دەسنووسەکانی ئەحمەد شاکەلی-یاداشت و شیعرە کوردییەکان
سلێمانی
1954
[1]
شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەممەد کوڕی شێخ سەعیدی شاکەل، ئەم شێخ سەعیدە کە باپیری شێخ ئەحمەدە هەر لە کۆنەوە لەم ناوچەیەدا پەروەردە بووە، پیاوێکی ناودار و بەدەسەڵاتی دین و دنیا بووە، ئەم کابرایە شاکەلی بە سەنەدوو تاپۆی ئەو کاتە کە پێیان وتووە سەنەدی خاقانی سەندووە لە پاش وەفاتی شێخ سەعید شێخ مەحموود لە جێگەی دائەنیشێ، لە گوندی (کەلار) کە ئێستاکە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانییه.
لە پیری کامیلی عەقڵم قسەی تەئریخەکەی پرسی
وتی چاپوک لە (الحقنابهم) تێپەڕ کە ئەولایە
لە (ذريتهم) بگرە ڕموزی ئەسڵی تەئریخی
کە تەفسیری پڕی تەبشیرە ڕەمزێکی بەمەعنایە