆچی مێژووی ئێران لە میدەکانەوە دەست پێ ناکات؟ چما لە دەرەوەی ئێران کوردمان هەن، بەس لە دەرەوەی ئێران “کوردی ئێرانی”مان نین؟[17] بۆ نموونە، کوردی ترکیا ناڵێن ئێمە کوردی ئێرانیین. بۆچی گوتاری میدیای فارسەکان وشەی “کردزبان” تەنیا بۆ کوردی ڕۆژهەڵات بەکار دەهێنن. بۆ نموونە، مەبەستی میدیای فارسی لە “کردزبان” کوردی باکوور یان ڕۆژاڤا نییە. لۆ بە کوردستان دەبێژن “مناطق کردنشین” (ناوچەی کوردنشینەکان)[18] بەس بە خاکەکەی خۆیان نابێژن “مناطق فارس نشین” (ناوچەی فارسنشینەکان)؟ چما سەربەخۆییخوازی (جوداییخوازی) کورد، تەنانەت سەربەخۆییخوازی ترک، بەلووچ و ئارەبیش هەن، بەس جوداییخوازیفارسمان نین؟ بۆچی ئەگەرچی هیچ نەتەوەیەک حەز ناکات خاک و نیشتمانی خۆی دابەش بکات، بەڵام کورد حەز دەکات ئێران دابەش بێ؟ واتە چما کورد خۆی بە خاوەی خاکی ئێران نازانێ؟[19]
ئەگەرچی وەک لە سەرەتادا باسم کرد، مرۆڤی کورد مافی خۆیەتی کە چۆن خۆی پێناسە بکات. بەڵام هەموو ئەو کوردانەی کە خۆیان بە کوردی ئێرانی دەزانن پێویستە ئاگاداری چۆنێتیی بەرهەمهاتنی گوتاری زاڵی ئێرانیبوون بن و بتوانن وەڵامی ئەم پرسیارگەلە بدەنەوە کە باسکران. هەروەها پێویستە دەلالەتە سیاسییەکانی ئەم جۆرە پێناسەیە (کوردی ئێرانی) لەبەرچاو بگیرێن. گەلۆ کورد نەتەوەیە یان وەک فارسەکان دەڵێن “قەوم”ە یان ئەوەی کە ئەتنیکە؟ کورد ئەگەر نەتەوەیە ئەی ئێران چییە؟ ئایا کورد دەتوانێ نەتەوە بێ و هاوکاتیش سەر بە نەتەوەیەکی تر بێ؟ گوتاری “کوردی ئێرانی” چۆن دەتوانێ خۆی لەم دژییەکییە دەرباز بکات کە لە لایەکەوە، گوتاری کوردبوون/کوردستانیبوون پێی وایە کورد نەتەوەیە و کوردستان زێدی کوردە، لە لایەکی تریش گوتاری ئێرانیبوون لە بنەڕەتدا نکۆڵی لە کورد وەک نەتەوە و کوردستان وەک نیشتمانی کورد دەکات؟ (بێگومان نکۆڵی لە کورد وەک “قەوم” ناکات)، واتهگرنگە بزانرێ کە کۆی ئامانجی گوتاری ئێرانیبوون نکۆڵیکردنە لە بەفەرمیناسینی کورد وەک نەتەوە و کوردستان وەک نیشتمانی کورد.
