چەمێکی درێژە و دەکەوێتە سنووری شاری
بانەبانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە. بە نێوان گوندەکانی بانەدا تێدەپەڕێت. لە شاری
کرماشانکرماشانەوە درێژ دەبێتەوە، بە ناوچەی بانەدا تێدەپەڕێت و لە سنووری گوندی ماشانەوە دێتە باشووری کوردستان و زێی بچووک درووست دەکات. ناوچەی ئالان دەکات بە دوو بەشەوە
ئالانی سەردەشتئالانی سەردەشت و ئالانی شارباژێر.
[1]
زێی بچووک یان زێی کەڵوێ ڕووبارێکی کوردستانە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و باشووری کوردستان تێپەڕ دەکات و دەڕێژێتە سەر ڕووباری دیجلە. درێژایییەکەی 400 کیلۆمەترە و لە بەشێکیدا سنووری ئێران و ئێراق دەستنیشان دەکات. لە باشووری کوردستان، بەنداوی دووکان و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بەنداوی سەردەشت لە سەریدا درووستکراوە. دوای تێپەڕبوونی لە بەنداوی دووکان، سنووری ھەردوو پارێزگای ھەولێر و کەرکووک دیاری دەکات و دەڕژێتە دیجلە و لە کۆتاییدا تێکەڵی کەنداوی فارس دەبێت.
بەنداوی دووکان کە ئاوی زێی بچووکی دەڕژێتێ
لە زۆربەی ئەو ناوچانەی کە ئەو ڕووبارەی پێدا تێدەپەڕێ، خەڵکەکە ناوێکی تایبەت بە خۆیان لەسەرداناوە، وەکوو:
چۆمی کەڵوێ
چۆمی ڕیزی
چۆمی کەڵۆسێ
چۆمی بادیناوێ
چۆمی خدراوێ
چۆمی پردانان
چۆمی خاسی
زێی بچووک لە سەرەتا و دەستپێکی بە
2140 مەتر بەرزی لە ئاستی دەریاوە و لە ڕۆژھەڵاتەوە دەست پێ دەکات و بەرەو باشوور خۆی خوار دەکاتەوە و لە دۆڵێکی پان و بەرین لە دەڤەری پیرانشار بەرەو سەردەشت درێژەی ھەیە و دۆڵەکانی سنووری پشدەرقەڵادزێ دەبڕێت و دەڕژێتە بەنداوی دووکان و لە کۆتاییدا دەڕژێتە دیجلە.
بە شێوەیەکی گشتی زێی بچووک بە بەردەوامیی ساڵ ئاوی ھەیە و وشک نابێت، بەو پێیەش بە ڕووباری وەرزی ھەژمار ناکرێت. ئێستا لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی پیرانشار (بەنداوی سێلوێ و کانییە سێو) دوو بەنداو لەسەر ئەو چۆمە چاک کراوە.
[2]