دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە:
لە 4ی نیساندا، سەرەتا جەژنی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گەلی کورد، ژنانی کورد و دۆستانی کورد، لە هەموو گەلانی برا و لە جیهانی دیموکراسی پیرۆز دەکەین. لەگەڵ ئەوەدا ئێمە یادی شەهیدانی 4ی نیسان دەکەینەوە، کە بوونە سیمبولی دڵسۆزی و وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، یادی هاوڕێ مەعسووم کارائۆگلان و مستەفا داگ بە ئومێد و منەتێکی گەورەوە دەکەینەوە.
4ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەرایەتییە، یەکێک لەو ڕۆژانەیە، کە مانای قوڵی بۆ گەلی کورد و ژنان هەیە. مژدەبەخشی ژیانەوەیە بۆ گەلی کورد. مژدەی ئەوەیە، کە گەلی کورد ئەوەندەی نەمابوو هەبوونی خۆی لە دەست دەدات، بەڵام دووبارە بە هەبوونی خۆی گەیشتەوە. مژدەی ژیانێکی ئازادە، بۆیە گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد 4ی نیسان بە ورە و حەماسەتێکی زۆرەوە پیرۆز دەکەن. ئەوان ئەمە وەک سەرلەنوێ لە دایکبوونەوە دەبینن. وەک ڕۆژی لە دایکبوونی خۆیان، وەک ڕۆژی هەبوونی خۆیان دەیبینن و بەو شێوەیە پیرۆزی دەکەن.
4ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ وەک چالاکییەک بە شێوەیەکی ڕێکخستنکراوانە و جەماوەریانە لە دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەریهەڵدا. یەکەمجار 4ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەرایەتی لەلایەن ژنانی کورد و بە ئیرادەی ژنانی کورد وەک چالاکییەکی ئیکۆلۆژیک و ژینگەپارێزانە و شاییەکی دیموکراتیک بڕیاری لەسەر درا. پاشان گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان لە 4ی نیسان دا هاتنە دەرەوە و ڕژانە گۆڕەپانەکان و خاوەندارییان لە ڕێبەرایەتی کرد، هەموو ساڵێک بە ئاهەنگی مەزنەوە پیرۆزیان دەکرد و ئاهەنگیان دەگێڕا و بە تێپەڕبوونی کات بووە ڕێز و ڕێچکە. لەم ڕووەشەوە ئاهەنگگێڕان و پیرۆزبایکردنی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی لە 4ی نیساندا بووە بە چالاکیی ژنان. یەکخستن و بە یەکتر گەیاندن و کۆبوونەوەی ژنان و ڕێبەرایەتییە. خۆشەویستی، یادکردنەوە و دڵسۆزیی قووڵی ژنانی کوردە بۆ ڕێبەر ئاپۆ، بۆیە هەموو 4ی نیسانێک بە پێشەنگایەتیی ژنانی کورد ڕۆژی کۆبوونەوە و خۆ یەکخستنە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و یەکتر لە ئامێزگرتنە.
گەلی کورد تاوەکو پێش پێکهاتنی ڕێبەرایەتی گەورە، دوژمنان مەحکومی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنیان کردبوون. جەڕجەڕەی جینۆسایدی جەستەیی و کولتووریی تێپەڕاندبوو. سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردنێکی گەورەی بەسەردا سەپێنرابوو، تەنها بە سنوورداری لە ڕووی بایەلۆژییەوە مافی ژیان جەستەییان هەبوو. ئەو مافەی ژیان لە چوارچێوەی سنوورە بایۆلۆژییەکاندا، بە مەرجی نکۆڵیکردن لە کولتور و ناسنامەی خۆی پێی دەدرا، واتە بە وڵات و کولتووریشەوە، ناوی کورد لە مێژوو لابرا، بۆیە لە 4 ی نیساندا لە دایکبوونی ڕێبەرایەتی بۆ کورد، کە ناوەکەشی لە مێژوو لابرابوو، ڕۆژی دەستپێکی چیرۆکی لەدایکبوونی کوردە.