لەم نێوانەدا، بەرەیەکی سیاسی هەیە کە ئەگەرچی خۆی بە کورد و کوردستانی دەزانێ، بەڵام پێی وایە کە لە کایەی سیاسی لەگەڵ فارسەکاندا پێویستە کورد بڵی “کوردی ئێرانی”م، بۆ ئەوەی کە بتوانێ ئامانجی فیدراڵیزم بپێکێ و ستراتیژی سیاسیی خۆی بشارێتەوە. دیارە ئامانجی ئەم وتارە ئەمە نییە کە باس لەمە بکات کە بۆچی سەربەخۆیی دەبێ ئامانجی کورد بێ، نەک فیدراڵیزم، بەڵام ئەگەر وایدابنێین کە نوخبەی سیاسیی کورد بە دوای ڕێگاچارەسەری فیدراڵی یان کۆنفیدراڵییشدابێ، ئەوە مەسەلەیەکی سیاسییە و پێوەندی بە ناسنامەی کوردەوە نییە. ناسنامەی نەتەوەیی شتێک نییە کە دانوستانی سیاسی لەسەر بکردرێ، بەڵکوو دانوستان لەسەر بەرژەوەندییە ناستراتیژییەکان دەکردرێ. هەر بۆیەش، ئەگەرچی ئەز لەم باوەڕەدام کە تەنیا سەربەخۆیی دەبێ ئامانجی بزاڤی کوردستان بێ، بەس نەتەنێ بەرەی سەربەخۆییخواز، بەڵکوو بەرەی فیدراڵخواز یان کۆنفیدراڵخوازیش پێویستە زۆر بە ئاشکرا باس لە بەفەرمیناسینی کورد وەک نەتەوە بکەن.[20]لەبەرئەوەیکە گرنگە بزانرێ کەفیدراڵیزم و کۆنفیدراڵیزم مۆدێل و ڕێگاچارەسەری سیاسین، نەک مۆدێلێک بۆ دیاریکردنی ناسنامەی کورد.

ئەم وتارە لە ماڵپەڕی وێژماندا بڵاو کراوەتەوەwejman.net
[3]هەڵبەت لێرەدا گرنگە ئاماژە بدرێ کە ئێرانیبوون ناسنامە نییە بەڵکوو ناسنامەیەکی ساختەیە. لەم واتایەدا، ناسنامەی ئێرانیبوون ڕۆڵی ئایدۆلۆژیا دەگێڕێ و ‘وشیاری هەڵە”(false consciousness) دەخووڵقێنێ. بۆ بەڵگاندنێکی هاوشێوە بڕوانە: ڕستمی، مەسعود. 2018.پروبلماتیک مبارزه؛ خوانش فراایدولوژی.
[4]Universal
[5]Particularity
[6]سپاسی هێمن حسێنی دەکەم کە ئایدیای کەڵکوەرگرتن لەم بەڵگاندنە لە گفتوگۆیەک لەتەک ئەو بە زەینمدا هات. گفتۆگەکەمان سەبارەت بە بەڵگاندنی سڵاڤۆی ژیژەک بوو. لە دیمانەیەکدا کە ژیژەک باس لە چۆنێتیی خۆسەپاندنی “سپیپێست”ەکان دەکات بەسەر “سوورپێست”ەکان و “ڕەشپێست”ەکاندا.
[7]Black Lives Matter
[8]All Lives Matter
[9]بۆ خوێندنەوەی کارێکی باش لەمبارەوەبڕوانە: “کوردەکانی سەرگەردان و برا موسوڵمانەکانیان”لە نووسینی جەماڵ نەبەز.
[10]ئەمە یەکێکە لە کاکڵە سەرەکییەکانی ئەم گوتارە کە فارسەکان بە “همزیستی تاریخی” (پێکەوەژیانی مێژوویی) باسی دەکەن.
[11]هاوکات فارسەکان ئەم گریمانەش باس دەکەن کە ئەمانە زمان نین و زاراوەن. بەڵام لە دوای چەند دەیە، لەم دواییانەدا ئەم گریمانەیەیان تووشی گێچەڵ بووە، وردەوردە خەریکن پاشەکشەی لێ دەکەن.
