دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئێمە 73مین ساڵڕۆژی لەداکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ناخی دڵەوە پیرۆز دەکەین، خۆشەویستی و ڕێزی خۆمان پێشکەش دەکەین. 73مین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆ لە گەلانی کوردستان و مرۆڤایەتی پیرۆز بێت. لە کوردی ئازاد، بە تایبەتی لە ژنانی ئازاد پیرۆز بێت. ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لە مێژووی گەلی کوردستاندا، لەدایکبوونێکی نوێیە، ڕۆژی لەدایکبوونی کوردی ئازادە.
دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، گەلی کرد لەنێو گەمارۆی کۆمەڵکوژی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و دەوڵەتانی داگیرکەردا، بەرەو تێکچوون و بڵاونوونەوە چووبوو. لە بەرانبەر ئەم دۆخەدا گەلی کورد، زۆر جار ڕاپەری، بەڵام بەداخەوە نەیایتوانی خۆی لەنێو ئەو گەمارۆی کۆمەڵکوژیەدا دەربهێنێت و خۆی ئازاد بکات.
ڕێبەر ئاپۆ لە 4ی نیسانی 1949 لەنێو ئەو دۆخەی گەمارۆی کۆمەڵکوژیەدا لەدایکبوو. لەو سەردەمەدا ڕاستی خۆی و گەلەکەی ناسی. وەک کوردێکی ئازاد، لە بەرانبەر گەمارۆی کۆمەڵکوژی و لە بەرانبەر ئەو کوردانەی کە هاوکاری دوژمنانیان کرد، ڕێپێوانی ڕێبەرتی مێژوویی دەستپێکرد.
ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێکخستنکردنی پەکەکە، دووەمین میلادی خۆی ئەنجامدا. بە تێکۆشانی پەکەکە، بە ەبرخۆدانی ئارگەکە و ئەرنەکە لە چوار پارچەی کوردستان، هیوا و متمانەی گەلی کورد گەورە بوو. گەلی کورد لە وڵات و لە دەرەوەی وڵات لە بەرانبەر داگیرکەران تێکۆشانی خۆیان بەرەو پێشەوە برد.
ڕێبەر ئاپۆ لە کەسایەتی ژنی کورددا، ژنانی وەک گەورەترین نەتەوەی ژێردەستە پێناسە کرد. پێوانەی ئاستی ئازادی کۆمەڵگاشی بە ئاستی ئازادی ژنەوە بەستەوە و وتی، تاوەکو ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵها و نەتەوە ئازاد نابێت.'
لەگەڵ ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کوردستان بە تێکۆشانی ئازادی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگیەکی نوێی دروست کرد. دەوڵەتانی پیلانگێڕ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئەو کوردەی کە بوو بە هاوکاری دەوڵەتی تورک، واتە پەدەکە، لەم پێشکەوتنانە نیگەران بوون و ترسان. لەبەرئەوەش لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، لەدژی دەستکەوتەکانی گەلی کوردی ئازاد، پیلانگێڕی نێودەوڵەتیان ئەنجامدا.
بەڵام ڕێبەر ئاپۆ پلانی پیلانگێڕانی بە فراوانی هەڵسەنگاند و لە قۆڵاییدا لێی تێگەیشت. بۆ ئەوەی پیلانی پیلانگێڕان سەرنەکەوێت و گەمارۆی کۆمەڵکوژی سەر کورد بشکێنێت، ڕێبەر ئاپۆ بە پێشکەشکردنی هێڵی ئازادی، میلادی سێیەمی خۆی ئەنجامدا کە لە هەمانکاتدا بۆ مرۆڤایەتی پێشکەوتوو بووە هیوایەکی گەورە.
هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، لەسەر بناغەی ئازادی ژن، کۆمەڵگەی دیموکراتی و ژینگەپارێزی، لە هەموو جیهان دەنگی دایەوە و بووە هیوای هەموو ئازادیخوازان. لەسەر ئەم بناغەیە ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها بۆ گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ئازادیخواز و مرۆڤایەتی پێشکەوتوو، بە تایبەتی بۆ ژنان، بووە هیوایەکی زۆر گەورە.
لەبەرئەوەش کە لە هەموو جیهاندا ڕۆژ بە ڕۆژ خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ فراوانتر دەبێت. هەروەها هێزە پیلانگێڕەکانیش هێرشەکانیان بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆۆ و لەسەر گەل و تەڤگەری ئازادی زیاتر دەکەن.
ئاکەپە – مەهەپە و پەدەکە، بە تایبەتی دوای تێکچوونیان لە ساڵی 2021، ئێستا لە بەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئامادەکاری هێرشێکی گەورە دەکەن. پێویستە گەلانی کوردستان و هەموو دۆستانمان، لەم ڕووەوە سەفەربەر ببن. لە بەرانبەر هێرشەکانی دوژمن کورد، دەوڵەتی تورک و هاوبەشەکەی کە پەدەکەیە، پێویستە هەموو پارت و دەزگا کوردستانیەکان، بێدەنگ نەبن. کات کاتی بەرخۆدانە لە بەرانبەر داگیرکەری و خیانەت. یەکێتی، سەرکەوتن و ئازادی گەلەکەمانیش بە بەرخۆدانەوە بەستراوەتەوە.
ڕێبەر ئاپۆ لە 4ی نیساندا، دەکەوێتە تەمەنی 74 ساڵیدا. لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ هەموو کەسێک پێویستە، لە ڕووی ئەخلاقی و ویژدانیەوە خۆی دادگایی بکات. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە دەستی ئێمەدایە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، تێکچوونی فاشیزمە، لە چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئازادی و دیموکراسی گەلانە.
پێویستە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەموو کەسێک پلانسازی خەباتی خۆی دروست بکات. خەباتی هەفتەیی، خەباتی مانگی و 6 مانگی و ساڵی هەبێت. بە ڕۆحی ئاپۆگەری و بە خەباتێکی ڕێکخستنی، لە بەرانبەر داگیرکەری و خیانەت، لە وڵاتی و لە دەرەوەی وڵات، لە هەموو گۆڕەپانەکانی خەباتدا، پێویستە سەفەربەر ببن. لەسەر ئەم بناغەیە، دەتوانین ئەنجام بەدەستبهێنین و وڵاتی کات و مێژوو بدەینەوە.
ئێمە جارێکی دیکە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، لەسەر بناغەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە تێکۆشانی هەموو گەل، دۆست و هەڤاڵانماندا هیوای سەرکەوتن دەخوازین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!