دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی شەست و سێ ساڵەی بەئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات
بە بۆنەی یادی شەست و سێ ساڵە ی بە ئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی ئازیز دەکەم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، ڕۆژنامەی خەبات هەردەم مینبەرێکی ڕەسەنی گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینە و ئاشتیخوازی گەلەکەمان بووە و تا ئێستایش ئەم ڕۆژنامەیە لە بەرگریکردنی دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییە کاندا ڕۆڵێکی پێشەنگانەی هەیە و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاکاری ڕۆژنامەنووسی بووە.
ڕۆژنامەی(خەبات) لە ڕیزی پێشەوەدایە و هەمیشە ڕاستگۆیانە کاری لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نەتەوەیی و پێکەوەژیان کردووە.
لە ساڵیادی بە ئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەی خەباتدا دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
4ی نیسانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!