[12]لە مێتۆدی شیکارییڕەخنەییگوتاردا (critical discourse analysis)ئامانجئەوەیەئاشکرایبکەین کە چۆن بکەرەکە لە پێکهاتەی زمانیداخۆی دەشارێتەوە. میناک، ئەگەرفارسێک بەوپەڕی بەکارهێنانی لۆژیکەوەو لەژێر گوشاردا بیهەوێ دان بەمەدابنێ کە ناهەقی لە کورد کراوە لەمڕستەیە کەڵکوەردەگرێ: “من قبول دارم کە بەشماکوردهاظلمشدهاست”. لێرەدائاخێوەری فارس (کە سەر بە گوتاری ناسیۆنالیزمی ئێرانییە) لەپێکهاتەیکاری نەناسراو (passive verb) کەڵک وەردەگرێ کە دان بەمەدانەنێ کە فارس هەقی کوردی پێشێل کردووە. واتە ناڵێ کە “من قبول دارم کە ما فارس ها به شما کوردها ظلم کردەایم”. بەمجۆرە ئەگەرچی دیارە کە ماف و ئازادیی کورد پێشێل کراوە، وەلێ ڕوون نییە کە کێ ئەو مافەی پێشێل کردووە. وەک دەبیندرێ بکەر بەردەوام لە گەمەی زمانی و سیستەمێکی واتاییدا (گوتار) خۆی دەشارێتەوە. بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم مێتۆدە بۆ شیکاریی ڕەخنەیی گوتار بڕوانە:
Fairclough, Norman. 1995. Critical Discourse Analysis: New York: Longman, 1995
[13]ئاماژەکان لە فەزای گشتیی مەجازیی کوردستاندا ئەوەمان پێ دەڵێن کە ئەم گوتارە لەناو نەوە نوێیەکاندا لاواز بووە و موناقشە لەسەر دژییەکی ئەم دوو ناسنامەیە لە هەناوی زۆربەی موناقشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا دەبیندرێ.
[14]تەنانەت گوتاری ناسیۆنالیزمی ئێرانی بۆ هەر نەتەوەیەکی بندەست لە”ئێران”دا پارێزگایەکی دیاریکردووە کە ناسنامەی نەتەوەکان بۆ ئاستی “قەوم” نزم بکاتەوە. بەسەرنجێک بە ناوی پارێزگاکانیش دەردەکەوێ کە هەمدیسان پارێزگای کوردستان، بەلووچستان و ئازەربایجان هەن. کە دەگاتە ناوی پارێزگای فارسەکان، ناوی پارێزگای”فارس”ە نەک فارسستان.
[15]Kurdologyیان Kurdish Studies
[16]Iranistics, Iranologyیان Iranian Studies
[17]ئەگەرچیلە لایەکی تریشەوە، فارسەکانبۆ پەرەپێدان بە زاڵێتیی مێژوویی خۆیان هەوڵ دەدەن کە بڵێن کورد لە هەر شوێنێک بن هەر ئێرانین و چالاکانە دژایەتیی سەربەخۆیی کورد لە بەشەکانی تری کوردستانیش دەکەن. لەمەش زیاتر، ڕەوتێکی هزریی کۆنیانهەیە کە دەڵێ نەتەنێ کورد لە ئێراندا مافی سەربەخۆیی نییە، بەڵکوو ئەگەر کورد لە بەشێکی تری کوردستانیشدا بگاتە سەربەخۆیی هەر ئێرانییە. دەکرێ جەوادی تەباتەبایی وەک نموونەیەکی نوێ و دیاری ئەم گوتارە فیکرییە شۆڤێنیستییە ببینین کە پێی وایە “ئێران” یەک ئایدیا و تیۆرییە (ئێرانشاری) کە کورد و ترک و زۆر “نەتەوە”ی تریش دەگرێتەوە. ئەو لەو باوەڕەدایە کە ئەم نەتەوانە ئەقڵییەتیان ئێرانییە و ئەگەر سەربەخۆش ببن هەر سەر بە هزری ئێرانین.بۆ زانیاری زیار بڕوانە: http://iranshahri.com/
بۆ ڕەخنەیەک لەسەر هزری سیاسیی تەباتەبایی بڕوانە ئەم وتارە فارسییە:حاجیزادە، جلال. (1395). تأملی بر نظریه انحطاط و زوال اندیشه در ایران. گۆڤاری بیروهزر.