بۆ کورد جارێکی تر لەدایکبوونی دەرفەت بۆ نەورۆزبوونە. بۆ ئەو کۆمەڵگایەی نەورۆزی لە دەست دابوو، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگاتەوە بە نەورۆزی خۆی. بۆ ئەو کۆمەڵگایە، کە ڕۆژی ڕووناکی خۆی لە دەست دابوو، واتای دووبارە گەیشتنەوەیە بە ڕۆژی ڕووناکی خۆی. لەم ڕووەشەوە 4ی نیسان، لە دایکبوونی ڕێبەرایەتی، کۆتایهاتنە بە کۆمەڵکوژیی سەد ساڵە لە دژی کورد.
ئەو سەردەمە، کە بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بووە هۆی دروستبوونی سەردەمێکی نوێ بۆ کوردان. وایکرد گەلی کورد بە ڕەگی مێژوویی خۆی و ئەو ناسنامەیە بگاتەوە، کە لەدەستی دابوو. وایکرد چاوی بۆ ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی و ژیانێکی شکۆدار بکرێتەوە. گەلی کوردی لە نێو گەلانی جیهاندا کردە گەلێکی خاوەن شەرەف و شکۆ، خاوەنی ڕێز و شکۆ و بەها. گەلەکەمان سەرەڕای ئەو دڕندەییە سەختەی لە دژی ئەنجام دەدرا و کە ئازارە بێ هاوتایەی پێیگەیشتوو و چەشتویەتی، بە قوربانیدان، تاوەکو دێت تێکۆشانی خۆی لەو ڕووەوە بەهێزتر و گەشاوەتر دەکات، چونکە دەزانێت هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگای ڕزگارییە و باوەڕی بەوە هەیە، بۆیە ئەو ئازارە، کە دەیچێژێت دەبێتە هۆی پاراستنیشی، بۆ ئەوەی ئەوە ئەنجام بدات جوانیی تازە و کانی دەستکەوتە نوێکانی شۆڕش بە پێداگرییەوە دەپارێزێت و لەو چوارچێویەدا دەجوڵێتەوە.
ژیانەوەی کورد کە بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بۆ کولتور و باوەڕ و ناسنامەی گەلانی تریشە لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەو ڕاستییە، کە کورد ڕۆژانە دەژین و هەروەها واقیعی مێژوویی و کۆمەڵایەتی گەلەکەمان و ئەوەی ئەم ڕۆحەی کۆکردۆتەوە و ئەم کولتورە سەریهەڵداوە، ڕێبەر ئاپۆیە، کە لە واقیعی کۆمەڵایەتیی مێژوویی گەلەکەماندا ئەم ڕۆح و کولتورەی هەبووە، ئەو ڕۆحی خوشکایەتی و برایەتییەی گەلان لە مێژوودا ژیاون لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیندوو بووەتەوە، ئەم وشیاری و هۆشمەندیە ڕۆحی و کولتوورییە کۆمەڵایەتی و مێژووییە، کە ئەمڕۆ بە ڕێبەرایەتی گەلی کورد لە شێوەی نەتەوەیی دیموکراتیدا دروست دەکرێت، ئەو زستانە ڕەشە، کە نەتەوە دەوڵەتیان هێنایە کایەوە و بەرژەوەندیی گەل و کولتور و باوەڕەکان تێکدەشکێنێت و وێرانی دەکات، ڕێگای نوێ بۆ بەهاری ڕاستیی نوێ بۆ نەورۆزی ڕاستەقینەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە.
گەلەکەمان سەرکەوتوو بوون، کە نەورۆزی 2022 بکەنە نەورۆزی ڕێبەرایەتی. بە بڕیاری خۆی لەسەر ئەو بابەتە، لە گۆڕەپانەکاندا ڕەنگی نەورۆزیان سەلماند، داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان بە دەنگی بەرز بە گوێی هەمواندا دا. پەیامێک، کە گەورەترین ئامانجی گەلی کورد ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە و چیتر ئەوە دواناخرێت و ئەمەش داواکاری سەرەکیی و ئەوەی زۆر بە ڕوونی خستەڕوو. هێرشی پۆلیسی ڕژێمی فاشیست لەکاتی پیرۆزبایکردنی ئاهەنگی نەورۆز بۆ سەر بڵندگۆ و موکبەرەکان نەیتوانی هاواری 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، کە لە لەلایەن ملیۆنەها کەسەوە بە یەک دەنگ دەوترایەوە، بشارێتەوە. نەیدەتوانی هاواری بێ سەرۆک ژیان نابێت سەرکوت بکات.
