ئیدیۆمی تایبەت بە ئاژەڵ
لە زمانی کوردیدا، ناوی هەندێک ئاژەڵ و گیانلەبەر، کە خاوەنی هەندێک خاسییەت و تایبەتمەندین، بووەتە ئیدیۆم بەرانبەر هەر مرۆڤێک بەکاردێت، کە هەمان خاسییەت و تایبەتمەندییان هەبێت، وەک:
ڕێوی: بووەتە ئیدیۆم بۆ مرۆڤی فێڵباز (دیسان ڕێوییەکە هەڵی خەڵەتاندین).
مەڕ: بووەتە ئیدیۆم بۆ مرۆڤی فەقیر و بێ وەی (دەڵێی مەڕە).
مانگا: وەک ئیدیۆم بۆ مرۆڤی قەڵە و زۆرخۆر بەکاردێت (وەک مانگایە).
بەراز: وەک ئیدیۆم بەرانبەر بە مرۆڤی ملهوڕ بەکاردێت، کە تەنیا ژیانی خۆی بوێت (فڵانەکەس بەرازە).
بزن: بووەتە ئیدیۆم بۆ کەسێک کە زوو هەڵبچێت و بێ ئارام و بێ ئۆقرە بێت.
بارگیر: بۆ مرۆڤی زەبەڵاح و کەم ژیری بەکاردێت و بووەتە ئیدیۆم [1]