[18]خۆپاراستن لە وشەی کوردستان لە دیسکۆرسی ئێرانیدا و دەکارخستنی دەستەواژەی “ناوچە کوردنشینەکان” بەو ئامانجەیەکە بڵێن کوردستان خۆی نیشتمانێک نییە بەڵکوو تەنیایەک نیشتمان هەیە ئەویش ئێرانە. لەم ڕوانگەوە، دەکرێ لەم”نیشتمانەی ئێران”دا لە شوێنێک کوردنیشتەجێ بن و لەشوێنێتریش ترک، ئارەب، فارس، تورکمان، یان بەلووچ. کەوابوو کوردستان نیشتمان و زێدی کورد نییە بەڵکوو ناوچەیەکە کە لە ئێستادا کورد لەوێ نیشتەجێن. دەلالەتێکی سیاسیی ئەمەش ئەوەیە کە دەکرێ خەڵکانی تر لەوێ نیشتەجێ بکرێن(گۆڕینی دێموگرافیی کوردستان). دەلالەتێکی گرنگتری تر ئەوەیە کە کوردستان یەکەیەکی نەتەوەیی نییە، واتا نەتەنیا نابێ سەربەخۆ ببێ بەڵکوو لە مۆدێلی خودموختاری یان فیدراڵییشدا کوردستان نابێ یەکەیەکی سیاسی بێ–واتە نکۆڵیکردن لە نەتەوەبوونی کورد.
[19]مەبەست ئەوە نییەکە هەموو کورد حەز دەکات ئێران دابەش ببێ، بەڵکوو مەبەست بەراوردی ڕوانگەی کوردە لەگەڵ فارسدا بە نیسبەت نیشتمانی “کوردستان” و “ئێران”، ئەگینا فارس/ئێرانییەکان هەتا ئەمڕۆش ئەم ئازادییەیان لە کورد زەوت کردووە کە کورد لە ڕیفراندۆمێکی ئازاددا تەعبیر لە ناسنامەی خۆی بکات.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 836 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdia.net
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەهاباد
شار و شارۆچکەکان: سنە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 02-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 836 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.156 KB 02-04-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
کورتەباس
بە وێنە.. نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولیر بەردەوامە
ژیاننامە
شلێر غەفور ژاژڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
ژیاننامە
شیراز ئیبراهیم
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
سەرهەد محەمەد حاجی قادر
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
کورتەباس
تەونکردن لە کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕوپێوى ئامارى چاندراوى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2011-2012
کورتەباس
خۆشاوى پێنجوێن
پەرتووکخانە
ڕووپێوى رووبەرە چاندراوەکانى بەروبوومى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
دکتۆر میران
پەرتووکخانە
ڕِاپۆرتى کشتوکاڵى بەروبوومەکانى هاوینە وەرزى چاندنى 2013
کورتەباس
مەزاری نەوەکانی میرنشینی سۆران لە گۆڕستانی گەڕەکی خانزاد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
ژاڵە ساڵح
ژیاننامە
عەلی عەریف حەمید
ژیاننامە
دکتۆر ئومێدی شار
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتى بەرهەمى بەروبوومى هاوينە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
ژیاننامە
نێرگز عەزیز بابا
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
کورتەباس
مۆزەخانەی ورمییە گەوهەرە مێژووییەکانی لە ئامێز گرتووە
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
ژیاننامە
گەلاوێژ ساڵح خزر بندیان
پەرتووکخانە
توێژینەوەیەک لەبارەی: ڕوانگەی ئیسرائیل بەرامبەر کورد چەندە ستراتیجیە چەندە تاکتیکیە؟

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
زاهیر عەبدوڵڵا
24-09-2010
هاوڕێ باخەوان
زاهیر عەبدوڵڵا
ژیاننامە
کەریم دەشتی
20-01-2011
هاوڕێ باخەوان
کەریم دەشتی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
08-11-2024
هاوڕێ باخەوان
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
21-11-2024
کشمیر کەریم
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
کورتەباس
شوێنەواری کفری: دەستدرێژی کراوەتە سەر شوێنەوارێکی مێژوویی، کە تەمەنی زیاتر لە 2 هەزار ساڵە و ڕووبەرێکی زۆری زەوییەکەیان کێڵاوە
23-11-2024
سارا سەردار
شوێنەواری کفری: دەستدرێژی کراوەتە سەر شوێنەوارێکی مێژوویی، کە تەمەنی زیاتر لە 2 هەزار ساڵە و ڕووبەرێکی زۆری زەوییەکەیان کێڵاوە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتى بەرهەمى بەروبوومى هاوينە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