گەلی کورد لەگەڵ دۆستانی خۆی لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزی 2022 زۆر پەیامیان ڕاگەیاند. بەڵام لەم نەورۆزە بێ هاوتایەدا، گرنگترین پەیام کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز دران ئەوە بوو کە بە یەک دەنگ داواکرا کە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەستبەجێ هەڵبگیرێت و لە ڕووی جەستەییەوە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت. گەلەکەمان دەیەوێت ئیتر ڕێبەر ئاپۆ لە ناو خۆیاندا ببینن. دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا ببینن. دەیانەوێت نەورۆزەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا پیرۆز بکەن و پێداگری تێکۆشان کە ئەوە لە ڕووی کردەوەوە دەستەبەر بکات، ئه و خواست و ئیرادەیە هاتوەتە ئاراوە. دەبێت دەوڵەتی تورک و حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەروەها ئۆپۆزسیۆنی فەرمی تورکیا ئه و داواکارییەی گەلەکەمان کە لە ڕووی یاساییشەوە ئیتر بواری بۆ ڕەخساوە، بە باشی بیبینن و بە دروستی بیخوێننەوە.
نەدەوڵەتی تورکی داگیرکەر، نە حکومەتی فاشیست نە ئۆپۆزسیۆنی فەرمیش ناتوانن چاویان بەسەر ئه و ڕاستیەدا بنوقێنن. ناتوانن زیاتر خۆیان له و ڕاستیە بدزنەوە. لەبەر ئەوەی تا دەرگاکانی ئیمراڵی نەکرێنەوە، تا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت و ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت، هیچ کێشەیەکی مێژوویی و ڕۆژانە کە وەک دێوەزمە لەبەردەم تورکیادان، چارەسەر نابن.
وێڕای هەموو ئاستەنگەکانیش، ئێمە سڵاو لە هەڵوێستی پێداگرانە و خۆڕاگرانەی گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز دەکەین. لەپێشەوە ئێمە هەڵوێستی گەلەکەمان لە باکور کە ستەم و زۆرداری فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیان لەسەر، ئه و هەڵوێستە بە ئیرادە و بێهاوتایەی گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو ئه و شوێنانەی تێیدا دەژین، ئه و هەڵوێستە بێ هاوتایەیان کە لە نەورۆزدا نیشانیاندا پیرۆز دەکەین. گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان، لەم نەورۆزەدا گورزێکی مێژووییان لە ڕژژێم و سیاسەتی پاکتاوکەری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست وەشاند. ڕژێمی فاشیستی پاکتاوکاریان تووشی پەشۆکان و شڵەژان کرد.
گەلی کورد، به و هەڵوێستە پڕ جۆش و بە بڕیارەی کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز نیشانیدا، لەکاتی ساڵیادی لەدایکبوونی 4 ی نیسان و دواتریش، تەواوی ساڵی 50 هەمینی ڕێبەرایەتی دەگەیەنێتە هێزێکی گەورەی ڕێکخراوەیی و ئاستی چالاکیەکی باڵا. ئێمە وەک بزوتنەوە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری ڕەها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی، لە چەق و ناوەندی هەموو خەباتەکەماندا جێگیر دەکەین و خەباتەکەمان بە دید و ڕوانینی نەورۆزی 50هەمینی ڕێبەرایەتیەوە دەبێت. له و چوارچێوەدا ئێمە داوا لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان، دۆستانی بەنرخ، هەروەها داوا لە ژنان و گەنجانی کوردستان دەکەین، بەمەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری ڕەها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی جەستەیی گوڕ بە تێکۆشان بدەن، کاری ڕێکخستن بەهێزتر بکەن و چالاکیەکانیان زیاتر پڕکاریگەر بکەن و داوا لەهەمووان دەکەین له و شوێنانەی لێی دەژین دار بنێژن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!