بەردێکی گەورەی ناوازەیە و شێوەی هەڵکەوتەکەی، لە باڵندە دەچێت، سەرنج ڕاکێش و مێژووییە، دەکەوێتە سنووری گوندەکانی سالووکی سەروو و
سالووکی خوارووسالووکی خوارووەوە، لە شاری
بانەبانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
نووسین:
سەریاس ئەحمەدسەریاس ئەحمەد
ئەم بەردە بە یەکێک لە گوڕاوەی دیاردە جوگرافیاکردەکانی ناوچەکە هەژمار دەکرێت.
(کوردستان هەزاران بەرد و ئەشکەوت و شوێنەواری لەو شێوەیەیی هەیە، پێویستە لەسەر بەرپرسانی ناوچەکان هەوڵی پاراستنی ئەو شوێنەوار و کۆنینانە بدەن، چونکە هەڵگری ناواخنی مێژووی ناوچەکەن، دەبنە خامەیەکی باش بۆ خوێنەواران و شارەزایانی بواری شوێنەوار و کۆنینە بۆ کاری کنە و پشکنین و توێژینەوەی زانستی.
میللەتی کورد وەک یەک لە میللەتە دێرین و کۆنەکانی ناوچەکە خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە، خاکەکەی لە هەر چوارپارچەی کوردستان هەزاران شوێنەواری مێژووی تێدایە. ئەمەش دەرخەری ڕاستینەی مێژوویی نەتەوەی کوردە.
شانازی کردن و ئاشنابوون بەو مێژوو و ڕابردووە ئەرکی سەرەکی چینی خوێنەواران و شارەزایانە، تا نەوەی ئەمڕۆ و داهاتوو، لەبری شەرم لە ڕابردوو، شانازی پێوە بکەن، شکۆی ڕاستەقینەی نەتەوەی کوردی پێ بناسنەوە.)
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (
06-04-202206-04-2022)
[1]
[2]