توێژینەوەیەک لەبارەی: ڕوانگەی ئیسرائیل بەرامبەر کورد چەندە ستراتیجیە چەندە تاکتیکیە؟
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى رووبەرە چاندراوەکانى بەروبوومى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕوپێوى ئامارى چاندراوى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2011-2012
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕِاپۆرتى کشتوکاڵى بەروبوومەکانى هاوینە وەرزى چاندنى 2013
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕاپورتى کێلگەکانى پەلەوەر لە هەرێمى کوردستان 2013
25-11-2024
هەژار کامەلا
ڤیدیۆ
حەبیبوڵڵا خانی سنە ئەو کوردەی ملی بۆ ڕەزا شا کەچ نەکرد
25-11-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ئامارەکانى کەش و هەوا لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە ماوەى ساڵانى 2012-2020
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
پوختەى ئاماری سامانى ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2023
25-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
پوختەى داتاى بەروبوومە کشتوکاڵيەکان 1969-2023
25-11-2024
هەژار کامەلا
ئامار
بابەت
  527,265
وێنە
  112,108
پەرتووک PDF
  20,585
فایلی پەیوەندیدار
  106,859
ڤیدیۆ
  1,596
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
290,177
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,812
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,274
عربي - Arabic 
31,932
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,655
فارسی - Farsi 
11,171
English - English 
7,786
Türkçe - Turkish 
3,684
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,643
پەرتووکخانە 
25,993
کورتەباس 
18,927
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,009
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,494
بەڵگەنامەکان 
8,402
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,492
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
764
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
ئیدیۆم 
51
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,158
MP4 
2,660
IMG 
205,841
∑   تێکڕا 
240,986
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
کورتەباس
بە وێنە.. نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولیر بەردەوامە
ژیاننامە
شلێر غەفور ژاژڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
ژیاننامە
شیراز ئیبراهیم
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
سەرهەد محەمەد حاجی قادر
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
کورتەباس
تەونکردن لە کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕوپێوى ئامارى چاندراوى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2011-2012
کورتەباس
خۆشاوى پێنجوێن
پەرتووکخانە
ڕووپێوى رووبەرە چاندراوەکانى بەروبوومى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
دکتۆر میران
پەرتووکخانە
ڕِاپۆرتى کشتوکاڵى بەروبوومەکانى هاوینە وەرزى چاندنى 2013
کورتەباس
مەزاری نەوەکانی میرنشینی سۆران لە گۆڕستانی گەڕەکی خانزاد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
ژاڵە ساڵح
ژیاننامە
عەلی عەریف حەمید
ژیاننامە
دکتۆر ئومێدی شار
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتى بەرهەمى بەروبوومى هاوينە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
ژیاننامە
نێرگز عەزیز بابا
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
کورتەباس
مۆزەخانەی ورمییە گەوهەرە مێژووییەکانی لە ئامێز گرتووە
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
ژیاننامە
گەلاوێژ ساڵح خزر بندیان
پەرتووکخانە
توێژینەوەیەک لەبارەی: ڕوانگەی ئیسرائیل بەرامبەر کورد چەندە ستراتیجیە چەندە تاکتیکیە؟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.672 چرکە!