دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان و پتەوکردنی ڕۆحی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان سەرجەم نەتەوە، پێکهاتە و ئاینزاکان.
داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق دەکەم ئەم مانگە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و هەنگاونان بەره و چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق.
لە خوای گەورە داواکارم نزا و پاڕانەوەکانتان قبوڵ بکات و هەر شاد و سەرفرازبن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!